زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر (بە ئینگلیزی: Erbil Polytechnic University، بە عەرەبی: جامعة أربيل التقنية) زانکۆی پۆلیتەکنیکی گشتییە لە ھەولێر، کوردستان کە لە ١٩٩٦ دامەزرا.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زانکۆکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێننی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر | |
---|---|
بە لاتینی: Erbil Polytechnic University | |
دامەزراندن | ١٩٩٦ |
جۆر | زانکۆی گشتی |
سەرۆکی زانکۆ | ئیدریس محەممەدتاھیر ھەرکی |
شوێن | ھەولێر, پارێزگای ھەولێر, عێراق |
ماڵپەڕ | www |
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمیی تەکنیکییە لە ھەولێر و لە ساڵی ١٩٩٦ لەژێر ناوی «دەستەی پەیمانگا تەکنیکییەکان» دامەزراوە، و دواتر بوو بە «دەستەی خوێندنی تەکنیکی» و لە ساڵی ٢٠١٢ کرا بە «زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر».
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر گرنگی تەواو بە توێژینەوەی زانستی دەدات و سەنتەرێکی تایبەتی بەناوی «سەنتەری توێژینەوە» دامەزراندووە. سەنتەری توێژینەوە پێنج بەش لەخۆی دەگرێت ئەوانیش: (بایۆمێدیکەڵ، ئەندازیاری، تەکنۆلۆژیای زانیاری، کشتوکاڵ، و زانستە مرۆڤایەتییەکان). کاری ئەم سەنتەرە پێشخستن و ھاندان و پشتگیریی توێژەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرە بۆ ئەوەی داھێنان ئەنجام بدەن لە لێکۆڵینەوەکانیان. کارێکی دیکەی ئەم سەنتەرە، کردنەوەی خولی فێربوونە و پەرەپێدانی تواناکانە لە بابەتە جیاجیاکاندا.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ناوەندێکی زانستی ئەکادیمیی حکوومیی سوودنەخوازە، ئامانجی پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ناوەندییە لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا؛ و بڕوانامەی دیپلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دیپلۆمی باڵا پێشکەش دەکات.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ٣٧ پسپۆڕی جیاواز، نزیکەی ١١٬٠٠٠ قوتابی، و ٥٠٠ مامۆستای بە بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ھەیە، و زیاتر لە ١٨٦٥ کارمەندی تەکنیکی و ئیداری لە ١١ دامەزراوەی جیادا ھەیە کە دابەشبوونە بەسەر تەواوی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر.
ئەم زانکۆکانی کوردستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.