٧٧ەمین خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی کە زیاتر وەکوو بافتا ناسراوە، لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤دا لە ھۆڵی ڕۆیاڵ فێستیڤاڵ، ناوەندی ساوسبانک، لەندەن بەڕێوەچوو، کە تێیدا ڕێز لە باشترین فیلمە نیشتمانی و بیانییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ گیرا.
لەلایەن ئەکادیمیای ھونەرەکانی فیلم و تەلەڤیزیۆنی بەریتانی ڕێزلێنان بۆ باشترین فیلمی درێژ و بەڵگەنامەیی لە ھەر نەتەوەیەکدا دابەشکرا کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە سینەماکانی بەریتانیا نمایش کرابوون.
٧٧ەم خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی | |
---|---|
ڕێکەوت | ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ |
Hosted by | دیڤید تێنانت |
Highlights | |
Best Film | ئۆپنھایمەر |
Best British Film | ناوچەی تامەزرۆیی |
Best Actor | کیلیان مێرفی ئۆپنھایمەر |
Best Actress | ئێما ستۆن شتە بێچارەکان |
Most awards | ئۆپنھایمەر (٧) |
Most nominations | ئۆپنھایمەر (١٣) |
ئاھەنگەکە بۆ یەکەمجار لەلایەن دەیڤید تێنانتەوە میوانداری کرا؛ تێنانت ڕای گەیاند: «دڵخۆشم کە داوام لێکرا میوانداریی خەڵاتەکانی فیلمی بافتا بکەم و یارمەتیدەر بم لە ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی باشترین فیلمەکانی ئەمساڵ و ئەو کەسە درەوشاوانەی کە ئەوانە بەدیدێنن». پەخشەکە ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی بی بی سی وان و ئایپلەیر لە بەریتانیا لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ بە کاتی گرێنچ پەخش کرا، ھەروەھا لە بریتبۆکس ئینتەرنەشناڵ لە کەنەدا، دانیمارک، فینلاند، نەرویژ، ئەفریقای باشوور، سوێد و ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرایەوە.
پێڕستە درێژەکانی بافتا لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا پەردەیان لەسەر لادرا. پاڵێوراوەکان لە ڕێگەی لایڤستریمەوە لەلایەن پاڵێوراوانی پێشووی خەڵاتی ئەستێرەی دەرکەوتوو، نائۆمی ئاکی و کینگسلی بن عەدیر لە ناوەندی خێرخوازیی ھونەر لە ١٩٥ پیکادیلی لە لەندەن لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا ڕاگەیەندران؛ ھەروەھا لایڤستریمەکە لە ھەژمارەکانی تویتەر و یووتیووبی بافتا بۆ بینین بەردەست بوو. پاڵێوراوانی ئەستێرەی دەرکەوتوو کە تاکە پۆلە کە لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە دەنگی پێدراوە، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا پەردەیان لەسەر لادرا. براوەکان لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤دا ڕاگەیەندران.
فیلمی ئۆپنھایمەر بە سێزدە پاڵێوراو، زۆرترین پاڵێوراو و بە حەوت سەرکەوتن، زۆرترین سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.
پێڕستە درێژەکانی بافتا لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا. کاندیدایەکان لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندران. براوەکان لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندران.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ٧٧ەمین خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.