حوسێنعەلی مونتەزیری (بە فارسی: حسینعلی منتظری؛ ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٢ – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩) زانای موسڵمانی شیعە، داکۆکیکاری دیموکراسیی ئیسلامی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و نووسەرێکی ئێرانی بوو.
ئەو یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕشی ئێران و لە دەسەڵاتدارە باڵاکانی ئیسلامی شیعە بوو. بۆ ماوەیەک وەکوو جێنشینی دیاریکراوی ڕووحوڵڵا خومەینی، ڕێبەری باڵای شۆڕش دەستنیشان کرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩دا لابردرا، بەھۆی ئەوەیکە مونتەزیری دژی سیاسەتەکانی حکوومەت بوو و بانگەشەی پێشێلکردنی ئازادیی خەڵکی دەکرد، بەتایبەتی دوای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ١٩٨٨ی بەندکراوانی سیاسی.
حوسێنعەلی مونتەزیری | |
---|---|
حسینعلی منتظری نجف آبادی | |
لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٢٢ Najafabad |
مەرگ | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ (٨٧ ساڵ ژیاوە) قوم |
گۆڕ | Fatima Masumeh Shrine |
پیشە | Theologian، فەیلەسووف، نووسەر، ئاخووند، سیاسەتوان، بەرگریکاری مافی مرۆڤ |
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
مناڵ | Mohammad Montazeri، Ahmad Montazeri |
وێبگە | http://www.amontazeri.com |
پلە | grand ayatollah، Deputy Supreme Leader of Iran (١٩٨٥–١٩٨٧) |
مونتەزیری دواتر لە شاری قوم نیشتەجێ بوو و لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێراندا کاریگەری مایەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧دا بەھۆی لێپرسینەوە لە «ئەو حوکمڕانییە نالێپرسراوەی ڕێبەری باڵا»، کە مەبەستی عەلی خامنەیی بوو کە جێگەی خومەینی گرتبووە، بە گرتنی ماڵەوە سزا درا. ئەو وەکوو شارەزاترین زانای باڵای ئیسلامی لە ئێران و مەرجەعێکی گەورەی ئیسلامی شیعە ناسرابوو. دەگوترا کە مونتەزری یەکێک لە مامۆستاکانی خامنەیی بوو.
ئەو زیاتر لە دوو دەیە یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرەکیی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی چالاک سەبارەت بە مافەکانی بەھایییەکان، مافەکانی مەدەنییەکان و مافەکانی ژنان لە ئێران بوو. ئەو نووسەرێکی چالاکی کتێب و وتار بوو. ئەو لە لایەنگرانی سەرسەختی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، بەڵام دواتر بووبە یەکێک لە سەرەکیترین ڕەخنەگرانی حکوومەتی ئێران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حوسێنعەلی مونتەزیری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حوسێنعەلی مونتەزیری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.