8°20′00″E / 46.83333°N 8.33333°E / 46.83333; 8.33333
سویس یان سویسڕا (بە ئەڵمانی: die Schweiz، بە فەڕەنسی: la Suisse، بە ئیتاڵی: Svizzera، بە ڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەورووپادا، ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆراوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتییەوە. سویسرا سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥١٥. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری زیۆرخی سویسرا کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.
کۆنفیدراسیۆنی سویس
| ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: Unus pro omnibus, omnes pro uno (traditional) (یەک بۆ ھەمووان، ھەموو بۆ یەک) | ||||||
سروود: Swiss Psalm | ||||||
پایتەخت | Bern (de facto) 46°57′N 7°27′E / 46.950°N 7.450°E | |||||
گەورەترین شار | زیوریخ | |||||
زمانە فەرمییەکان | German (63.7 %), French (20.4 %), Italian (6.5 %), Romansh (٠٫٥٪) | |||||
ناوی هاووڵاتی | Swiss | |||||
دەوڵەت | Federal republic, with directorial system and direct democracy | |||||
- | ئەنجومەنی فیدراڵی سویس | Micheline Calmy-Rey (Pres. 11) Doris Leuthard Eveline Widmer-Schlumpf (VP 11) Ueli Maurer Didier Burkhalter Simonetta Sommaruga Johann Schneider-Ammann | ||||
- | Federal Chancellor | Corina Casanova | ||||
یاسادانەر | Federal Assembly | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | Council of States | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | ئەنجومەنی نیشتمانی | ||||
سەربەخۆیی | ||||||
- | Foundation date | 1 August ١٢٩١ | ||||
- | de facto | ٢٢ ئەیلوول ١٤٩٩ | ||||
- | Recognised | ٢٤ تشرینی یەکەم ١٦٤٨ | ||||
- | Restored | ٧ ئاب ١٨١٥ | ||||
- | دەوڵەتی فیدراڵ | 12 September 1848 | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٤١٬٢٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (133rd) ١٥٬٩٤٠ مایلی چوارگۆشە | ||||
- | ئاو (%) | ٤٫٢ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٠ | ٧٬٨٦٦٬٥٠٠ (95th) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٠ | ٧٬٤٥٢٬٠٧٥ | ||||
- | چڕی | ١٨٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (65th) ٤٧٧٫٤کەس لە مایلی چوارگۆشە | ||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
- | سەرجەم | $٣٢١٫٨٩٨ ملیار | ||||
- | سەرانە | $٤٥٬٢٦٥ | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
- | سەرجەم | $512.065 billion | ||||
- | سەرانە | $٧٥٬٨٣٥ | ||||
Gini (٢٠٠٠) | ٣٣٫٧ (medium) | |||||
HDI (٢٠١٠) | 0.874 (very high) (١٣th) | |||||
دراو | فڕانکی سویسری (CHF ) | |||||
ناوچەی کاتی | CET (UTC+١) | |||||
- | ھاوین (DST) | CEST (UTC+٢) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست (شەمەندەفەرەکان: چەپ) | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ch | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +٤١ |
سەرچاوەی وشەی ئینگلیزی سویسڕا (Switzerland) ئەڵمانییە و لە وشەی (schwytz)ەوە ھاتووە، کە بە واتای دانیشتوویەکی ناوچەی (Schwyz) دێت، کە یەکێکە لەو ھەرێم و وڵاتانەی کە ناوکی یەکێتیی کۆنی سویسڕی پێکھێناوە. ڕەنگە ئەم زاراوەیە لە وشەی سویتس لە ئەڵمانی وەرگیرابێت کە بە واتای «سووتاندن» دێت، ئاماژەیە بۆ ناوچەیەکی دارستانی کە لە ڕابردوودا سووتاوە. دوای ئەوەی شەڕی سوابیا لە ساڵی ١٤٩٩ لەو ناوچەیەدا کۆتایی ھات، ئەم زاراوەیە بۆ ئاماژەکردن بە تەواوی یەکێتییەکە بەکارھات.
لە ڕووی مێژووییەوە ناوی یەکێتیی شارەکانی سویسڕا تا سەدەی حەڤدەھەم فەرمی نەبووە و ناوی باوی پێش ئەوە «یەکێتیی شارەکانی ئەڵمانیای سەرەوە» بووە و ئەم زەویانە سەر بە بنەماڵەی ھابسبۆرگ بوون.
سویسڕا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە کیشوەری ئەورووپا، بە تایبەتی لە دڵیدا، و یەکێتییەکی فیدڕاڵی دیموکراسی پێکدەھێنێت کە بە پێنج وڵاتی ئەورووپی دەورە دراوە، و بریتین لە: ئەڵمانیا لە باکوورەوە، ئیتاڵیا لە باشوورەوە، میرنشینی لیختنشتاین و نەمسا لە ڕۆژھەڵاتەوە، و فەڕەنسا لە ڕۆژاوا. سویسڕا بە وڵاتێکی ناوخۆیی دادەنرێت، چونکە ڕووی لە ھیچ بەندەرێکی دەریایی نییە، ڕووبەرەکەی ٤١ ھەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
خاکی سویسرا شاخییە بەگشتیی، بەنزیکەی ٧٪ ی ڕووبەرەکەی لە بەرزایییەکانی ئەلپییە، ئەم کەرتەش ٣٠٪ ی دانیشتووان لەخۆ دەگرێت، و نزم دەبێتەوە بە شۆڕبووەکانی وەک بانی سویسریی، ئەم شۆڕەبووەوانەش گەلێک دەریاچە لەخۆ دەگرێت، و چیاکانی ئەڵپ بەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک زنجیزە، بەرزترین لووتکە لە ئەڵپی سویسریی (مۆنتی ڕۆزا) و سویسرا بەشێک لە چیاکانی جۆرا ڕادەپەڕێنێت بەجۆرێ کە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم چیایانە دوای دەکەون، ھەروەھا گەلێک دۆڵ و لێوار لەخۆ دەگرێت، ھەندێک سووچ کەلێنی دەکات، و بانی سویسرا درێژ دەبێتەوە لەسەر شێوەی داڵان لەنێوان چیاکانی ئەڵپ و چیاکانی جۆرا دا، ھەروەھا بەرزایی بانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێت، و سروشتی شاخێتی خۆی وای کردووە کە دەوڵەمەند بێت بە کۆمەڵێک دارستانی بەنرخی گەشتوگوزاریی. چیاکان دەورەدراون بە گەلێک بەفرگری وەک (لێنچ) و (جورنرفیزچ)، ئەم بەفرگرانە سەرچاوەی گشتوگوزاریی گرنگن، و بەناو سویسرا دا زریچەی خاوێن بڵاوە.
کەش و ھەوای سویسرا دەگەڕێتەوە بۆ چەشنی ناوەندیی ئەورووپا (کەش و ھەوای ئەڵپیی) بەگشتی ساردە بەجۆرێ کە سەھۆڵ زۆربەی زەوییەکەی دادەپۆشێت لە زستاندا و دەگۆڕدرێت بۆ بەفرگر کە سویسرییەکان بەکاریدەھێنن بۆ گەشتوگوزاریی خلیسکان لەسەر سەھۆڵ، لە چیاکانی فێھن ەوە ھەڵدەکات بۆ دۆڵەکان، بۆیە کاردەکاتە سەر کەش و ھەوای ناوچە نزمەکان، و بارانبارینیی بەخوڕ. سویسرا ھاوینێکی گەرمی ھەیە لە ناوچەی دۆڵەکان و دۆڵە نزمەکان، بەڵام کەش و ھەوا بەگشتیی کەش و ھەوایەکی زۆر بەچێژ و خۆشە، جا گەر بە زستانی سارد بێت یان بە ھاوینی گەرم بەجۆرێ کە سروشتی سەرنج ڕاکێش و دیمەنە جوانەکان چاوت پڕ دەکات و ناتوانیت لە جوانیی زۆرتر ببینیت بەجۆرێ کە ھەست بە ھەڵگەڕانەوەکانی کەش ناکەیت.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی سویس ٨٬١٥٧٬٨٩٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٢٫١ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.
زۆربەی دانیشتووانی سویسڕا لە ناوچەی بانەکان و شارە سەرەکییەکان دەژین، وەک ژنێڤ، زوریخ، بازڵ، لۆزان، چڕی دانیشتووانیش لە ناوچە بەرزەکاندا کەم دەبێتەوە. دانیشتووان دەگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵە ئەڵمانییەکان، و زۆرینەی دانیشتووانی سویسرا پێک دێنن، ٧٥٪ ی دانیشتووانی سویسرا بە ئەڵمانی دەدوێن و قسەدەکەن، و لەنێو دانیشتوواندا ڕەگەزی فەڕەنسیی ھەیە، بەجۆڕی کە ٢٠٪ ی دانیشتووان بە فەڕەنیسیی قسە دەکەن، ھەروەھا ڕەگەزە ئیتاڵییەکانیش ٤٪ پێک دێنن و بەھەمان ڕێژە دانیشتووان بە ئیتاڵیی قسە دەکەن، لە سویسرادا ژمارەیەکی گەورە لە بیانییەکان ھەن کە خۆی دەدات لە یەک ملیۆن کەس، ٨٠٪ یان لە دەوڵەتەکانی یەکێتی ئەورووپاوە ھاتوون بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چینی پێکھاتە بیانییەکان بەھۆی ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵن، بەتایبەتیی لە ساڵەکانی کۆتاییدا بەھۆی بردنەوەوەی پارتی گەلی سویسریی لە ھەڵبژاردنە فیدراڵییەکاندا، کە ئەم پارتە کەوتە نێو گرتنی دەسەڵاتی یاسایی دژ بە بیانییەکان و نا ئەورووپییەکان.
ڕامیاری دەرەوەی سویسڕا ڕامیارییەکی بێلایەنانەیە و ھەر ئەو ڕامیارییەش وای کردووە کە لە نەھامەتی خۆی لە جەنگەکانی سەدەی ڕابردووی ھەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیھانی بپارێزێت. ساڵی ١٩٦٠ سویسڕا بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی بازرگانیی ئازادی ئەورووپایی و ساڵی ١٩٦٣لە ئەنجومەنی ئەورووپاشدا بووەتە ئەندام. بەڵام لە ڕاپرسییەکی جەماوەریدا کە لە ساڵی ١٩٩٢ دا بەڕێوەچوو ھاوڵاتایانی ئەو وڵاتە ڕەتیان کردەوە کە وڵاتەکەیان ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی ئەورووپا. سویسڕا بەشێوەیەکی یاسایی پایتەختی نییە بەڵام لە ڕووی کردەییەوە شاری بیرن ناوەندی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەیە. گەورەترین شاری سویسڕا زووریخ و ڕووبەرەکەی ٢٨٥ ٤١ کم٢ و ژمارەی دانیشتووانکەی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەسەو خاوەن بەرنامەیەکی فیدڕاڵی پارلەمانییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سویس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سویس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.