پەیمانی کۆن (بەئینگلیزی: Old Testament، بەعەرەبی: العهد القديم) گەورەترین بەشی پەرتووکی پیرۆزە کە ھەموو پەرتووکەکانی جوولەکایەتی لەخۆ دەگرێت بە تەورات و نیڤیئیم و گشتییانەوە.
بەپێی کڵێسای کاسۆلیک پەیمانی کۆن پێک دێت لە ٤٦ پەڕتووک کە ھەریەکەیان بە (بەسەرھات) ناو دەبرێن. بەڵام لەلای پڕۆتێستانتەکان تەنیا ٣٩ پەڕتووکیان جێی رەزامەندییە، ئەوانەش ئەو پەڕتووکانەن کە بە عیبری نووسراون و ئەوانەی بە یۆنانی نووسرا بوون رەتکرانەوە.
بەپێی نەریتی جوو، پەیمانی کۆن دابەش دەبێت بۆ تەورات، کە پێک دێت لە پێنج پەرتووک کە دەگەڕێتەوە بۆ مووسا، پاشان نیڤیئیم کە بریتییە لە پەڕتووکی پێغەمبەران و کیتۆڤیم کە پێی دەوترێت نووسینەکان/پەڕتووکەکان. بەڵام لە نەریتی مەسیحیدا پەیمانی کۆن دابەش بووە بۆ تەورات، بەسەرھاتەکانی دانایی، بەسەرھاتەکانی مێژوو، بەسەرھاتەکانی پێغەمبەران.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیمانی کۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیمانی کۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.