پۆڵا داڕشتەیەکە لە ئاسن و کاربۆن.
بەھۆی نرخە ھەرزانەکەی و بەرزی ھێزی توندیەکەی، بەزۆری پۆڵا لە بواری بیناسازی، درووستکردنی ئۆتۆمێل و کەشتی، چەک و تەقەمەنی بەکاردێت.
ئاسن بنچینە ماددەی پۆڵایە، کە تێیدا لە نێوەندی ھەشت ئەتۆمەکەی یەکە خانەییەکان دەبینرێت.
کاربۆن توخمیی سەرەکیی دروستکردنی داڕشتە و ناوەڕۆکەکەی لە پۆڵادا لە نێوان ٠٫٠٠٢٪ و ٢٫١٪دایە بە پێی کێش. توخمەکانی تر کە لەوانەیە بە پۆڵا زیاد بکرێن بریتین لە مەنگەنیز، فۆسفۆر، گۆگرد، سیلیکۆن، و تۆزێک ئۆکسجین، نایترۆجین و فافۆن.
داڕشتی پۆڵا پۆڵایەکە کە بۆ گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی، توخمی دروستکردنی داڕشتی زیاتری بە ئەنقەست پێ زیاد کراوە کە برێتین لە مەنگەنیز، نیکڵ، کرۆم، مۆلیبدێنۆم، بۆرۆن، تیتانیۆم، ڤانادیۆم و نیۆبیۆم.
پۆڵا لە سەرەتاکانی سەددەی حەڤدەدا بەرھەمھێنانی بەربڵاو بوو کە تێیدا لە کارگەی تایبەت بە خۆیدا بەرھەم دەھێنرا، و بەدرێژایی سەدەکانی دوای خۆی شێوازی بەرھەمھێنانی گەشەی سەند. لە ڕۆژانی ئەمڕۆماندا، پۆڵا بەربڵاوترین کەرستەی دەستکردە لە جیھاندا، کە ساڵانە ١٫٦ میلیارد تەنی لێ بەرھەمدەھێنرێت.
پۆڵا یەکێک لەو ماددانەیە کە لە جیھاندا بە ڕێژەی ٦٠٪ بەکار دێتەوە. تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕی ٨٢ میلیۆن تەن لە ساڵی ٢٠٠٨ بەکار ھاتۆتەوە کە دەکاتە ٨٣٪ گشت پۆڵای بەرھەم ھاتووی ئەو ووڵاتە لەم ساڵەدا. لە ساڵی ٢٠١٦ بڕی (١٬٦٢٨٬٠٠٠٬٠٠٠) تەن پۆڵا لە ماددەی خاو بەرھەم ھاتوە لە جیھاندا، لەکاتێکدا کە بڕی بەکارھاتنەوە بریتی بوە لە (٦٣٠٬٠٠٠٬٠٠٠) تەن.
ئاسن و پۆڵا بە بەربڵاوی لە پیشە سازی و بەرھەم ھێنانی ڕێی ئاسن بۆ شەمەندەفەر، بیناسازی، و زۆر بواریتر سودی لێبینراوە. پەیکەری زۆربەی وەرزشگا گەورەکان، تاوەرە بەرزەکان، و پردە درێژەکان لە پۆڵا دروست کراوە. تەنانەت لەو شوێنانەی کە کۆنکرێتیش بەکار ھاتوە ستیل وەک بەھێز کردن تێیدا بەکار ھاتوە. لەگەڵ ئەمانەشدا پیشەسازی ئۆتۆمبیل یەکێک لە پڕ مەسرەف ترینی ئەو شوێنانەیە کە پۆڵا تێیدا بەکار دێت. گەرچی فافۆن (ئەلمنیۆم) زۆر بەخێرایی بەرو پێش چوە بەڵام بەکارھێنانی پۆڵا نرخی کەمی نەکردوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Steel تێدایە. |
بڕوانە پۆڵا لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پۆڵا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.