نەجمەدین کوڕی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە ناسراو بە ئاری شاعیرێکی کوردی سەدەی بیستەم بوو.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە ساڵی ١٩١٠ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨ بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
نەجمەدین ئاری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩١٠ |
مەرگ | ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨ سلێمانی |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی دڵ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت بووە. پاشان چووە بۆ قوتابخانەی سەرەتایی و شەش ساڵی خوێندنی لەوێ تەواو کردووە. لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا ژنی ھێناوە و لە (کارگێڕی نەخۆشی ئاژەڵ و کشتوکاڵ) بە مووچەخۆر دامەزراوە، ماوەیەک لەم کارەیدا بووە لە ئاکرێ و لە چلەکاندا گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئینجا گوێزراوەتەوە ھەڵەبجە. لە ساڵی ١٩٤٦ بەھۆی کوردایەتی و لایەنگریی کۆماری کوردستان لە مەھاباد ئاری یەکێک بوو لەوانەی لە باشووری کوردستان دەسگیر کران. ماوەیەک لە گرتووخانەی سلێمانی مایەوە، ئینجا ڕەوانەی بەغدا کرا. لەگەڵ ئەوەی لە دادگا تاوانبار نەکرا، بەڵام دوور خرایەوە بۆ باشووری عێراق و ماوەی سێ ساڵ بەدەستبەسەری لە شارەکانی حیللە و کەربەلا بووە.
لە دوای گەڕانەوەی لە ساڵی ١٩٤٩ لە کەرکووک لە (کارگێڕی کشتوکاڵ) بوو بە مووچەخۆر و لەم کارەیدا مایەوە تا ساڵی ١٩٥٩ خانەنشین کرا. پاش چەند ساڵێک گەڕاوەتەوە سلێمانی و لە (کارگێڕی ئیسکانی پارێزگای سلێمانی) دامەزرا.
مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ١٢٩ تا ١٣٨، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.