ھەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە بەناوبانگترین و بەدەسەڵاتترین میرەکانی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی شانزە و حەڤدەدا ژیاوە.
کوڕەکەی ھەڵۆخان واتە خان ئەحمەد خان زاوای شا عەباسی سەفەوی بووە. ھەڵۆ خان لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٠ تا ١٦١٦دا والیی ئەردەڵان بووە و بە بەھێزترین حاکمی ئەردەڵان دەناسرێت. یەکێک لە بنکەکانی حکوومەتەکەی ھەڵۆ خان لە قەڵای مەریوان بووە.
ھەڵۆ خان ھەوڵی زۆری لە پێک ھێنانی سوپا و سەروازاندا دەدا و ھەوڵی دەدا کە بە پشت گوێ خستنی دوو دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەوی بە جۆرێکی سەربەخۆ بە سەر کوردستاندا حکوومەت بکات. ئەو ھەروەھا فەرمانی نۆژەن کردنەوەی قەڵای مەریوان و کردنەوەی مزگەوتی سووری دا. مەلا ئەبووبەکری چۆڕی کە لە مزگەوتە سوورەدا دەرسی دەوتەوە ئەم دێڕە شێعرەی بۆ مزگەوتەکە نووسیوە:
مسجدعالی هلو خانی
حیفش این است که میشود فانی
واتە: مزگەوتە بەرزەکەی ھەڵۆ خانی؛ زۆر حەیفە کە دەبێ فانی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵۆ خانی ئەردەڵان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.