کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان (بە ئازەربایجانی: Azərbajcan Sosjalist Зyra Cumhyrijjəti؛ بە ڕووسی: Азербайджанская Социалистическая Советская Республика) کە بە ئازەربایجانی سۆڤیەت ناسراوە، یەکێک بووە لە کۆمارە پێکھێنەرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە نێوان ساڵانی ١٩٢٢ و ١٩٩١، لە ٢٨ی نیسانی ١٩٢٠ دامەزراوە، دوو ساڵی یەکەمی ئازەربایجانی سۆڤیەتی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بوو، تا پێکھێنانی کۆماری سۆڤیەتی ترانسقەوقاز بە یەکگرتنی لەگەڵ کۆمارەکانی کۆماری سۆڤیەتی ئەرمینیا و کۆماری سۆڤیەتی جۆرجیا.

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان
Azərbajcan Sosjalist Зyra Cumhyrijjəti
Азербайджанская(زمانی ئازەری) Социалистическая Советская Республика(ڕووسی)
کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان
دروشم: "کرێکارانی جیھان، یەک بگرن"
سروود: سروودی نیشتیمانیی ئازەربایجانی سۆڤیەت
کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان
شوێنی ئازەربایجانی سۆڤیەت (سوور) لە یەکێتیی سۆڤیەتدا
پایتەخت
و
باکوو
زمانە فەرمییەکان زمانی ئازەربایجانی، ڕووسی
زمانەکانی تر زمانی ئەرمەنی، زمانی تاڵشی، لەزگی، تات
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئازەر، ئەرمەن، کورد
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٧٫٠٣٧٫٨٦٧ 

لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢دا، ترانسقەوقاز بوو بە بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەتی نوێ پێکھاتوو. دەستووری ئازەربایجانی سۆڤیەت لەلایەن نۆیەمین کۆنگرەی سەرتاسەری ئازەربایجانی سۆڤیەت لە ١٤ی ئازاری ١٩٣٧ پەسەندکرا. لە ٥ی شوباتی ١٩٩١، ئازەربایجان ناوی گۆڕدرا بۆ کۆماری ئازەربایجان بەپێی بڕیاری ژمارە ١٦‒١٢ی سۆڤیەتی باڵا، بڕیارەکە پەسەند کرا. دەستووری یەکێتی سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩٥دا بوونی نەما، لەگەڵ پەسەندکردنی دەستووری نوێی ئازەربایجان.

مێژوو

دامەزراندن

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ٢٨ی نیسانی ١٩٢٠ دوای ڕادەست بوونی حکوومەتی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان بە بەلشەفییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە، بە سەرۆکایەتی میرزا داود حوسێنۆڤ و نەریمان نەریمانۆڤ و لەشکرکێشی سوپای سووری بەلشەفییەکان دامەزراوە.

لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢١ کۆمارەکانی سۆڤیەتی ڕووسیا، ئەرمینیا، ئازەربایجان و جۆرجیا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا واژوو کرد کە بە پەیمانی قەرس ناسرا. ھەروەھا کۆماری سۆسیالیستی ناخچیڤان کە پێشتر سەربەخۆ بوو، بەپێی پەیمانی قەرس دەبێتە ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەریی ئازەربایجان.

سنوورەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا وەک شوێنەکانی دیکەی یەکێتیی سۆڤیەت چەند جارێک کێشرانەوە، بەڵام ھیچ کام لە لایەنەکانی ھەردوولا بە تەواوی لە ئەنجامی سنوورەکان ڕازی نەبوون.

کۆماری سۆسیالیستی ترانسقەوقاز

لە ١٢ی ئازاری ١٩٢٢ سەرکردەکانی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان و جۆرجیا یەکێتییەکیان دامەزراند، کە بە کۆماری سۆڤیەت فیدڕاڵی سۆسیالیستی ترانسقەوقاز (TSFSR) ناسرا. ئەمە یەکەم ھەوڵی یەکێتی کۆمارەکانی سۆڤیەت بوو، پێش یەکێتیی سۆڤیەت. ئەنجومەنی یەکێتی TSFSR بە نوێنەرانی سێ کۆمار پێکھاتبوو: نەریمان نەریمانۆڤ (ئازەربایجان)، پۆلیکارپ مدیڤانی (جۆرجیا)، و ئەلێکساندەر فیۆدۆرۆڤیچ میاسنیکیان (ئەرمینیا). سکرتێری یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی ترانسکۆقازیا سێرگۆ ئۆردزۆنیکیدزێ بوو.

لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ TSFSR ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەشداریکردنی یەکێتییەکە لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا و بێلاڕووس، بەم شێوەیە یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت دامەزرا و پێکھێندرا، کە تا ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بوو. بەڵام TSFSR زۆری نەخایاند. لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٦ یەکێتیی ترانسقەوقاز ھەڵوەشایەوە، کاتێک سەرکردەکانی ئەنجومەنی یەکێتییەکە نەیانتوانی لەسەر چەند پرسێک ڕێکبکەون. پاشان ئازەربایجان و ئەرمینیا و جۆرجیا ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی فەرمی بوونە بەشێک لە کۆماری یەکێتی سۆڤیەت.

ھەڵوەشانەوە

ئازەربایجانی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت بەدەستھێنا و بەتەواوەتی بووە کۆمارێکی سەربەخۆ، بە ھۆکارەکانی وەک: چاکسازییەکانی گۆرباچۆڤ، بزووتنەوە ناسیۆنالیستەکان، ململانێی ناگۆرنۆ‒قەرەباغ و ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان مێژووکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان ئەمانەش ببینەکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان سەرچاوەکانکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجانزمانی ئازەربایجانیزمانی ڕووسیکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستانکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی گورجستانکۆماری سۆڤیەت فیدراڵی سۆسیالیستی ترانسقەوقازیەکێتیی سۆڤیەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێلادزێژان ژاک ڕوسۆشێرکۆ بێکەسپایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدایاساکەمتیارفارابیکەنەداژاڵەفۆبیازەویڤایرۆسی کۆمپیوتەرئیمام شافعیفوئاد بابانمالیزیازانکۆی سەڵاحەدینجووڵەفیفاسمۆرەکریستۆفەر کۆڵومبسسۆران مامە حەمەحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدفریدریش نیچەزەندییەکانئەرەستووڕیالیزمی ئەدەبیبالەئایین لە کوردستانجلی کوردیناوەندیاندێکسمحەممەد عومەر عوسمانشارەزوورشێرسێگۆشەتۆپی پێویکیپیدیای کوردیفەلسەفەی سیاسیپەردەی کچێنیفەلسەفەکازانکۆم بۆ دەممینا قازیدەوڵەتی ئەمەویسیروانتاڵیبانڕێگای ئاوریشمئیمپراتۆریەتیی ساسانیمەستوورە ئەردەڵانھەڵەبجەئەندازیاریی شارستانیپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)گوڵی ڕەشجەلیل گادانیشێرپەنجەی ئێسکجەنگی حەتینپەروین شازادەژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبکۆمپیوتەرڤایرۆسپێکھاتەی بازاڕتەممووزکۆمەڵەی نەتەوەکانفێمینیزمکۆچەر بیرکارپەیمانی لۆزانشێرپەنجەی مەمکقەڵای دمدمنیلبزنحاجی قادری کۆیینەخۆشیی ھاریلۆژیکعەلی سادقیترس🡆 More