ئەلبێرتا (بە ئینگلیزی: Alberta) ھەرێمێکە لە کەنەدا، سەرەتا لەساڵی ١٨٨١بە زەویەکانی خۆرئاوای باکور دەناسرا، کە نیوەی بەشی باکوری کەنەدای لەخۆ دەگرت، لەساڵی ١٩٠٥تەواوی بەشی باکوری خستراسەر، دواتر کرا بە بەشێک لەھەرێمە یەکگرتوەکانی کەنەدا، ڕووبەرەکەی(٦٦١٬١٨٨) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژماڕەی دانیشتوانی نزیکەی ٤١میلیۆن کەس دەبێت، لەگرنگترین شارەکانی ئەم ھەرێمە شاری کالگاری یە، ھەروەھا پایتەختی ھەرێمەکە شاری ئیدمۆنتۆنە، کە کۆگای ھەرەمەزنی نەوتی کەنەدایە.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئاب ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھەرێمەکە بەناوی شازادە لویزکارۆڵاین ئالبێرتا نراوە کە کچی چوارەمی شاژنی کەندا شاژن ڤیکتۆریا بووە، کەدەکاتە کچی پاشا ئەلبێرت، شازادە ئەلبێرتا ھاوسەری مارکیز جۆن کامبڵ بوو کە دادوەری گشتی ھەموو کەنەدا بوو، لەنێوان ساڵانی ١٨٧٨ تا١٨٨٣، ھەروەھا ھەریەکە لەچیای ئەلبێرتا و دەریاچەی لویز بەناوی ئەوەوە نراون.
ھەرێمی کۆلۆمبیا بریتش کەوتۆتە خۆڕئاوای، ھەرێمی ساسکاچوانیش کەوتۆتە خۆرھەڵاتی، وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتۆتە باشوری، ھەرێمەکانی باکووریش کەوتۆتە باکوری.
بڕێکی زۆری زەویەکانی بریتین لە کۆسار ئەم زەویە کوێستانی و کۆساریانە درێژدەبنەوە تا دەگەنە زەویەسنوریەکانی ئەمریکا، زەویەکانی تەختن بەشێوەیەکی گشتی وەک مێرگ ھەڵکەوتوون، بەڵام لە خۆرئاوای زەویەکانی بەرزدەبێتەوە بەئاراستەی زنجیرە چیاکانی ڕۆکی بەشێوەی قەدباڵی شکاوە، ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی ھەیە ئەمەش بەھۆی زۆڕی ڕووبارەکانیەوەیە، لەناوەڕاستی ھەرێمەکە دەریاچەی داخراوی وینبج ھەیە، زەویەکی بەپیتی کشتوکاڵی ھەیە.
زستانی سارد و وشکە، بەجۆرێک پلەی گەرمی دەگاتە بیست پلەی سلیلیزی ژێر سفر، بەڵام خۆرئاوای ھەرێمەکە دەکەوێتە ژێڕکاریگەری بای شێداری زەریای ھێمن، ھاوینی گەرم وفێنکە، بڕێکی زۆر لە ڕووەک و درەختی ھەمەجۆری لێدەڕوێت.
دەتوانین گرنگترین شارەکانی ڕێزبەندبکەین بەم شێوازەی خوارەوە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلبێرتا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەلبێرتا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.