تیۆریی زانیاری لە لقەکانی بیرکاریی بەکاربراو و ئەندازیاریی کارەبایە بۆ دیاریکردنی چەندێتی، هەڵگرتن، دوورپەیوەندیکردن و بەژمارەکردنی زانیاری.
بیردۆزی زانیاری | |
---|---|
لقی | mathematical theory |
بەشێکە لە | cognitive science، زانستی کۆمپیوتەر، ماتماتیک |
بابەتی لاوەکی | ئامار |
ئافرێنەر | کڵاد شانن |
کۆد (٢٠١٢) | 10003712 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://quantumcomputing.stackexchange.com/tags/information-theory، https://math.stackexchange.com/tags/information-theory |
تیۆری زانیاری لەلایەن هاری نیکویست و ڕاڵف هارتلی لە ١٩٢٠ەکان و هەروەها کڵاد ئی شاننەوە لە ١٩٤٠ەکاندا بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕادە و سنوورە بنەڕەتییەکان لە کاری پەستان و کۆگاکردن و ڕاگەیێنیی دراوەدا، پەرەی پێدراوە. بوارەکە بریتیە لە یەکتربڕی تیۆری ئەگەر، ئامار، زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاریی زانیاری و ئەندازیاری کارەبا.
کلیلە پێوەری بیردۆزی زانیاری بریتیە لە ئانترۆپیی زانیاری. ئەنترۆپی پێوەری بڕی نادڵنیاییە لە نرخی گۆڕاوێکی هەڕەمەکیدا یان دەرئەنجامی پرۆسەیەکی هەڕەمەکیدا. بۆ نمونە، دیاریکردنی ئەنجامی هەڵدانی پارە (سکە)دا (دوو ئەگەری وەک یەک)، زانیاری کەمتری تێدایە (ئەنترۆپی نزمە) بەرامبەر دیاریکردنی ئەنجامی هەڵدانی زارێک (شەش ئەگەری وەک یەک). واتە تا ئەنترۆپی بەرزتر بێت دیاریکردنی ئەنجامەکە زانیاری زیاتر بەدەستەوە دەدات چونکە لە ئەنترۆپی سفردا کە هیچ جیاوازیەک نیە، هیچ زانیاریەکیش نیە.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیۆریی زانیاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیۆریی زانیاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.