ڤلادیمیر ڤلادیمیرۆڤیچ مایاکۆڤسکی (بە ڕووسی: Влади́мир Влади́мирович Маяко́вский) (١٩ی تەمموز ١٨٩٣ - ١٤ی نیسانی ١٩٣٠)، شاعیر، فتۆریستی شۆڕشگێڕی رووسی بوو.
ڤێلادیمێر لە گوندی بەگدات لە پارێزگای کووتائیسی جۆرجیا لە قەوقاز لە دایک بوو، لە کاتی داهێنان و چالاکیە هوونەریەکانی یەکێک لە مامۆستایان و شارەزایانی شێوازی فتۆریسم بووە و لەگەڵ راپەڕینە شۆڕشگێڕانەکەی رووسیا گەشەی کردووە و لە دوای شۆڕشە بۆلشڤیکییەکەی رووسیا و لە کاتی حکوومەتی سۆڤیەتدا یەکێک لە بەناوبانگترین شاعیرانی کاتی خۆی بووە.
ڤلادیمیر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩ی تەمموز ۱۸۹۳ گوندی باگداتی، پارێزگای کووتائیسی، گورجستان (جۆرجیا) |
مەرگ | ١٤ی نیسانی ١٩٣٠ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گەورەپیاوانی مۆسکۆ، Novodevichy |
نەتەوە | ڕووس، گورجستان |
پیشە | شاعیر، فتۆریست |
چالاکبوون | ١٩١٢ تا ١٩٣٠ |
... فتۆریستهکان دژایهتی یاسا و رێسای رێزمانیی و مانایی داسهپاو بوون و وشهگهلی ناشاعیرانهیان بهکاردههێنا و بۆ ئهو مهبهسته وشهگهلی بچڕبچڕ و ناپێوهند و "تهلگرافی"(بێتهل) یان ریز دهکرد. ئهم شێوازه یەکەم جار لە لایەن مارێنتی (marinetti) شاعیری ئیتالیایی (١٨٧٦ تا ١٩٩٤) بناغەی داندرا کە مارێنتی پێی وابوو سەدەی بیست، سەدەی شارستانیەتی نوێ و گەشەی ماشینە و لە ئەدەبیشدا شێواز و زمانی ماشینی پێویستە، زمانێک که ههموو دیاردهکان لهحاڵی حهرهکهدا دهنوێنێ. دواتر له رووسیا و لهلایهن "ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی"یهوه گهشهپێدرا، مایاکۆڤسکی له زمانی رووسیدا کێشی نوێ و خوازهگهلی سهیر و سهمهریی ئافراند و یاسا و ریسای رێزمانی "صرف و نحو"ی زمانی ئهدهبی تێکشکاند.
ئەم شاعیرە فتۆریستە شۆڕشگێڕەی رووسیا لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە بوو بە ئەندامی حیزبی بۆلشڤیک و بەر لە بە ئەنجام گەیشتنی شۆڕش چالاکیە هونەری و سیاسیەکانی خۆی دەست پێکردبوو. ئەو لە شێعری رووسی دا کێش، شێوازی ئەدا و خوێندنەوەی شێعر، رستەکان، وشەکان و خوازەکان دا شێوازێکی نوێ و داهێنەرانەی بەدی هێنا، ئەو شێوازی فتۆریستی هەڵبژاردبوو و دوای کەوتبوو بەڵام بە هەموو یاسا و دەستوورەکانی ئەم شێوازە پابەند نەبوو و شێوازی تایبەت بە خۆی بەکار ئەهێنا.
مایاکۆڤسکی ١٣ بەرهەمی هەیە کە ١٢ لەو بەرهەمانەی لە دوای سەرگرتنی شۆڕش نووسیوە. ئەو وێژەی تەکووز و شێعری لەگەڵ راستیەکان نزیک کردەوە و خستنیە خزمەت کردنی خواستەکانی هاوچەرخ و گۆڕینی بۆ چەکێک لە رێگای بەدەست هێنانی ئامانجەکانی خۆی. مایاکۆڤسکی چێژی لە شێعرە کلاسیکەکان ئەبرد، بەڵام نەئەبوە دیلی ئەوان. ئەیوت: هوونەر ئەبێ تێکەڵ بە ژیان ببێ. یا تێکەڵی ببێ یا لە ناو بچێ.
مایاکۆڤسکی لە ساڵی ١٩٣٠ لە دوای شکست هێنان لە پێوەندیە دڵداریەکەی و هەروەها رێپێنەدانی چوونە دەرەوەی لە خاکی سۆڤیەت لە لایەن حکوومەتەوە بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. پێش خۆ کوشتنەکەی لەسەر لاپەڕەیەک نووسیبوی : « بۆ هەمووان... ئەمرم...»
تەرمی مایاکۆڤسکی لە گۆڕستانی «گەورەپیاوانی شۆڕش» لە مۆسکۆ بە خاک سپێردرا. لە سۆڤیەت نازناوی گەورەترین شاعیری کاتی شۆڕشی درابویێ.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.