دەمباش Épine، کێشەیەکمان ھەیە! ئێستا بۆ نموونە کورد واتە خەڵکی کورد، و کوردی واتە زمانی کوردی، بەڵام لە ھیندی دەبێتە کێشە و ئێمە ھیندی ھەم بە کەسێکی ھیندی دەڵێین و ھەمیش بە زمانی ھیندی دەڵێین.
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
(کە من پێرێ ھیندیم کردە ڕەوانەکەر بۆ زمانی ھیندی. چی لێ بکەین؟ وا لێی گەڕێین یان چی؟)
ھەروەھا تکایە ھەردوو وتاری داقوق و داقووق دووبارەن. تکایە چاکیان بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٢٨، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، دەمەوێت داوای مافی بارکەر بکەم گەر کۆسپ نەبێت. زۆر سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٢، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، دەڵێم ئەم دووانە (داڕێژە:IMDb title و داڕێژە:IMDb name) جیاوازن، بەڵام لە ھەمان کاتیشا بۆ ھەمان مەبەست دروست نەکراون؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:١١، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش بەڕێز ئێپین ئەم وتارەت بۆ سڕییەوە؟ خۆ من ناوەڕۆکەکەیم چاکسازیی کرد و ناوەکەشی وتم پێکەوە هەڵی دەبژێرین. -- Kardo Jaf (لێدوان) ٢٢:٥٦، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، تکایە بەسەر بەژدارییەکانی Agrikurdi و 95.34.37.30 بچۆرەوە کە بەڕاستی پێم وابێ ئەو جۆرە دەستکارییە کۆپی-پەیست بێ و کۆپیڕایتی پێشێل کردبێ. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٤٦، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڕێز ژیار وێنەی کۆلکەکان هەموویان هەمان وێنەن، تکایە سەیرێکی ئەمە و ئەمە بکە و گەر دەتوانیت وێنەکانی بگۆڕە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٢٠:٣٣، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
نیشانی تێکۆشەری | |
پژیت ژووە بێخەم ١٤:٣٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC) |
دەمباش Épine، سپاس بۆ دەستکارییەکەت لە داڕێژە:توویتەر. ئێستا لێرە بەکارم ھێناوە، بەڵام ئەو بەشەی دوای داڕێژەکە مانای چییە؟ سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٣:٣٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڕێز ژیار جگەرخوێن لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان دەرکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٠٨:١٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، خاڵۆ بۆچی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەوشێوەیە ناستاندارد دەرچووە؟! توڵامرازەکان وای لێ کرد! سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٠٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڕێز ژیار ئایە ڤیدیۆیەکی فەیسبووک (ئەمە) دەتوانرێت وەک سەرچاوە بۆ ئەمە دابرێت ؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٦:٣٧، ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، تکایە وێنەی ھەڵبژێردراوی مانگیش بگۆڕە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:٤٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
بەڕێز ژیار گەر دەتوانیت ئەم داڕێژەیە بۆ کوردی وەربگێڕە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٩:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، دەستکارییەکەت لە سەگی پشدەریدا دوو پەڕگەی لابردووە ھەرچەند لە بنەڕەتدا ناوی پەڕگەکان ناستانداردن، و گەر بتوانیت، بییانگوازەوە بۆ سەر نووسەی ستاندارد. وە تاگی شێوازیشت لابردبوو! بەڵام پەڕگەکان لە پارامەتری باسکردن نووسەی ئینگلیزی و فارسییان تێدابوو بۆیە ئەو تاگەم لێدابوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٠:٤٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو، بینیم لە ویکیفەرھەنگ ناڕێکییەک لە پەڕەی وشەکان ھەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە ویکیی ئینگلیزی و ویکییەکانی دی، ھەوڵم دا قالبێک ڕێک بێخم، قالبێکم دروستکردووە و لە دوایین دوو پەڕەی نوێ بەکارم ھێناوە (لێرە و لێرە). پێمباشە ئێوەش کەڵکی لێ وەربگرن، ھەڵبەت تا ئەو کاتەی بە فەرمی ویکیفەرھەنگ دەکرێتە و تا داڕێژە و ڕێنمایییەکان دادەنرێن. قالبەکە ڕەنگە کەموکوڕی ھەبێ، ئێوەش تێبینییەکاناتن لەبارەی بخەنەڕوو. مەرج نییە لە کاتی بەکارھێنان ھەموو بەشەکان پڕبکەنەوە. سەرچیا — ١٢:٥٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، ئێستا محەممەدسەعید نەججاڕیت گواستەوە بۆ محەممەد سەعید نەججاڕی، بەڵام ڕەنگە ھەر ناوی پێشووتری دروست بێت ھەروەکو محەممەدڕەزا گوڵزار. لای خۆشمان ناوەکانی وەک: حەمەسەعید، حەمەڕەشید و... ھتد ھەن.
halvada:سڵاو هاوڕێیان. "محەممەدسەعید نەججاڕی" دروستە. دیارە حەمەسەعیدیش هەر کورتکراوەی محەممەدسەعیدە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Halvada واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
پەڕەی قادر ئەسعەد بێ ھیچ ھۆکارێک پارێزراوە! تکایە وەک پەڕەی ئاسایی لێ بکە تا بتوانرێت دروست بکرێت. وە بەشی چەشن بۆ تۆ بەجێ دەھێڵم! (دوای شکاندنی قوفڵەکە). سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٧:٥٩، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، تۆخکردنەکان جەخت لە ناوی وتارەکان ئەکاتەوە، کە خۆم لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وەرم گێڕاون و لەوێش ھەر وا ئەو بەشانە تۆخکراون. تکایە "کایە"ش زیاد بکە بە زاراوە پەسەندکراوەکان. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٢٧، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، ئێستا {{Ko icon}}ـم دروست کرد، و لێرەدا بەکارم ھێنا، بەڵام نائاسایی دەرچووە! دەستکارییەکیشم کرد، بەڵام چاک نەبوو! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:١٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بەڕاست لەبیرم چوو، ئێستا ٢٠٠ وتارم بڵاوکردووەتەوە (واتە بەم دواییانە ٥٠ دانەی ترم بڵاوکردووەتەوە) ویستم بزانم ئێستا چی بکەین؟ ڕوونکردنەوە... سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:٥٥، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بەڕێز ژیار تکایە گرنگی بەم داڕێژە بدە، بەڕاستی داڕێژەیەکی گرنگە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٦:١٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine، وەک پێشتریش ئەم باسەم لەگەڵ تۆ و کاکە سەرچیادا کردەوە و ئێستاش دووبارە وەک ئەرکێکی ئەزانم ئەم باسە بکەمەوە و ئەڵێم چۆنە کەناڵێکی یووتیووب بۆ ویکیپیدیاکەمان دامەزرێنین؟ چوون دڵنیام زۆر خەڵک نازانن دەستکاریی ویکیپیدیا بکەن یان ئەترسن لە دەستکاریکردنی وە یان ھەر ھۆیەکی تر کە وا بکات خەڵک نەوێرن دەستکاری ویکیپیدیا بکات وەک خۆم، کە بەڕاستی پێشووتر لە ترسی لێپرسینەوە نەم ئەوێرا دەستکاریی بکەم. ئەم ماوەیە زۆر بیرم بۆ کردنەوەی کەناڵێک ئەچێت و ئەڵێم تا ویکیپیدیا زیرۆ ھەیە (و ئەم ھاوینە) با شتێک بە شتێک بکەین و کۆمەڵێک بەکارھێنەر زیاد بکەین ئەگەر نا ساڵی تازە ئەوەی ھەشە نامێنێ. زۆر دوور نەڕۆین؛ من ئەم ھاوینە ئەگەری زۆر ھەیە کە بەشداریم نەمێنێ! بۆیە ئەڵێم با جێگرەوە بۆ خۆمان دانێین و واشبزانم ھیچی وای ناوێ و ئەگەر لە ڕۆژێکا یەک فێرکاری دانێین لە مانگێگدا سی دانە خراپ نییە. جا گەر پێشنیارەکەم پەسەند دەکەی، پەیامێک بۆ کۆمەڵگە بنێرە و با دەنگدانی بۆ بکرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:٣٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
Test
Reedy (لێدوان) ٢٢:٢٣، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
دەمباش Épine،
وا دیارە دوو ئامرازی نوێت دروستکردووە؛ بۆ خۆمم دانا، بەڵام ھیچ جیاوازییەک نابینم. گەر بکرێت چۆنییەتی کارکردنیان ڕوون بکەیتەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٥٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو کاک ژیار، پێشنیار ئەکەم بۆ مانگی ئاب وێنەی ساڵی ٢٠١٧ دابنرێت، بڕوانە ئەنجامەکانی کۆتایی. وە ئەم ژێرپەڕەیەشت لەنێو پۆلی بەڕێوەبەران و چەند پۆلێکی تریش بەرچاودەکەوێت، تکایە شتێکی لێ بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٥٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو کاک ژیار، ویستم لەبارەی دەستکاری و وتاری نوێی تازە بەکارھێنەرانەوە لەگەڵت بدوێم، کۆمەڵێک لەو بەکارھێنەرانە گلەیییان ھەیە لەو ڕەفتارەی بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا، کە بە خێرایی بەشێک لە وتارە نوێکان دەسڕدرێنەوە. من تێبینی ئەوەم کردووە کە بەڕێزتان ھەندێک لە سیاسەتەکان بە توندی بەکاردێنن، بەڕاستی ئەو کارانە ڕەنگە بۆ ویکیپیدیایەکی بچووکی وەک ئەمە بەکەڵک نەبن، ئێمە خۆمان بەکارھێنەرمان کەمن، ناکرێ بە کارەکانمان ھەر لە سەرەتا ساردیان بکەینەوە. سەرچیا — ١٦:٤٢، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو ژیار ... من ئەم داڕێژەیەم دروست کردووە، بەڵام ڕێک نازانم چۆن بەکاردێت، گەر بکرێت ڕوونکردنەوەیەک دابنێیت، ئەوا سوپاست دەکەم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٠٠:٥٠، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەرشیڤی ٧, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.