ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور (بە ئەکەدی: 𒀸𒋩، سوریانی: ܐܬܘܪ یان ܐܫܘܪ) شارستانییەتێکە کە لە شاری ئاشوور لە باکووری مێزۆپۆتامیا سەریھەڵدا، و لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین فراوانتر بوو.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە باکوورەوە تا شارەکانی نەینەوا و نەمرود و خورسباد درێژ بووەوە. شا شەمشی لە ساڵی ١٨١٣ پێش زایین فەرمانڕەوایی شاری ئاشووری کرد. حەمورابی پاشای بابل لە ساڵی ١٧٦٠ پێش زایین دەستی بەسەر ئاشووردا گرت. بەڵام پاشای ئاشووری شەلمەنسەری یەکەم دەستی بەسەر بابلدا گرت و لە ساڵی ١٢٧٣ پێش زایین شکستی بە میتانیەکان ھێنا. پاشان ئاشوورییەکان لە ساڵی ١٢٤٠ پێش زایین دەستیان بەسەر بابلدا گرتەوە. وە لە ساڵی ١٠٠٠ پێش زایین، ئارامییەکان دەستیان بەسەر ئاشووردا گرت، بەڵام ئاشوورییەکان لە ساڵی ٧٧٤ پێش زایین دەستیان بەسەر فینقیادا گرت. و شاری سوور لە ساڵی ٧٣٤ پێش زایین. وە سامریا لە ساڵی ٧٢١ پێش زایین. سەرجۆنی دووەم لە ساڵی ٧٠١ پێش زایین جوولەکەکانی لە ئۆرشەلیم گرت. و لە ساڵی ٦٨٦ پێش زایین ئاشوورییەکان شاری بابلیان وێران کرد، و بابلییەکان دژی دەسەڵاتی ئاشوورییەکان ڕاپەڕین و بە یارمەتی میدیا لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین شکستیان ھێنا.ئاشوورییەکان ھەڵمەتەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی سووریا و تورکیا و ئێران دەستپێکرد کە ماونەتەوە.
نەتەوەیەکن کە خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە کوردستاندا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کردووە بۆ قەوقاز و وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا ئێستا بەشێکیان لە نەینەوا وھەولێر ودھۆک دەژین. وشەی ئاشوور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پایتەختیشیان ھەر بەوە ناونراوە. لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە (ھەزارەی سێھەمی پێش زایین) لەبەرابەری بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سۆبارییەکان و خۆرییەکان لە کوردستان و حیسییەکان لە ئەنادۆڵ کەمیان ھێنا و نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووھەمەوە بووژانەوە و وەک گەلێکی بەھێز و بەئەزموون لە ڕووی جەنگ و داگیرکاری و داھێنانەوە دەرکەوتن و لە ڕووی شارستانییەتیشەوە بەرەو پێش چوون.
سەردەمی فەرمانڕەوایی ئاشوورییکان دەکرێ بەسێ بەشەوە:
ئاشوورییەکان بەھۆکاری بەرفراوانی دەوڵەت و بڵاوبوونەوەی سوپاکەیان بە ھەرێمەکاندا و ھاتنەسەرکاری پاشاگەلێکی نەزانکار بێھێز بوون و لەناوەوە داڕمان. ھاوکات لە چیاکانی زاگرۆس (کوردستان) دەوڵەتی میدیا بە تایبەت لەسەردەمی (کەیخەسرەو) ی میدی لەڕووی ھێزەوە لە لووتکەدا بوو و بە ھاوپەیمانییەتی پاشای کلدانی لە بابل (نەبوبلاسەر) بە ھێرشکردنە سەر (نەینەوا) پایتەختی ئاشوورییەکان کۆتاییان بەو دەسەڵاتە ھێنا (٦١٢ پێش زایین).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.