ئانترۆپیی زانیاری (بە ئینگلیزی: Information entropy) لە چەمکەکانی تیۆریی زانیارییە کە دەبێژێت چ ڕادە زانیاری لە ڕووداوێکدا بوونی ھەیە.
بە گشتی، ھەر چی ڕووداوێک گوماناوی یان بەھەڵکەوت بێت، زانیاریی زیاترێکی لە خۆی گرتووە. چەمکی ئانترۆپیی زانیاری لەلایەن کڵاد شاننی بیرکارەوە داھێنراوە.
با نموونەیەک بھێنینەوە. ئەگەر بە کەسێک شتێک بوترێت کە پێشتر لێی ئاگادار بێت، ڕادەی زانیارییەک کە پێی دەدرێت زۆر کەم دەبێت. واتا وتنی ئەو شتە بەو کەسە تۆزێک بۆی بێکەڵکە. لە تیۆریی زانیاریدا دەڵێن ئانترۆپیی ئەو زانیارییە لە خوارەوەیە.
بە پیچەوانەوە، ئەگەر بە کەسێک شتێک بوترێت کە پێشتر لێی ئاگادار نییە یان زۆر کەمی لێ دەزانێت، ئەو کەسە گەلەک زانیاریی نوێ وەردەگرێت کە لەوانەیە بۆی بەکەڵک بێت. لەوانەیە شتی نوێ فێرببێت. لە تیۆریی زانیاریدا دەڵێن ئانترۆپیی ئەو زانیارییە لە سەرەوەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانترۆپیی زانیاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئانترۆپیی زانیاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.