یووسف خەیاڵۆغڵوو، شاعیر و ھونەرمەندی کورد، ساڵی ١٩٥٣ لە ناوچەی مامەکی کە ئێستا بە پارێزگای دێرسم ناودێر کراوە لە کوردستانی باکوور لە دایکبووە.
یووسف خەیاڵۆغڵوو | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٣ |
مەرگ | ٢٠٠٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
وێبگە | http://yusufhayaloglu.com.tr |
ساڵی ١٩٧٢ زەماوەندی کردووە و خاوەنی سێ منداڵە. ئەو برای «گولتەن کایا» ھاوسەری ئەحمەد کایایە، ساڵی ١٩٨٦ کە ساڵی زەماوەندی «گولتەن» لەگەڵ ئەحمەد کایا بوو خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە ژیانی یۆسفدا. زۆربەی شێعرەکانی ئەم شاعیرە لەلایەن ئەحمەد کایا و کۆمەڵێکی تر لە گۆرانی بێژان کراوەتە گۆرانی.
یوسف خەیاڵۆغڵوو ٣ی مارسی ٢٠٠٩ بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سیپەلاک لە نەخۆشخانەی «ئاجی بادم باکیرکوی» لە شاری ئیستانبول کۆچی دوایی کرد.
و …
من ژنێکم
لە ڕۆژاوابوونەوە،
لە چاوانی خوێنینم، وێڕای ژان،
ڕۆژەکان وشکەرۆ دەبن
ھەر وەک گوڵێکی بۆن کراو، خولیاکانم پێشێل کراو
لە ئاوێنەی زەمان غوروور دەرفەتی گریان نادات،
ورد و خاش بووم لە دەرووندا،
ژانێکی قووڵ لە سینگمدا قورسایی دەکات.
من ژنێکم، من مرۆڤێکم،
لە ناخمدا ڕۆحێکی لەت لەتکراو لەگەڵ خۆما بۆلاو و ئەم لا ڕادەکێشم،
لە لایەکم ئاڵتوون، لە لایەکی تر خوێن
لە لایەکم شێعر و چیرۆک، لەم لای دیکە جلوبەرگی پیس و چڵکن
لە لایەکم خونچەی پشکووتوو، لە لایەکی تر وێرانی
قژە تۆز گرتووەکانم پەرێشانی بان،
بە ڕکێکی بە تین،
وەک ڕازی سەر بە مۆر، شێعرەکان بە خەتی ئاگرین،
بە دێری،
نەسرەوتوو،
گیان لەسەر لێو،
بە ھەویری دەستەکانم دەھۆنمەوە و تێپەڕ دەبم
من ژنێکم، من مرۆڤێکم
لە ناخمدا ڕۆحێکی لەت لەتکراو لەگەڵ خۆما بۆلاو و ئەم لا ڕادەکێشم،
لە لایەکم…
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یووسف خەیاڵۆغڵوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.