دێردێڤڵ (بە ئینگلیزی: DareDevil، ماناکەی بە کوردی: شەیتانی بوێر) زنجیرەیەکی وێبی ئەمریکییە لە لایەن درو گۆدارد بۆ نێتفلیکس لەسەر کەسایەتییەکی ماڕڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە.
لە جیھانی سینەماییی ماڕڤڵ شوێن دەگرێت، کە ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ فیلمەکان بازرگانییەکاندا دەڕوات، ھەروەھاش یەکەم زنجیرە لە زنجیرە دووا بە دووایەکەکانی بوو کە لە کۆتاییدا بۆ بەرگریکەرەکان ھەنگاوی نا. زنجیرەکە لە لایەن تەلەڤیزیۆنی ماڕڤڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ ستۆدیۆکانی ئەی بی سی بەرھەمھێنراوە، کە دێنایت بۆ وەرزی یەکەم و گۆدارد تێکستیلیز بۆ وەرزی یەکەم و دووەم بەرھەمھێنانیان کردووە. بۆ بەڕێوبەری نمایشەکە ستیڤن ئێس. دێنایت بۆ وەرزی یەکەم و دۆگ پیچڕی و ماڕکۆ ڕامیرز بۆ وەرزی دووەم و ئێڕێک ئۆڵسن بۆ وەرزی سێیەم کارین دەکرد، ھەروەھا گۆداردیش وەک ڕاوێژکار بەژداربوو.
Daredevil | |
---|---|
چەشن |
|
دانەر | درو گۆدارد |
وەرگیراو لە | دێردێڤڵ لە لایەن ستان لی بێڵ ئیڤێرت |
ئەکتەران |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر |
|
ئاوازدانەر(ان) | جۆن پایزانۆ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٣ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٣٩ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | کاتی جۆنستن |
مۆنتاژ |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | شاری نیویرۆک |
وێنەگر |
|
ماوەی پەخش | ٤٨–٦١ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | خزمەتی پەخشکردنی نێتفلیکس |
پەخش | |
تۆڕ | نێتفلیکس |
فۆرماتی وێنە |
|
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ | – ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
ڕیزبەندی کاتی | |
دواتر | جێسیکا جۆنز |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان |
|
چاڕڵی کۆکس ڕۆڵی مات موردۆک/دێردێڤڵ، پارێزەرێکی کوێر لە ڕۆژدا کە شەڕ دژی تاوان دەکات لە شەودا، دەبینێت. ھەروەھاش دیبۆرا ئان وۆڵ و ئێڵدن ھانسن و ڕۆزاریۆ داوسن و [ڤینسن دیۆنۆفریۆ]] ئەستێرەن، کە بۆ وەرزی یەکەم تۆبی لیۆنارد مۆرێ و ڤۆندی کورتس ھاڵ و بۆب گەنتن و ئەیڵیەت زورێر ھاتنە ناویانەوە، و بۆ وەرزی دووەم جۆن بێرنساڵ و ئێڵودی یانگ و ستیڤن ڕایدەر ھاتنە ناوەوە، بۆ وەرزی سێیەمیش جەی عەلی و وێڵسن بێسڵ ھاتنە ناوەوە. لە کۆتاییەکانی ٢٠١٣دا دێردێڤڵ چووە بوواری ئامادەکردنەوە (ساڵێک دوای ئەوەی مافی کەسایەتییەکە بۆ ماڕڤڵ گەڕێنرایەوە)، پاشان گۆدارد لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ بەکرێ گیرا. دێنایت وەک بەڕێوبەری نمایشەکە شوێنی گرتەوە و لە ئایاری ٢٠١٤ کۆکس وەک ئەستێرە دیاریکرا. زنجیرەکە لە شاری نیویۆرک لەو شوێنانەی کە ھێشتا لە ھێڵ کیچینی کۆن دەچێت تۆمارکراوە.
زنجیرەکە سێ وەرزی ١٣ ئەڵقەیی لێ پەخشکرا. ساڵی ٢٠١٨، نێتفلیکس ھەڵوەشاندنەوەی زنجیرەکەی بە ھۆکاری نادیار ڕاگەیاند. بەڵام زۆر سەرچاوە ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەمە لەسەر داواکاری دیزنی بووە (کە خاوەنی بەرھەمەکانی ماڕڤڵ) تاکو بەرھەمەکانیان لەسەر تۆڕی دیزنی پڵەسی تایبەت بەخۆیان دەرکەون.
مات مۆردۆک / دێردێڤڵ بە منداڵی بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە ھەندێک مادەی کیمیای دەچنە چاویەوەو نابینای دەکەن، بەڵام لە بری ئەوە کۆمەڵێک ھەستی زۆر بەھێزی بۆ دروست دەبێت کە لە مرۆڤی ئاساییدا نییە مۆردۆک ھەستە بەھێزەکانی بەکار دەھێنێت و لەژێر نازناوی " دێردێڤڵ " دا پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت لە دژی تاوانبارانی ناوچەیەکی شاری نیۆرک بە ناوی "ھێڵس کیچن" دەجەنگێت بەڵام کارەکانی لەلایەن ویڵسن فیسک - ناسراو بە " کینگپین " کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەھێزە و دەیەوێت دەست بەسەر ناوچەکەیا بگرێت، پێشوازی لێ ناکرێت و دژیەتی دەکرێت بۆیە مۆردۆک بە وەک پارێزەرێکی ئاسایی و وەک "دێردێڤڵ"یش ھەوڵ ئەیات ویلسن فیسک لەناو بەرێت و بیداتە دەست یاسا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێردێڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دێردێڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.