ساسکاچوان (بە ئینگلیزی: Saskatchewan) ھەرێمێکی کەنەدیە ناوەکەی لەناوی ڕووباری ساسکاچوانەوە وەرگیراوە، کە بە واتای ڕووباری ھێمن دێت ئەم ناوەش ھیندیەسورەکان لێیان ناوە.
لەسەرەتادا شا چارلی دووەم ھەرێمەکەی داوەتە جێنشین رۆبێرت لە ساڵی (١٦٧٠)، دوای ئەوەی ھاوبەشگای ھێدسن بەی دامەزراوە ناوی ساسکاچوانیش بەسەر ھەرێمەکە بڕاوەتەوە، لەساڵی ١٩٠٥ بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا، ڕووبەرەکەی ٦٥١٬٩٠٠کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی ١٬١ کەسە، شاری ریجانە پایتەختی ھەرێمەکەیە، ھەریەک لەشارەکانی ساسکاتون و موسەجا و ستێڤن و پرێنس ئەلبێرت و سوێفت کۆرنێت و نۆرس باتلفۆرد و وپرن و یۆرکتن گرنگترین شارەکانیێتی.
ھەرێمی ئەلبێرتا کەوتۆتە خۆڕئاوای و ھەرێمی مانیتۆبا کەوتۆتە خۆڕھەڵاتی و ھەرێمەکانی باکوری خۆرئاوا کەوتۆتە باکوری ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش کەوتۆتە باشوری.
زەویەکانی ئەم ھەرێمە بە دەشت داپۆشراوە لەگەڵ ھەندێک تەپۆڵکەی نزم و زۆڕگ دەریاچە و دورگەی زۆری ھەیە ھەر بۆیە خاکێکی تەڕوشێداری ھەیە.
کەش و ھەوایەکی کیشوەری سڕی ھەیە، زستانێکی سارد و درێژ و بەستووی ھەیە، ھاوینێکی کورت و فێنکیشی ھەیە، کە دەتوانرێت کشتوکالی لێبکرێت ھەرەھا جۆرەھا ڕووەکی بەسودی لێدەروێت کەسەرچاوەی گرنگی ڕۆن و دەرمانن، خاوەنی سامانی سروشتی زۆرە وەک نەوت و گاز و زێڕ و زیو و مس و قورقوشم و زەنک و خوێیەکان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساسکاچوان تێدایە. |
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ساسکاچوان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.