ژنی سەرسووڕھێن یان پەرچوو یان وۆندەر ومان (بە ئینگلیزی: Wonder Woman) فیلمێکی سوپەر پاڵەوانانی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٧یە.
فیلمەکە لەسەر کەسایەتی دی سی کۆمیکس دروست کراوە، بە ھەمان ناو. فیلمەکە چوارەم دەرچوونە لە بڵاو کراوەکانی جیھانی دی سی سینەمای و لە دەرھێنانی پاتی جنکیزە، و سیناریۆکە لە نووسینی ئالان ھاینبێرگە، لەسەر چیرۆکێک کە نووسراوە لەلایەن ھاینبێرگ و زاک سنایدەر و جاسون فوکس. گاڵ گەدۆت ھەڵ دەستێ بەڕۆڵ گێڕانی ژنی سەرسووڕھێنەر، و لەگەڵیا ھەر یەکێک لە کریس پاین و ڕۆبین ڕایت و دانی ھوستن و کونی نێلسن ڕۆڵ دەگێڕن. پێش خستنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی پێکرد، و لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێکەوتن لەگەڵ باتی جنکینز کرا. تۆمارکردنی سەرەکی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و ئیتاڵیا دەستی پێکرد، لە پێش کۆتایی ھاتن لە ٩ ئایاری ٢٠١٦، و تۆمارکردنێکی زیادە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کراوە. فیلمەکە دەرچووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ٢ حوزەیرانی ٢٠١٧ بە IMAX. فیلمەکە چەندین ستایشی پۆزەتیڤانەی وەرگرتووە لە ڕەخنەگرانەوە کە ستایشی دەرھێنانی جنکینزیان کردووە لەگەڵ ڕۆڵ گێڕانەکەی ھەر یەکێک لە گادۆت و پاین و مۆسیقا و سیناریۆ و دیمەنی جووڵەکان.
ژنی سەرسووڕھێنەر Wonder Woman | |
دەرھێنەر | پاتی جنکینز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | چارڵز ڕوفن، زاک سنایدەر دیبرا سنایدەر ڕیچارد سووکل |
نووسین | ئالان ھاینبێرگ |
سەرچاوەی چیڕۆک | ژنی سەرسووڕھێنەر ھی ویلیام موڵتۆن مارستۆن |
چەشنی فیلم | فیلمی سووپەر پاڵەوان، و فیلمی جووڵە، و فیلمی سەرکێشی، و فیلمی دراما |
مۆسیقا | ڕۆبێرت گریگسۆن ویلیامز |
ستۆدیۆ(کان) | دی سی کۆمیکس |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ١٤١ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٤) |
تێچوون | ١٤٩ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٨٢٢ ملیۆن دۆلار |
بەشی پێشوو | دەستەی خۆکوژی |
بەشی دواتر | تیمی دادپەروەری |
ڕووداوەکان لە ساڵی ١٩١٨ ڕوو دەدات، و چیرۆکی دیانا پرێنس کە لەسەر دوورگەی سمسکیرا دەژی دەگێڕێتەوە. دیانا چاوی بە فڕۆکەوانی ئەمریکی ستیڤ تریفۆر دەکەوێت کاتێک کە فڕۆکەکەی تێک دەشکێت لە نزیک لێوارەکانی دوورگەکە و باسی جەنگی جیھانی سووڕاوی بۆ دەکات. دواتر لەگەڵ ستیڤ نیشتیمانەکەی جێ دەھێڵێت ھیوای کۆتایی ھێنان بە جەنگ، و دەبێت بە ژنی پەرچوو لە کاتی ئەنجامدانی ئەوەدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژنی سەرسووڕھێن (فیلمی ٢٠١٧) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژنی سەرسووڕھێن (فیلمی ٢٠١٧), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.