ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی هونەرمەندی ناودار و ناوبەرزی ئیتالیاییە کە بە نازناوی کشیشی سوریش ناسراوە بە هۆی ئەوە کە خاونی قژێکی سوور بوو، ئەو نووسەری مۆسیقا و کشیش و ژەنیاری ڤیۆڵۆن بوو، ئەو لە شاری ڤێنیز لە دایک بوو و دواتر بە یەکێک لە گەورەترین نووسەرانی شێوازی مۆسیقایی بارک ناسرا.
یەکێک لە بەناوبانگ ترین بەرهەمەکانی ئەو ناوی چوار وەرزە کە بە یەکێک لەو کارە گەورانەی سەردەمی کلاسیک دەناسرێت.
لە ٤ی ئازاری ١٦٧٨ لەشاری ڤێنیز لە ئیتاڵیا لەدایک بووە، باوکی کەمان ژەن بووە و بنەماکانی مۆسیقا لەباوکێوە فێربووە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا سەری خۆی تاشیوە و چۆتە ڕیزی قەشەکانەوە، ساڵی ١٧٠٣ بەڕەسمی وەکو قەشە دامەزرێنراوە، دواتر کەمترەخەمی کردووە لە وانە ئاینیەکانی و بەبیانووی تەنگەنەفەسیەوە وازی لە تیلاوەتی نوێژەکان ھێناوە.
ھەر لەھەمان ساڵ واتا لە ساڵی ١٧٠٣ ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی لە نەخۆشخانەی ڕەحمە بۆتە مامۆستای کەمان ژەنین، لەساڵی ١٧٠٥ ڕایان سپاردووە بنەمای داھێنان و ئەدا کردنی کونشرتۆ فێری کچەکان بکات، پاشان بۆتە داھێنەر و لەساڵی ١٧١٦ وەکو مامۆستا و چاودێری مۆسیا لە نەخۆشخانەی رەحمە دامەزراوە، دوای ئەوەی لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و نەمسا و ھۆڵەندا ئەدای ئەو مۆسیقایانەی کردووە کە دای ھێناوون ناوبانگی دەرکردووە، ساڵی ١٧١٨ بۆتە مامۆستای مۆسیقا ژەنەکانی شا فیلیپ، ساڵی ١٧٣٥ گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی رەحمە، دواتر سەرپەرشتی ئەو نمایشە مۆسیقیانەی کردووە کە لە ئەمستردام نمایش دەکران.
ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی یەکەم داھێنەری مۆسیقا بووە کە شێوازی ڕیتۆرنیلۆی بەکارھێناوە و دواتر ئەم شێوازە لە جموجۆڵە بەپەلەکانی کۆنشرتۆ بۆتە باوو، زۆر گرنگی بە کاری تەکنیکی ئامێرەکان داوە و بەدوای ئامێری نێدا گەڕاوە، یەکەم کەس بووە چەند پارچە مۆسیقایەکی لەسەر ئامێری کلارێن داھێناوە و یەکەم کەسیش بووە کە بنەمای سێگۆشەیی کۆنشرتۆی داناوە، لە ٢٨ یۆلیۆی ساڵی ١٧٤١ لە نەمسا کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.