عوسمان کێمنەیی یان عوسمان گەچێنەیی ناسراو بە عوسمان ھەورامی (لەدایکبووی ١٩٣٦ لە پاوە - )، سیاچەمانەبێژی کوردە کە بە شێوەزاری ھەورامی سیاچەمانە دەڵێت.
عوسمان ھەورامی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | عوسمان کێمنەیی |
لەدایکبووی | ١٩٣٦ پاوە، پارێزگای کرماشان |
عوسمان ھەورامی ھەر لەمنداڵییەوە حەزی بە گۆرانی وتن ھەبووە، بەڵام لەساڵی ١٩٦٤ بە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم گۆرانی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان ناوبانگی دەرکردووەتەوە. عوسمان ھەورامی لە مەریوان، سنە، سەقز، کەرکووک و ھەڵەبجە کۆنسێرتی ھەبووە. دەگوترێت ١٧٠٠ سیاچەمانەی ھەیە بەڵام بەشێکیان نەماون. عوسمان ھەورامی وەکوو یەکێک لە سیاچەمانەبێژە ھەرە ناسراو دادەنرێت.
ئەو لەساڵانی ھەشتاکانەوە واز لە گۆرانیوتن ھێناوە و لە ئێستادا لە مەریوان نیشتەجێیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عوسمان ھەورامی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.