شانشینی پرووسیا

شانشینی پرووسیا (بە ئەڵمانی: Königreich Preußen) شانشینێکی ئەڵمانی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٧٠١ بۆ ١٩١٨ لە پارێزگای پرووسەوە پێکھاتبوو.

ھێزی بزوێنەری سەرەکی بزووتنەوەی یەکگرتنی ئەڵمانیا بووە لە ساڵی ١٨٧١، و دەوڵەتی پێشەنگی قەیسەرییەتی ئەڵمانی بووە تا ھەڵوەشاندنەوەی لە ساڵی ١٩١٨. ھەرچەندە ناوەکەی لە ناوچەیەکەوە وەرگرتووە کە پێی دەوترێت پرووسیا، بەڵام ناوەندەکەی لە مارگرەڤیاتی براندنبۆرگ بووە و بەرلین پایتەختی بووە.

شانشینی پرووسیا
شانشینی پرووسیا
دامەزران١٨ی کانوونی دووەمی ١٧٠١
ناو بە زمانی فەرمیKönigreich Preußen
کورتەناوPrusia، Prússia، Prusko، Prusy
ئایینپڕۆتێستانت
بەشداربووە لەThird Silesian War، Second Silesian War
زمانی فەرمیئەڵمانی
سروودی نیشتمانیPreußenlied
کیشوەرئەورووپا
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، کۆماری ڤایمەر، ئەڵمانیای نازی
پایتەختبەرلین
دابەشکاریی کارگێڕیئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، German Confederation
پۆتانی شوێن
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتیی دەستووری
سەرۆکی حکوومەتKing of Prussia
ئەنجومەنی یاسادانەرLandtag of Prussia
ئەندامیئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، German Confederation، ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، North German Confederation
دراوReichsthaler، Prussian thaler
شوێنی بارەگاکانئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، North German Confederation، German Confederation
لەدوای ئەوFree State of Prussia
گۆڕدراوە لەلایەنFree State of Prussia
جێگەی دەگرێتەوەئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، Brandenburg-Prussia، Duchy of Prussia
کۆتاییھاتن٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٨
وەسفی نیشانcoat of arms of Prussia، Q1474008، coat of arms of the Kingdom of Prussia

بنەچەی پاشاکانی پرووسیا لە ماڵی دەسەڵاتدارەوە ھاتوون کە بە ماڵی ھۆھێنزۆلێرن ناسراوە. باوباپیرانی شانشینی پرووسیا براندنبێرگ-پرووسیا بوو، کە ھێزێکی سەربازی بوو لە سەردەمی فرێدریک ویلیام، کە بە "«ھەڵبژاردەی گەورە» ناسرابوو، و دوای گۆڕانی پرووسیا بۆ وڵاتێکی گەورە لە دەوروبەری ئەو کاتەی بوو کە پرووسیا بوو بە شانشین. پرووسیا بە سەرکردایەتی فرێدریکی دووەم کە زیاتر بە فرێدریکی گەورە ناسراوە، کە سێیەم کوڕی فرێدریک ویلیامی یەکەم بوو. و ڕۆڵێکی بنەڕەتی ھەبوو لە دەستپێکردنی جەنگی حەوت ساڵەدا، بەو پێیەی توانی بەرگەی دەسەڵاتی پاشایەتی ھابسبۆرگ (نەمساڕووسیا، فەڕەنسا و سوێد بگرێت، ھەروەھا توانی ڕۆڵی پرووسیا لە ناوەڕاستی دەوڵەتانی ئەڵمانیا و ڕۆڵی ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە دامەزراندنی پرووسیا وەک دەوڵەتێکی سەرەکی لە ئەورووپا. دوای ئەوەی ھێز و دەسەڵاتی پرووسیا ئاشکرا بوو، بە زلھێزێکی گەورە دادەنرا لە نێو دەوڵەتانی ئەڵمانیادا. پرووسیا لە ماوەی سەد ساڵی داھاتوودا لە چەندین شەڕ و جەنگدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا. و بەردەوام ھەوڵیدا ھەموو دەوڵەتانی ئەڵمانیا (جگە لە کانتۆنەکانی ئەڵمانیا لە سویسڕا) لەژێر سەرکردایەتی خۆیدا یەکبخات، بەڵام ئەو پرسیارە ھاتە کایەوە کە ئایا نەمسا لە مەودای یەکگرتوویی ئەڵمانیادا دەبێت یان نا و ئەو پرسە ھەر مابووەوە.

مێژوو

دامەزراندن

بۆرگراف کە سەر بە ماڵی ھۆھێنزۆلێرن بوو لە باشوورەوە تا مارگرافیای براندنبێرگ ھات و لە ساڵی ١٤١٥دا وەک ھەڵبژێردراو ناوچەکەی گرتە دەست. لە ساڵی ١٤١٧ ماڵی ھۆھێنزۆلێرن کرایە دەسەڵاتداری ھەڵبژێردراوی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز.

دوای شەڕەکانی پۆڵەندا، شارەکانی ناوچەی باڵتیک کە تازە درووستکرابوون لە دەوڵەتانی ئەڵمانیا، لەوانەش پرووسیا، تووشی پاشەکشەی ئابووری زۆر بوون کە زۆرێک لە شارەکانی پرووس نەیانتوانی بەشداری کۆبوونەوە ڕامیارییەکانی دەرەوەی پرووسیا بکەن. ھەژاری شارەکانی گرتەوە کە گەورەترینیان شاری گدانسک بوو کە ناچار بوو پارە لە شوێنێکی ترەوە قەرز بکات بۆ بازرگانی. ھەژاری لەم شارانەدا بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ دراوسێکانی پرووسیا، بەو پێیەی قۆرخکارییان دامەزراندبوو و پەرەیان پێدابوو کە وایان لێدەکرد کۆنترۆڵی بازرگانی بکەن بۆ ئەوەی ئەم شارە نوێیانە نەتوانن ڕکابەری بکەن. ئەم کێشانە بووە ھۆی ناکۆکی و شەڕ و ڕکابەریی بازرگانی و تەنانەت لەشکرکێشی. سەرەڕای ئەوەش، ڕووخانی ئەم شارانە بووە ھۆی دروستبوونی خانەدانەکان، و جیاکردنەوەی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا و دەرفەتی گەشەسەندنی بە چینی ناوەندی شارستانی براندنبۆرگ بەخشی.

ڕوون بوو کە براندنبێرگ چەندە جیاواز بوو لە خاکەکانی تری ئەڵمانیا لە ساڵی ١٤٤٠، چونکە ڕووبەڕووی دوو مەترسی بووەوە کە لە خاکەکانی تری ئەڵمانیا نەبوون. دابەشبوون لە ناوەوە و ھەڕەشەی لەشکرکێشی لەلایەن دراوسێکانی لە دەرەوە. براندنبێرگ لە ڕێگەی یاسادانانی ڕێبازی ئاخاییەوە خۆی لە دابەشبوون بەدوور گرت، کە بنەمای سەرەتایی بوونی بۆ ناوچەکانی براندنبێرگ و فرانکۆنی چاند. کێشەی ھەڕەشەی لەشکرکێشی لە ڕێگەی فراوانکردنەوە چارەسەر کرا. براندنبێرگ لە ھەموو لایەکەوە لەلایەن دراوسێکانەوە گەمارۆدرابوو کە سنوورەکانیان لە سنووری ڕامیاری زیاتر ھیچی تر نەبوو، ھەر بۆیە ھەر دراوسێیەکی براندنبێرگ دەیتوانی لە ھەر ساتێکدا ھێرش بکاتە سەری و لەناوی ببات، بۆیە تاکە ڕێگە بۆ بەرگریکردن لە خۆی ئەوە بوو کە پێش ئەوەی دەستی بەسەردا بگیرێت دەست بەسەر دراوسێکانیدا بگرێت. براندنبێرگ ھێواش ھێواش بەڵام بە شێوەیەکی چەسپاو سنوورەکانی لە ڕێگەی دانوستان و ھاوسەرگیرییەوە فراوانتر کرد و دراوسێکانی خستە ژێر ڕکێفی خۆی و مەترسی لەشکرکێشی نەھێشت.

ماڵی ھۆھێنزۆلێرن لە ساڵی ١٥١٨ بوو بە فەرمانڕەوای مارگرافیای براندنبێرگ، دوای زنجیرەیەک ناکۆکی زیندووکردنەوەی دۆقایەتی پۆمێرانیایان مسۆگەر کرد و دوای ئاشتی وێستفالیا بەشی ڕۆژھەڵاتی خۆی بەدەستھێنا.

ویلایەت

میری

دەسەڵاتی هاوبەش، دەرەبەگایەتی و بیرۆکراسی، کە دەسەڵاتی پادشایەتی ڕەھای پرووس لەسەری بنیات نراوە، بینی کە بەرژەوەندییەکانی لە سەرکوتکردنی ھەڵمەتی ئازادی کەسی و مافە دیموکراسییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆیە ناچار بوو پەنا بۆ شێوازەکانی پۆلیس ببات. «دەوڵەتی پۆلیسی»، کە ئۆتۆ هینتز وەسفی کردووە، دەوڵەتێکی دەستوورییە لە شێوەی سەرەتایی خۆیدا، سیستەمی کۆنتری گۆڕی بە چینێکی خاوەن زەوییە دەرەبەگەکان کە بۆ چینی دەسەڵاتدار کاردەکەن.

ڕامیاری

شانشینی پرووسیا تا شۆڕشی ئەڵمانی لە ساڵی ١٨٤٨ لە ویلایەتەکانی ئەڵمانیادا دەسەڵاتێکی پادشایەتی ڕەھا ھەبوو، دوای ئەوە پرووسیا بوو بە پاشایەتییەکی دەستووری و ئەدۆلف ھاینریچ ڤۆن ئارنیم- پوتسنبێرگ وەک یەکەمین سەرۆکوەزیرانی پرووسیا دەستنیشانکرا. دوای پێکھێنانی دەستووری یەکەمی پرووسیا، پەرلەمانێکی دوو ئەنجومەنی پێکھێنرا و ئەنجومەنی خواروو یان لاندتاگی پرووس، لەلایەن ھەموو باجدەرەکانەوە ھەڵدەبژێردرا، کە بەپێی بڕی ئەو باجانەی کە درابوون بەسەر سێ چیندا (سیستەمی ئیمتیازاتی سێ چینی) دابەشکرابوون. ئەمەش ڕێگەی بە کەمێک زیاتر لە ٢٥٪ی دەنگدەران دا کە ٨٥٪ی دەسەڵاتی یاسادانان ھەڵبژێرن، لە ھەمان کاتدا زاڵبوونی توخمە دەوڵەمەندەکانی دانیشتووانی مسۆگەر کرد. ئەنجومەنی باڵا دەستنیشانکرا، دوای ئەوە پادشا ناوەکەی گۆڕی بۆ ماڵی لۆردەکانی پرووس. پاشا دەسەڵاتی جێبەجێکردنی تەواوی پاراست و شالیارەکانیش تەنیا بەرامبەر ئەو بەرپرسیار بوون. دەستی خاوەن زەوییەکان (دەرەبەگە دەوڵەمەندەکان لە پرووسیا) وەک خۆی مابووەوە، بە تایبەت لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتدا. پۆلیسی نھێنی پرووس کە لە وەڵامی شۆڕشی ئەڵمانی ساڵی ١٨٤٨ لە ویلایەتەکانی ئەڵمانیا پێکھێنرا، ھاوکاری میری کۆنەپەرستی دەکرد.

سەرچاوەکان

Tags:

شانشینی پرووسیا مێژووشانشینی پرووسیا ویلایەتشانشینی پرووسیا میریشانشینی پرووسیا سەرچاوەکانشانشینی پرووسیائەڵمانیبەرلینزمانی ئەڵمانی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کانی ماران، حاجیاواپەخشانکۆماری چیکچەمچەماڵمەلا کرێکارسێوئیبن تەیمیەژیریکار (ڕێزمان)پارکی سامی عەبدولڕەحمانکەنعانکرداری جنسیی دەمیدەستوورمرۆڤی کورتەباڵاڕەوان بارزانیبابا تاھیری ھەمەدانیئیمپراتۆریەتیی عوسمانیعەزیز گەردیفیزیکمەریوان سەفادینکۆمەڵگەشەقڵاوەمحەممەد ماملێشێرپەنجەمیرنشینی مەروانیعەباس کەمەندیھیندستانورمێئایزک نیوتن١٩٩٧چارڵی چاپلنڕۆناڵدینھۆمەولانای ڕۆمیپێڕستی گوندەکانی شارباژێڕپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیکەرکووکتا (نیشانەی نەخۆشی)بارانمحەممەد حاجی مەحموودئیسرائیلبەرزنجەمایەسیریکۆمەڵەی خوێنجەمشید عەندەلیبیژانی گەل (ڕۆمان)ئاکرێمەسعوود بارزانیشێرپەنجەی مەمکگەشتیاریمامە ڕیشە٢٠٠٩شێرزاد حەسەنئایینی زەردەشتیبارزانمۆرکۆکتێل (باڵندە)نەخشەشێخ مەحموودی حەفیدئەسپپەردەی کچێنیجامی شا فەھد ١٩٩٢گرێگری ھاوسحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانگالیلێو گالیلەیئادەم سمیتزانکۆی سۆرانمەلای جزیریچینگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)سەروەریی یاسا🡆 More