دەستەی خۆکوژی (بە ئینگلیزی: Suicide Squad) فیلمێکی ئەمریکییە پاڵەوانیە، کارەکتەرانی نێو فیلمەکە لە چیرۆکە نەخشێندراوەکانەوە وەرگیراوان.
فیلمەکە کاری نووسینی بۆ کراوە لەلایەن دەیڤد ئایەر، و چەندین ئەستێرەی مەزنی وەک ویل سمیث، جارید لێتۆ و مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵیتێدا دەگێڕن.
دەستەی خۆکوژی Suicide Squad | |
دەرھێنەر | دەیڤد ئایەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڕیچارد سەکل کۆلن ویڵسن |
نووسین | دەیڤد ئایەر |
چەشنی فیلم | فیلمی سووپەر پاڵەوان |
کاست |
|
مۆسیقا | ستیڤن پرینس |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆمان ڤاسیانۆڤ |
دەستکاری | جۆن گیڵرۆی |
ستۆدیۆ(کان) | دی سی کۆمیکس |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٥ی ئابی ٢٠١٦ |
ماوەی فیلم | ١٣٤ خولەک چاپی درێژکراوە |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٣) |
تێچوون | ١٧٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٧٤٦٫٨ میلیۆن دۆلار |
بەشی پێشوو | باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری |
بەشی دواتر | ژنی پەرچوو |
لە شوباتی ٢٠٠٩، وا دانرابوو کە فیلمێک لەسەر دەستەی خۆکوژی دەربچێت لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدرزەوە دەر بچێت، لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٥ دەرھێنەر دەیڤد ئایەر وەک دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە دەستنیشان کرا، فیلمەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٦ کەوتە سینەماکانەوە.
جگە لەمانە ھەریەکە لە ئەکتەران سکۆت ئیستوود، کۆمۆن، ئەلێکس مازار و دەیڤد ھاربۆر ناویان لە لیستی ئەکتەرانی فیلمەکە ھاتووە.
فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠١٦ کەوتە سینەماکانەوە بەشێوازی 3D و ئایماکس.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەستەی خۆکوژی (فیلم) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستەی خۆکوژی (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.