ناونیشانی ئای پی

ناونیشانی IP نیشانێکی ژمارەیییە دەدرێتە پاڵ ھەر کەرەستەیەک کە بەشداریی تۆڕێکی کۆمپیوتەری بکا و پرۆتۆکۆلی ئینتێرنێت بۆ کاری گەیاندن بەکار بێنێ.

داڕێژەرانی پرۆتۆکۆلی ئینتێرنێت ناونیشانی IP-یان بە شێوەی ژمارەیەکی ٣٢-بیتی پێناسە کردووە و ئەم سیستەمە، کە بە IPv4 ناسراوە، ئەمڕۆکەش ھێشتا بەکار دەچێ. گەرچی، بەھۆی گەشەی یەکجار زۆری ئینتەرنێت و پێشبینیی دەستنەکەوتنی ناونیشان لە داھاتوودا، سیستەمێکی نوێی ناونیشاندان (IPv6) لە ١٩٩٥-ەوە پەرەی پێدراوە کە ١٢٨ بیت بەکار دێنێ بۆ ناونیشاندان.

ناونیشانگەلی IP ژمارەی دوویین، بەڵام زۆرتر لەناو فایلگەلی تێکستیدا کۆگا دەکرێن و جۆرێک پیشان دەدرێن کە خوێندەوەیان بۆ مرۆڤ ئاسان بێ؛ وەکوو 172.16.254.1 لە IPv4، یان 2001:db8:0:1234:0:567:8:1 لە IPv6. SAFWAN

وەشانەکانی IP

ئێستاکە دوو وەشانی پرۆتۆکۆلی ئینتێرنێت بەکار دەھێندرێن: IP Version 4 و IP Version 6. ھەر وەشان خۆی بە چەشنی جیاواز ناونیشانی IP پێناسە دەکا. بەھۆی ئەوەی کە IPv4 زیاتر باوە و ڕەواجی زۆرترە، زۆربەی جارەکان مەبەست لە ناونیشانی IP ئەو ناونیشانانەیە کە IPv4 پێناسەیان دەکا.

ناونیشانەکانی IP version 4

لە IPv4دا ھەر ناونیشان لە ٣٢ بیت پێک دێ. بە ٣٢ بیت دەکرێ ٢٣٢ (زیاتر لە چوار میلیارد) ناونیشانی بێھاوتا پێناسە بکرێ. ھەڵبەت IPv4 ژمارەیەک لەو ٢٣٢ ناونیشانانەی بۆ ھەندێک ئامانجی تایبەت پاشەکەوت کردووە.

Tags:

ئینتەرنێتتۆڕی کۆمپیوتەریگەیاندن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شا ئیسماعیلی یەکەمشەووالھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقنەخۆشیی ھاریپۆڕ (باڵندە)سەفەوییەکانمەحویکۆریای باکوورناحیەی سیتەکتیۆریمامە ڕیشەپارێزگای ھەمەدانژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)نیشتمانسوێدقەزای دووکانعەلی مەردانپیرەمەگروونفەرھاد پیرباڵنامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیشیعەمەزنێئیدریس بارزانیمێژووی کوردزەکاتئێن ئاڕ تیچاقاجاڕەکانئێرانی قاجاڕیمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابخورماڕێواسگوڵی ڕەشتەیمووری لەنگبەنداودەوڵەتی فاتیمیئەرزڕۆمخانزادی سۆرانپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھاننەورۆزئەندازیاریی شارستانیپەیمانی لۆزاندێلێژەڕۆمانویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپەردەی کچێنیکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیفەلسەفەی سیاسیپێوانەکردنتۆپی سەبەتەواتس ئەپتەممووز١ (ژمارە)ئەلفوبێکانی کوردیمارکۆ پۆلۆھەڵسەنگاندنخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاماوسئەشکەوتی جاسەنەئەدۆبی فۆتۆشۆپپەندی پێشینانناحیەی ڕزگاریتۆماس ئێدیسۆنچیرۆکسیاسەتقادر دیلانمەرزیە فەریقیپیشەسازیسولەیمان قانوونینەمروودلەیلا زانا🡆 More