کایەکلێ کۆلارە

کۆلارە یەکێکە لە داھێنانە کۆنەكانی چینیەکان و مێژوویەکی کۆنی ھەیە.

کایەکلێ کۆلارە
کایەکلێ کۆلارە

لە کتێبە کۆنەکان دا نووسراوە کە ٤٠٠ ساڵ پێش زایین، موو زی زانای بە ناوبانگ و لوو بان وەستای دارتاشی لە چین بە کەڵک وەرگرتن لە حەیزەران و دار باڵندەی دارینیان درووست کرد. ئەو باڵندانە کە ناویان نرابوو موو یوان دەیانتوانی لە ھەوادا بفرن. ئەوە یەکەم کۆلارەی جیھان ھەژمار دەکرێ.

دواتر خەڵک بە حەیزەران و ئاورێشم کۆلارەیان درووست کرد، دواتر کەڵکیان لە کاغەز وەرگرت و کۆلارەیان پێ درووست کرد کە ناوی نرا جیر یوان (جیر لە زمانی چینی دا مانای کاغەز دەدا).

لە کۆتای خانەدانی تانگ (ساڵی ٦١٨ تا ٩٠٧ی زایینی) خەڵک فیت فیتەیان بۆ جیر یوان دادەنا و بە چوونە ژووری با بۆ ناو فیت فیتەکە دەنگی لێوە دەھات.

کۆلارە پێشتر ئامرازێکی سەربازی بوو. بۆ نموونە بۆ پێوانی نێوانی بەشە سەربازیەکانی دوو وڵات و ھەروەھا بۆ گەیاندنی زانیاری کەڵکی لێ وەردەگیرا.

لە درێژایی حەکمی خانەدانی تانگ، خەڵک وردە وردە کۆلارەیان بۆ خۆشی دە ھەوا دەکرد. لە خانەدانی سوون لە سەدەی ١٠ی زایینی دا، کۆلارەی چین لە ناوچەکانی جیاجیای جیھان وەکوو وڵاتە ئاسیایەکان، کۆریای باکووڕ، ژاپۆن، مالیزیا، وڵاتە ئەورووپیەکان و ئەمریکا دا بڵاو بۆیەوە.

کۆلارەی چین لە ناوچە ئەورووپیەکان و کیشوەری ئەمریکا بوو بە ئامرازێکی فرین. دواتر برایانی ڕایت یەکەمین فڕۆکەی نەفەر ھەڵگریان بەرھەم ھێنا. بەو ھۆیەشەوە لە ساڵۆنی پێشانگای ئاسمانگەڕی واشینگتۆنی ئامریکا، کۆلارەیەکی چینی دەبینرێ کە لەسەری نووسراوە: یەکەم ئامێری فڕینی مرۆڤ کۆلارە و مووشەکی چینە.


کایەکلێ کۆلارە
فێستیڤاڵی گەرەی کۆلارەی یۆکایچی کە هەموو مانگێکی مەی لە (هیگاشیۆمی، شیگا) لە ژاپۆن بەڕێوە دەچێ.
کایەکلێ کۆلارە
کۆلارەی ئەژدیهای چینی کە زیاتر لە سەد پێی هەیە بێرێکلی، کالیفۆرنیا، فێستیڤاڵی کۆلارە لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی دا.

ئەمانەش ببینە

مولان (فیلمی ١٩٩٨)

سەرچاوەکان

Tags:

چینی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یارانی ئەشکەوت (زنجیرە)سیاسەتسێوەسزای مەرگکۆچەر بیرکارژاپۆنلۆژیکڕێژەئیمپریالیزمسینگاپوورسووریازەکاتخورماماوسئینستاگرامقەد (ڕووەک)ژان ژاک ڕوسۆنەخۆشیی ئەلزھایمەرمیرنشینی مەروانیقەمەرەگوانگیتۆی مەزنچوارینەکانی خەییامقابیل و ھابیلئاڵای کوردستانچیچانکوردستانی سوورلووت (پێغەمبەر)ژمارەی زنجیرەی پێوانەی نیودەوڵەتییاساخوێندنی مێژووی ھونەرگۆڕەپان و مەیدانکاتڕۆژی جیھانیی شانۆبنەماڵەی بارزانیدەزگای خێرخوازیی بارزانیتەنوورەمیدیاویکیشێخ مەحموودی حەفیدناوچەی ٥١ناوکەیەکگرتنعیسالیبرالیزملیبیاکەمبۆدیابۆکانبەختیار عەلیپێڕستی ویکیپیدیاکانعەدنان کەریمبلیمەت.bnزمانی گورجیمەغۆلئێزیدی (ئایین)فیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانبابلمرۆڤچێشتی کوردیکۆمۆنیزمڕووسەکانکۆماری کوردستانکێرمافنامەی مرۆڤسی ئێس ئێسموحسین لوڕستانی٣٧٢ (ژمارە)مافی دەنگدانئامێدیکوردزستانمێزۆپۆتامیادامەزراوەی ویکیمیدیاخۆیبوونمیرنشینە کوردییەکانمیرنشینی بادینان🡆 More