ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: رهبر جمهوری اسلامی ایران)، بە فەرمی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: رهبر معظم انقلاب اسلامی)، ڕێبەری وڵات و باڵاترین دەسەڵاتداری سیاسی و ئایینیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
دەسەڵاتی ڕێبەری ئێران لە سەرەوەی سەرۆک کۆمارە و ھێزە چەکدارەکان، دەزگای دادگەری، تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی و ڕێکخراوە سەرەکییەکانی دیکەی حکوومەتی وەکوو ئەنجومەنی پارێزەران و ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم ملکەچی ڕێبەرن. بەپێی یاسای بنەڕەتی، ڕێبەری ئێران سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامی (ماددەی ١١٠)، چاودێریکردنی دەزگاکانی یاسادانان، دادگەری و جێبەجێکردن (ماددەی ٥٧) دیاری دەکات. لە ئێستادا عەلی خامنەیی ئەو پۆستەی پێیە و لە بوارەکانی ئابووری، ژینگە، سیاسەتی دەرەوە، پەروەردە، پلاندانانی نیشتمانی و بەشەکانی تری حوکمڕانی لە ئێران فەرمانی دەرکردووە و بڕیاری کۆتایی داوە. ھەروەھا خامنەیی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئاستی ڕوونبوون لە ھەڵبژاردنەکاندا دەدات و کەسانی دەستنیشانکراوی کابینەی سەرۆکایەتی لە کارەکانیان دووریخستوونەوە و گەڕاندونیەوە. ڕێبەر لە ڕووی یاسایییەوە بە «ناپێشێلکار» دادەنرێت و ئێرانییەکان بە شێوەی ئاسایی بەھۆی لێپرسینەوە یان بێڕێزی پێکردنی سزا دەدرێن.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران | |
---|---|
بەیتی ڕێبەری | |
دۆخ | سەرۆکی وڵات |
بەرپرسیارێتی | ئەنجومەنی پسپۆڕان |
بارەگا | بەیتی ڕێبەری، تاران، ئێران |
دەستنیشانکەر | ئەنجومەنی پسپۆڕان |
ماوەی پایە | دەسەڵاتی ھەمیشەیی |
بەڵگەنامەی دامەزراندن | یاسای بنەڕەتیی ئێران |
پایەی پێشوو | شای ئێران |
دامەزراندنی پایە | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ |
یەکەم خاوەن پایە | ڕووحوڵڵا خومەینی |
ماڵپەڕ | www.leader.ir |
ژمارە | ماوەی ڕێبەرایەتی | وێنە | ناو کوردی · فارسی · واژوو | ماوەی تەمەن | شوێنی لەدایکبوون | تێبینی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ – ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ (٩ ساڵ و ١٨٢ ڕۆژ) | ڕووحوڵڵا خومەینی (سید روحالله خمینی) | ١٧ی ئایاری ١٩٠٠ – ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ (٨٩ ساڵ ژیاوە) | خومەین، پارێزگای مەرکەزی | ڕێبەری شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. | |
٢ | ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ – ئێستا (٣٤ ساڵ و ٣٢٥ ڕۆژ) | عەلی خامنەیی (سید علی خامنهای) | ١٦ی تەممووزی ١٩٣٩ | مەشھەد، پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی | پێشتر لە ساڵی ١٩٨١ ھەتا کۆچی دواییی خومەینی، وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران کاری کردووە. |
ڕۆڵی جێگری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران چووەتە ژێر دەسەڵاتی ڕێبەر.
لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حەسەن ڕۆحانی، لە نێوان دەنگۆی دابەزینی تەندروستیی عەلی خامنەیی، بە خامنەیی پێشنیار کرا کە پۆستی جێگری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دابمەزرێنێتەوە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا پۆستەکەی ئاسانتر بدرێتە ڕێبەری نوێ.
ھەتا ئێستا باس لە ئەگەری بوونی ئەو کەسانە بە ڕێبەر کراوە (ناوەکان بەپێی تەمەن ڕیزکراون):
حەسەن ڕۆحانی | حەسەن خومەینی | موحسین ئەراکی | عەلیڕەزا عارفی |
---|---|---|---|
٧٥ ساڵ و ١٦٤ ڕۆژ | ٥١ ساڵ و ١٤٣ ڕۆژ | نز. ٦٧–٦٨ ساڵ | نز. ٦٤–٦٥ ساڵ |
ئیبراھیم ڕەئیسی | موجتەبا خامنەیی | سادق لاریجانی | محەممەدمەھدی میرباقری |
٦٣ ساڵ و ١٣٢ ڕۆژ | ٥٤ ساڵ و ٢٢٩ ڕۆژ | ٦٣ ساڵ و ٤٣ ڕۆژ | نز. ٦٢–٦٣ ساڵ |
ئەو کەسانەی لە خوارەوە باسیان لێکراوە لە ماوەی ژیانیاندا وەکوو جێگرەوەی ئەگەری سەیر کراون.
عەباس واعیز تەبەسی | ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی | مەحموود ھاشمی شاھروودی | ئیبراھیم ئەمینی | محەممەد یەزدی | محەممەدتەقی مەسباح یەزدی |
---|---|---|---|---|---|
١٩٣٥–٢٠١٦ | ١٩٣٤–٢٠١٧ | ١٩٤٨–٢٠١٨ | ١٩٢٥–٢٠٢٠ | ١٩٣١–٢٠٢٠ | ١٩٣٤–٢٠٢١ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.