زمانی تاجیکی

زمانی تاجیکی (بە تاجیکی: Забони тоҷикӣ) زمانێکە کە تاجیکەکان قسەی پێ‌دەکەن و زمانی فەرمی وڵاتی تاجیکستانە.

ئەلفوبێ

بۆ نووسینی زمانی تاجیکی لە ئەلفوبێی کیریلی کەڵک وەردەگیرێ.

А а Б б В в Г г Ғ ғ Д д Е е Ё ё
Ж ж З з И и Й й Ӣ ӣ К к Қ қ Л л
М м Н н О о П п Р р С с Т т У у
Ӯ ӯ Ф ф Х х Ҳ ҳ Ч ч Ҷ ҷ Ш ш Ъ ъ
Э э Ю ю Я я

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ زمانی فارسی

ئەگەرچی زمانی تاجیکی و زمانی فارسی ھەر دووکیان درێژەی زمانی فارسی دەرین بەڵام زمانی تاجیکی ھەندێک تایبەتمەندی تەرخانکراوی خۆی ھەیە کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی لە زمانی فارسی؛ لەوانە:

بزوێنەکان

  • زمانی فارسی دەری ٨ بزوێنی ھەبووە (a, ,i, u, ā, ī, ū, ē, ō) بەڵام ئێستا زمانی تاجیکی و فارسی ٦ بزوێنیان ھەیە؛ تاجیکی (a, i, u, o, e, ů) و فارسی (a, e, o, â, i, u).
  • لە زمانی فارسیدا دوو بزوێنی ē و ōی فارسی دەری (یێی مەجھوول و واوی مەجھوول) بوونەتە دوو بزوێنی درێژی ī و ū بەڵام بە پێچەوانەی زمانی فارسی لە زمانی تاجیکیدا دوو بزوێنی درێژی ī و ū بوونەتە دوو بزوێنی کورتی i و .u
  • لە زمانی تاجیکیدا بزوێنە کورتەکان (a ,i, u) وەکوو خۆیان ماونەتەوە بەڵام لە زمانی فارسیدا بوونەتە (a, e, o).
  • âی زمانی فارسی کە لە āی زمانی فارسی دەری کەوتووەتەوە لە زمانی تاجیکیدا بووەتە o.

نەبزوێنەکان (کپەکان)

لە زمانی فارسیدا جیاوازییەک لە نیوان دو پیتی «غ» و «ق»» نییە و ئەم دوو پیتە وەکوو یک گۆدەکرێن بەڵام لە زمانی تاجیکیدا ئەم دوو پیتە لەگەڵ یەک جیاوازن و دەربڕینی تایبەتی خۆیان ھەیە.

وشەکان

لەبەر ئەوی کە زمانی تاجیکی لە شوێنک قسەی پێ‌کراوە کە بە زمانە ئێرانییە ڕۆژھەڵاتییەکان و زمانە تورکییەکانی ئاسیای ناوەندی نزیک بووە، کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەم زمانانە؛ ھەر بۆیە لە زمانی تاجیکیدا وشەی وا ھەیە کە لە زمانی فارسیدا نییە یان زۆر کەم بە کاری دەھێنن، لەوانە: کورشب‌پرک، فوتبالباز، چایجوش، پنانج، نغز، کلان و ... .

وشەگەلێکی زۆریش له زمانی ڕووسی وەرگیراوە کە بووەتە ھۆی پتەوبوونی وشەکانی تاجیکی لە بوارەکانی زانست، کۆمەڵایەتی، چاند و ... .

ڕێزمان

لە ڕێزمانیشدا زمانی تاجیکی لە ھەندێک شوێندا تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە لە زمانی فارسیدا نییە و دەبێتە ھۆی جیاوازبوونی لەگەڵ زمانی فارسی. بۆ وێنە:

  • گەردانی کرداری ڕابردوو و ئێستای خەریک:
زمانی تاجیکی زمانی فارسی زمانی کوردی
Mo xorda istadæ-im Mā dārim mixorim خەریکین دەخۆین
Mo istadæ-im xur
Mo xorda istadæ budim Mā dāštim mixordim خەریک بووین دەمانخوارد
Mo xorda istadæ budæ-im
  • دروستکردنی کرداری لێکدراو بە ئاوەڵناوی بەرکاری:
زمانی تاجیکی زمانی فارسی زمانی کوردی
Davida omad Davān āmad بەھەڵاتن ھات
Davida raft Davān raft بەھەڵاتن چوو
  • لە زمانی فارسیدا «را» پیتە و نیشانەی بەرکارە بەڵام لە زمانی تاجیکیدا «را» پاشگری بەرکارە و بە ناوەوە دەلکێ.
زمانی تاجیکی زمانی فارسی زمانی کوردی
Kitobro xondam Ketāb xāndam پەرتووکم خوێندەوە
  • دروستکردنی ئاوەڵناوی بەرکاری بە پاشگری -agi کە لە زمانی فارسیدا نییە وەک raftagi.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

زمانی تاجیکی 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی تاجیکی

Tags:

زمانی تاجیکی ئەلفوبێزمانی تاجیکی ھەڵسەنگاندن لەگەڵ زمانی فارسیزمانی تاجیکی سەرچاوەکانزمانی تاجیکی بەستەرە دەرەکییەکانزمانی تاجیکیتاجیکستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھۆڵەندامیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانچوارقوڕنەزانستئیسپانیاویکیپیدیادەسەڵاتخانەئیمپراتۆریەتیی ساسانیباشووری ئاسیاشێرپەنجەی ئێسکڕۆژھەڵاتی ئاسیاگەردیلە ژمارەماتماتیکعەبدوڵڵا پەشێوئەشکەوتی شانەدەرعەبدولکەریم قاسمتانکقەڵای ھەولێرخەواندنی موگناتیسیخۆرنۆکەندی سوێزدھۆکئارامیەکانشەقڵاوەناپۆلیۆن بۆناپارتدەریاچەی دووکانپلەی سەربازیحاجی قادری کۆیییوونیسێفمەسروور بارزانیویکیپیدیای ئینگلیزیئێکوادۆرچڕیئاشوورییەکانجابانی کوردیپارتی کرێکارانی کوردستانعێراقگابۆڕفۆلکلۆرمەلای باتەییپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانعەبدولقادری گەیلانیزمانی پاڵەویجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)ئێرانمایکرۆسۆفت پاوەرپۆینتشانۆی کوردیبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤخۆکوشتنخەلیفان، ھەولێرشازادە دایاناجامی نەتەوەکانی ئاسیالەیلا و مەجنوونبارانجەلال تاڵەبانیشەڕەکانی خاچھەڵگرانتریگلیسێردفیفاسنەبالەکلۆرلوڕیکانزا (ماددەی خۆراکی)تەکنۆلۆژیاسینەم خان بەدرخانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیزمانی ئینگلیزیزمانی کوردیبنەواشەی سەرومڕبوونی ھۆکارحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەپەرلەمانی کوردستانمەولەویمەولانا خالیدی نەقشبەندیبەرکەن بەرەھقازی محەممەد🡆 More