46°10′30.1″E / 35.489222°N 46.175028°E / 35.489222; 46.175028
قەڵای مەریوان یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان بووە. بۆ یەکەمجار «میر حەمزەی بابان» لە سەدەی ١٤ی زایینیدا دروستی کردووە. پاشان سورخاب بەگی ئەردەڵان لە ساڵی ١٥٣٨دا نوێی کردووەتەوە و پەرەی پێ داوە و لە ساڵی ١٥٤٢دا کردوویە بە پایتەختی حکوومەتی ئەردەڵانەکان. بەڵام سلێمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٦٣٦دا، سنەی کردووە بە پایتەختی خۆی و لەبەر ئەوەی کە قەڵای مەریوان نەکەوێتە دەستی دوژمنان و نەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن، وێرانی کردووە.
میر حەمزەی بابان ھەر لەگەڵ دروست کردنی قەڵاکەدا، مزگەوتێکیشی لە خوارتریەوە و بە خشتی سوور دروست کردووە و ئیمام ئەحمەدی ئەنبار (شیخ احمد ابن الانبار النعیمی الحسنی) کردووە بە ئیمام و پێشنوێژی ئەو مزگەوتە، هەروەها مامۆستا سەید ئیبراهیم ناسراو بە کابل (یان کابلە سوور) وانە ئایینیەکانی حوجرەی مزگەوتەکەی وتووەتەوە. پاش سێسەد ساڵ، ھەڵۆ خانی ئەردەڵان کە ماوەی دەسەڵاتی ١٥٩٠ تا ١٦١٦ بووە، مزگەوتە سوورەی نوێ کردووەتەوە و مەلا ئەبووبەکری چۆڕیی کردووە بە مامۆستای مزگەوتەکە. مزگەوتە سوورەی بەرقەڵای مەریوان بۆ ماوەیەکی درێژ یەکێک لە دارولعیلمەکانی کوردستان بووە و دەیان زانای ئایینی بەناوبانگ لەوێ پەروردە کراوە.
شوێنەوارەکانی قەڵای مەریوان و مزگەوتە سوورە و قەبرستانەکەی، لە سەر سێ لووتکەی کێوی ئیمام لە باشووری شاری ئێستای مەریواندا بە جێ ماوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا تیمێکی شوێنەوارناسی لە زانکۆی تارانەوە پشکنینیان لەسەر مزگەوتە کرد و پاشماوەکانیان دەرخست و ھۆکاری ڕووخانی مزگەوتەکەیان بە بوومەلەرزە دیاری کرد.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەڵای مەریوان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.