گۆڕەپانی نافورە ۆڕەپانێکی گشتییە لە ناوەندی شاری باکووی پایتەختی ئازەربایجان.
پێشتر گۆڕەپانەکە ناوی پاراپێت بووە و ئێستا زۆرجار بە ھەمان ناو ئاماژەی پێدەکرێت. ناوی گۆڕەپانی نافورەکان لە بوونی دەیان نافورە لە سەرتاسەری گۆڕەپانەکەدا وەرگیراوە کە بۆ یەکەمجار لە سەردەمی دەسەڵاتی سۆڤیەت لە ئازەربایجان دروست کراوە.
گۆڕەپانی نافورە، باکوو | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٨ |
وڵات | ئازەربایجان |
دابەشکاریی کارگێڕی | Sabayil |
پۆتانی شوێن | |
بەرزی لە ئاستی دەریا | −٢٨ مەتر |
گۆڕەپانەکە شوێنێکی کۆبوونەوەی گشتییە، بە تایبەت دوای کاتەکانی کارکردن و لە کۆتایی ھەفتەدا. شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێشە و چەندین بوتیک و چێشتخانە و دوکان و ھۆتێل و پاساوی تێدایە. لە شەقامی ئیستیگلالیات و دیوارەکانی ئیچەری شێھرەوە دەست پێدەکات و بە شەقامی نیزامیدا درێژ دەبێتەوە، کە لە کولتوری باودا بە شەقامی تۆرگۆڤایا ناودەبرێت کە ھاوتەریب لەگەڵ بۆلیڤاری باکوودا دەڕوات. گۆڕەپانی نافورە شوێنێکە کە بەرپرسانی شارەکە چەندین فێستیڤاڵی گشتی و نمایش و ئاھەنگی تێدا سازدەکەن.
لە ساڵی ٢٠١٠ گۆڕەپانەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی باکۆوە نۆژەنکرایەوە. زەڵاتەیەکی «چوارگۆشەی نافورە» بەناوی ئەو گۆڕەپانە ناونراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆڕەپانی نافورە، باکوو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گۆڕەپانی نافورە، باکوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.