6°16′3″W / 53.34417°N 6.26750°W / 53.34417; -6.26750
ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە فەرمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.
Ireland ئێرلەندا | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: | ||||||
پایتەخت | دەبلین 53°20.65′N 6°16.05′W / 53.34417°N 6.26750°W | |||||
گەورەترین | دەبلن | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئیرلەندی ، ئینگلیزی | |||||
دەوڵەت | کۆماری دەستووری ، سیستەمی پەرلەمان | |||||
- | سەرۆک وڵات | مایکڵ هیگنز | ||||
دامەزران | ||||||
- | دانانی دەستووری ئیرلەندا | ١٩٣٧ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٥٬١٢٣٬٥٣٦ | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ٤،٥٨١،٢٦٩ | ||||
دراو | € یۆرۆ (EUR ) | |||||
ناوچەی کاتی | کاتی ڕۆژئاوای ئەوروپا (WET) (UTC+0) | |||||
لای لێخوڕین | چەپ | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ie |
ئەم حکومەتە لە ١٩٢١ تا ١٩٣٧ بە حکومەتی ئازادی ئیرلەند (Irish free state) ناسراوە و لە ١٩٣٧ەوە تا ١٩٤٩ «ئێرە» (Éire) ناوی فەرمی بووە. لە ١٩٤٩ەوە «کۆماری ئیرلەند» ناوی ڕەسمییە و بە ھێنانی وشەی کۆمار، لە باکووری ئیرلەند کە بەشێک لە خاکی شانشینی یەکگرتووە جیادەکرێتەوە. ھەندێ جار بە شێوەی نافەرمی «باشووری ئیرلەند» (Southern Ireland) ئەوترێ.
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ئیرلەند» و لە باشووری کوردستان «ئێرلەندا» ی پێ دەوترێ.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیرلەند ٤,٦٧٧,٣٤٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.ە وڵاتی ئێرلەندا دانیشتوانێکی چڕی لە خۆ گرتوە کە زۆرینەیان (کاسۆلیک) مەزهەبن
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆماری ئیرلەند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆماری ئیرلەند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.