زمانی تاجیکی (بە تاجیکی: Забони тоҷикӣ) زمانێکە کە تاجیکەکان قسەی پێدەکەن و زمانی فەرمی وڵاتی تاجیکستانە.
بۆ نووسینی زمانی تاجیکی لە ئەلفوبێی کیریلی کەڵک وەردەگیرێ.
А а | Б б | В в | Г г | Ғ ғ | Д д | Е е | Ё ё |
Ж ж | З з | И и | Й й | Ӣ ӣ | К к | Қ қ | Л л |
М м | Н н | О о | П п | Р р | С с | Т т | У у |
Ӯ ӯ | Ф ф | Х х | Ҳ ҳ | Ч ч | Ҷ ҷ | Ш ш | Ъ ъ |
Э э | Ю ю | Я я |
ئەگەرچی زمانی تاجیکی و زمانی فارسی ھەر دووکیان درێژەی زمانی فارسی دەرین بەڵام زمانی تاجیکی ھەندێک تایبەتمەندی تەرخانکراوی خۆی ھەیە کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی لە زمانی فارسی؛ لەوانە:
لە زمانی فارسیدا جیاوازییەک لە نیوان دو پیتی «غ» و «ق»» نییە و ئەم دوو پیتە وەکوو یک گۆدەکرێن بەڵام لە زمانی تاجیکیدا ئەم دوو پیتە لەگەڵ یەک جیاوازن و دەربڕینی تایبەتی خۆیان ھەیە.
لەبەر ئەوی کە زمانی تاجیکی لە شوێنک قسەی پێکراوە کە بە زمانە ئێرانییە ڕۆژھەڵاتییەکان و زمانە تورکییەکانی ئاسیای ناوەندی نزیک بووە، کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەم زمانانە؛ ھەر بۆیە لە زمانی تاجیکیدا وشەی وا ھەیە کە لە زمانی فارسیدا نییە یان زۆر کەم بە کاری دەھێنن، لەوانە: کورشبپرک، فوتبالباز، چایجوش، پنانج، نغز، کلان و ... .
وشەگەلێکی زۆریش له زمانی ڕووسی وەرگیراوە کە بووەتە ھۆی پتەوبوونی وشەکانی تاجیکی لە بوارەکانی زانست، کۆمەڵایەتی، چاند و ... .
لە ڕێزمانیشدا زمانی تاجیکی لە ھەندێک شوێندا تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە لە زمانی فارسیدا نییە و دەبێتە ھۆی جیاوازبوونی لەگەڵ زمانی فارسی. بۆ وێنە:
زمانی تاجیکی | زمانی فارسی | زمانی کوردی |
Mo xorda istadæ-im | Mā dārim mixorim | خەریکین دەخۆین |
Mo istadæ-im xur | ||
Mo xorda istadæ budim | Mā dāštim mixordim | خەریک بووین دەمانخوارد |
Mo xorda istadæ budæ-im |
زمانی تاجیکی | زمانی فارسی | زمانی کوردی |
Davida omad | Davān āmad | بەھەڵاتن ھات |
Davida raft | Davān raft | بەھەڵاتن چوو |
زمانی تاجیکی | زمانی فارسی | زمانی کوردی |
Kitobro xondam | Ketāb rā xāndam | پەرتووکم خوێندەوە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی تاجیکی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی تاجیکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.