ئۆپنھایمەر (بە ئینگلیزی: Oppenheimer) فیلمێکی ژیاننامەییی ھەستبزوێنە کە لەلایەن کریستۆفەر نۆڵانەوە کاری نووسین و دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆ کراوە، و لە کتێبی ٢٠٠٥ی پرۆمیتۆسی ئەمریکیی کای بێرد و ماڕتن جەی.
شێروینەوە وەرگیراوە. فیلمەکە دەربارەی جەی. ڕۆبێرت ئۆپنھایمەری فیزیازانی بیردۆزییە کە یارمەتیدەر بوو لە پەرەسەندنی یەکەمین چەکی ناوکی. کیلیان مێرفی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، بە کاستێکی پڕ ئەستێرە لە ڕۆڵی پاڵپشتدا، کە پێکدێت لە ئێمیلی بڵەنت، مات دەیمن، ڕۆبێرت داونی جوونیەر، فلۆرێنس پیو، جۆش ھاڕتنێت، کەیسی ئافلێک، ڕامی مالیک، و کێنێت برانا.
ئۆپنھایمەر (فیلم) | |
---|---|
دەرھێنەر | کریستۆفەر نۆڵان |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | کریستۆفەر نۆڵان |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ڵەدڤیگ گۆرانسۆن |
وێنەگری سینەمایی | ھۆیتە ڤان ھۆیتەما |
مۆنتاژ | جێنیفەر لەیم |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | یوونیڤێرسەڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٨١ خولەک |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٠٠ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کاتێک یوونیڤێرسەڵ پیکچەرز مافی بەرھەمھێنانی کڕییەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە کۆتاییی مانگی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و لە مانگی ئایاری ھەمان ساڵ کۆتاییی ھات. سینەماتۆگرافەر ھۆیتە ڤان ھۆیتەما فیلمەکەی تۆمار کرد بە تێکەڵەیەک لە فیلمی ٦٥ میلیمەتریی ئایماکس و ٦٥ میلیمەتریی لارج فۆڕمات، لەگەڵ ھەندێک بەشی وێنەگریی ئاناڵۆگی ڕەش و سپیی ئایماکس. وەک بەرھەمەکانی پێشووی، نۆڵان بە زۆری کاریگەریی کردارەکی و بە کەمی سی جی ئایی بەکارھێنا.
وا بڕیارە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش بکرێت، لەلایەن یوونیڤێرسەڵ پیکچەرزەوە. ئەمە یەکەم فیلمی نۆڵانە کە لەلایەن وارنەر برۆس.ەوە بڵاونەکرێتەوە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی و جیھانی لە فیلمی یادەوەرییەوە، ھەروەھا یەکەم فیلمە لە دوای فیلمی بێخەوی (٢٠٠٢)یەوە پلەی ئاڕ وەربگرێت.
ئۆپنھایمەر شەشەمین کاری نێوان نۆلان و مێرفییە، ھەروەھا یەکەم کاریانە کە مێرفی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆڵەکەی، ئەکتەرەکە ژیاننامەی ئۆپنھایمەری خوێندووەتەوە.پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان ئەوەندە نھێنی بووە کە ھەندێک لە ئەکتەرەکان نەیاندەزانی کام ڕۆڵ دەگێڕن تا واژوویان لەسەر ڕێکەوتنەکە کردوە. ڕۆبێرت داونی جوونیەر، مات دەیمن و ئێمیلی بڵەنت مووچەکانیان کەمکراوەتەوە لە فیلمەکە ھەریەکەیان تەنھا ٤ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە لەبری مووچەی ئاسایی خۆیان کە ١٠ بۆ ٢٠ ملیۆن دۆلار بوو.
لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا بوو کە لودویگ گۆرانسۆن ئاوازدانەری فیلمەکە بووە، کە پێشتر ئاوازی بۆ فیلمێکی تری نۆلان داناوە بە ناوی تێنێت
بڕیار بوو لە ٢١ی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٣ شانبەشانی فیلمی باڕبی لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرزوە لە سینەماکان نمایش بکرێت. جگە لە سینەما ستانداردەکان، بە فۆرکاتە جیاوازەکانیش نمایش دەکرێت وەک ئایماکسی ٧٠ ملیمی.
بڕیار وابوو فیلمەکە لە ھەمان ڕۆژی فیلمی باڕبی نمایش بکرێت کە فیلمێکی کۆمیدی ڕۆمانسییە لە دەرھێنانی گرێتا گێرڤیگ و لەسەر بنەمای بووکەڵەکانی باربییە لەلایەن کۆمپانیای ماتێلەوە دروست کراوە. بەھۆی جیاوازی تۆن و چەشنی نێوان ئەم دوو فیلمە، زۆرێک لە بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان کرد بە درروستکردنی بابەتی کۆمیدی و میم لەسەر ھەردوو فیلمەکە.
لە ٧٧ەمین خەڵاتەکانی بافتا، فیلمی ئۆپنھایمەر بە سێزدە پاڵێوراو، زۆرترین پاڵێوراو و بە حەوت سەرکەوتن، زۆرترین سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
داڕێژە:کریستۆفەر نۆڵان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆپنھایمەر (فیلم) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆپنھایمەر (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.