شەڕی دژ بە داعش

شەڕی دژ بە داعش یان کردەوە سەربازییەکانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یان ھاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دەژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ھاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیی جیھانییە، کە لە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە درۆستکراوە و سەرکردایەتی دەکرێت.

ھەوپەیمانێتییەکە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕاگەیێندراوە و چاڵاکیی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئەنجام دەدات.

کردە سەربازیەکانی دژبە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)
شەڕی دژ بە داعش
بەشێکە لەکۆمەڵە چەکدارەکانی عێراق، شەڕی ناوخۆییی سووریا
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤
بەشداربووCombined Joint Task Force – Operation Inherent Resolve، ئوسترالیا
شەڕی دژ بە داعش
لووتکە :دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی جۆری ( F-15E Strike Eagle) لە باکوری عێراق. چەپ : پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکەیەکی جۆری ئێف-٢٢ ڕاپتۆر. ڕاست : ھێزە تایبەتەکانی پێشمەرگە لە نزیکی سنووری سوریا. خوارەوە : چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری ئێف ئەی ١٨-ھۆرنێت، لەسەر کەشتی جەنگی جۆرج دەبڵیو بۆش

ھۆی درۆستبوونی ھاوپەیمانێتییەکە ھەر دەگەڕێتەوە بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش، ئەویش بەھۆی ئەنجامدانی کۆمەلێک کاری نەشیاو و توندوتیژی و ھێرشکردنە سەر کۆمەڵێک ناوچە و ئەنجامدانی کاری دژ بە مرۆڤایەتی لە وڵاتانی عێراق و سووریا بەتایبەتی. جەنگەکە ھاوکاتە لەگەڵ جەنگەکانی (جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی، شەڕی ناوخۆیی سوریا).

زۆربوونی ھێزەکان

دوای ئەو زنجیرە ھێرش و تەقینەوانەی کە لە سەرانسەری جیھان دژ بە خەڵکی سێڤیل و دەزگاکانی ئەمنی و حکوومی ئەنجام دران لەلایەن (داعش)ەوە. ئەو ھێزانەی کە لە دژی داعش دەجەنگن ھەر ڕوو لە زیاد بووندان. کۆمەڵێک وڵات و بە شێوەی جیاواز ھاتنە نێو ھاوپەیمانێتییەکە بە مەرامی لەناوبردنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە زۆرینەی وڵاتان بەھۆی ئامرازە جەنگییەکانی وەکوو فڕۆکە و دەمانچە و مووشەک و زرێپۆش و چەند ئامرازێکی تری جەنگی بەشدارن لەو ھاوپەیمانێتییە. بەڵام بەشێکی تریان جیاواز لە بواری پێدانی ئامرازە جەنگییەکان بەشدارن، وەکوو پێدانی شوێنی تایبەتی عەوانەوەی سەربازەکان و پێدانی کۆرسی تایبەتی فێرکاریی پزیشکی و چەند جۆرێکی تری یارمەتی کە پێشکەش کراون بەو ھێزە زەمینیانەی کە لە سەر زەوی دژ بەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە دەجەنگن.

پاڵپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

دوای ھێرشە سەخت و یەکلەدوای یەکەکانی چەکدارانی داعش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت بۆ سەر شاری کۆبانێ، کۆمەڵێک لە کوردان لە وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتی ئەمریکا ھەستان بە ئەنجامدان و دیارخستنی ناڕەزایی، بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ ھێزە کوردیەکان. دواتر لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوکرایەوە کە کۆمەڵێک پاڵپشتیی سەربازی و مرۆیی گەیشتوونەتە دەستی کوردانی ڕۆژاوا. ئەمە ھاوکات بوو لەگەڵ چوونی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە بۆ کوردستانی ڕۆژاوا.

پێدانی یارمەتیی تەندرۆستی بۆ کوردانی باشوور

پاڵپشتیە تەندرۆستیەکان لە لایەن وڵاتانی ئەندام (نەتەوە یەکگرتووەکان)، بۆ کوردستانی باشوور دەستیان پێکرد دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تایبەتی سیاسەتمەداری ئەمریکی زالمای خەلیلزادە لە ڕۆژنامەی (Washington Post)ەوە.

ڕێژەی قوربانیان

لە درێژایی ھاوپەیمانێتییەکەدا، ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بوونەتە قوربانی وەک؛

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

پەراوێزەکان

Tags:

شەڕی دژ بە داعش زۆربوونی ھێزەکانشەڕی دژ بە داعش ڕێژەی قوربانیانشەڕی دژ بە داعش ئەمانەش ببینەشەڕی دژ بە داعش سەرچاوەکانشەڕی دژ بە داعش پەراوێزەکانشەڕی دژ بە داعشئەمریکادەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)دراگۆن بۆڵ زێدخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسدۆڵ (فیلم)وزەی خۆریچیای ھەندرێنمەترکازانشێرپەنجەی مەمکعەباس کەمەندیکتێبی پیرۆزبانکنیسان (مانگ)ناوەندسوێرەکوردبەردە ڕەشەکەشانشینی پەھلەویجەلیل گادانیگوڵانگامڵانمارکێتینگکەسنەزان، ھەولێرپۆڕنئوم کەلسوومئێل نینیۆحەیرانناسیۆنالیزمفۆلکلۆرڕۆژی دوایی لە ئیسلامداڕووحوڵڵا خومەینیبنەواشەی سەروبەربوونی ھۆکارئابوورئێرانڕێبازە ئەدەبییەکانفۆبیاپارێزگای سلێمانیگوڵەباخئادیابینبلۆگشا ئیسماعیلی یەکەمعەلی مەردانجافدادپەروەریماڵ بە کۆڵعەبدوڵڵا ئۆجەلانکەوبەنداوی چەقچەقنەبەز گۆرانسایکۆپاتیسیواکشێرپەنجەی سیئەحمەدی خانیحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانلیندا کارتێرکوردساتفاشیزمتەقتەقکۆریای باشوورڕەوشتمامە ڕیشەئەرزڕۆمپەروین شازادەدۆڵمەشووتیئۆکسجینقەڵای ھەولێرکیمیابارانی ھەڵەبجەپەندی پێشینانسویسمەککەئەندازیاریی شارستانیمحەممەد عومەر عوسمانتۆماس ئێدیسۆنخوێنکۆمپیوتەرفیزیک🡆 More