فیلم زانکۆی دڕندەکان

زانکۆی دڕندەکان (بە ئینگلیزی: Monsters University) فیلمێکی کۆمیدیی وێنەی جوڵاوی سێ دووریی ئەمریکییە.

ساڵی ٢٠١٣، کۆمپانیای ″پیکسار″ دەریھێناوە، کۆمپانیای ″فیلمەکانی واڵت دیزنی″ بڵاویکردووەتەوە. دان سکانلۆن بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری ئەم فیلمەیە، فیلمی زانکۆی دڕندەکان چواردەیەمین فیلمی کۆمپانیای پیکسارە، کە دەریھێنابێت، سەرەتا کۆمپانیای فیلمە ترسناکەکان بەشی یەکەمیان سنوردار کرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە.

زانکۆی دڕندەکان (فیلم)
فیلم زانکۆی دڕندەکان
دەرھێنەردان سکانلۆن
بەرھەمھێنەرکۆری ڕای
مۆسیقاڕاندی نیومان
دەستکاریگراگ سنیدەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەپیکسار
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣
ماوەی فیلم١٠٤ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠ میلیۆن دۆلار
داھات٧٠٠ میلیۆن دۆلار

فیلمەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، فیلمەکە پێداچوونەوەی ڕەخنەگری وەرگرت، کارکردنێکی نایابی ھەبوو، لە بۆکس ئۆفیسی ھەموو جیھان ٧١٥ میلیۆن دۆلار بەرز بۆوە، دژی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار بودجە.

پێشوازی

بۆکس ئۆفیس

فیلمی زانکۆی دڕندەکان تێکرایی ٢٦٨٬٥ میلیۆن دۆلار لە وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا، ھەروەھا ٤٧٥٬١ میلیۆن دۆلار لە وڵاتەکانی تر، بەڵام لە ھەموو جیھان ٧٤٣٬٦ میلیۆن دۆلار بوو. لە ھەموو خەرجییەکان حیساب دەکرێ، دوا مەوڵەت کە ھۆڵیوود فیلمەکەی مەزەندە کرد، ١٧٩٬٨ میلیۆن دۆلار قازانجی کرد، لە ساڵی ٢٠١٣ حەوتەمین فیلم بوو، کە پلەیەکی بەرزی ھەبێت لە فیلمەکانی ئەو ساڵەدا، ھەروەھا سێیەم لە بەرزترین فیلمەکانی کۆمپانیای پیکسار بوو، لە سەرەتا بۆ کۆتایی ھەفتە ١٣٦٬٩ میلیۆن دۆلاری لەھەموو جیھان پەیدا کرد. دیزنی ڕەتی کردەوە، کە بوودجە بۆ فیلمەکە دەستەبەر بکات، دواتر لە فیلمی ″ئازا″ کە (١٨٥ میلیۆن دۆلار) بەرزتر بوو. (شۆکیا و ئیئۆن لینا) ڕایانگەیاند، کە بوودجەکەی ٢٠٠ میلیۆن دۆلارە لەچاو فیلمەکانی پێشووی کۆمپانیای پیکسار.

باکوری ئامریکا

لەو ھەفتە سەرەکییەی کە فیلمەکەی تێدا بڵاودەکرایەوە، دیزنی بە لایەنی کەم فیلمەکەی بۆ ٧٠ میلیۆن دۆلار مەزندە کرد، فیلمەکە لە ڕۆژی ھەینی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ٤ ھەزار شانۆ پەخش کرا، لە یەکەم ڕۆژدا فیلمی وێنەی جوڵاوەکانی زیندوو کردەوە. پاشان فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتە تێکرای گەیشتە، ٨٢٬٤٣ میلیۆن دۆلار، بە دووەم فیلمی گەورەیی کۆمپانیای پیکسار داندرا، بە دووەم فیلمی گەورە لە G-rated دانرا، ھەروەھا بە پێنجەمین فیلمی گەورەی وێنەی جوڵاو دانرا.

بەرھەمھێنان

لە ساڵی ٢٠٠٥ دەست بە دروستکردنی ئەم فیلمە کرا، کۆمپانیای پیکسار لە ساڵی ٢٠١٠ دڵنیایی دا کە فیلمەکە دروستکراوە، لە سەرەتاوە فیلمەکە پلانی بڵاوکردنەوەی بۆ دانرا، کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە بۆ ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ گوازرایەوە، لەبەر ئەوەی فیلمی ″چیرۆکی کۆنی شەبەقەکە: بەرەبەیان - بەشی ٢″ بڵاودەکرایەوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١١ دڵنیاییان دا، کە فیلمەکە ناونیشانی ″زانکۆی دڕەندەکان″ لێی ئەنێن، ھەروەھا لە ٤ی نیسانی ٢٠١١ بەتەواوی ڕایان گەیاند، کە فیلمەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بڵاودەکرێتەوە. ئاڕەستەی فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەر ″دان سکانلۆن″ بوو، ھەروەھا ″کۆری ڕای″ بەرھەمھێنەر بوو، بێڵی کریستاڵ، جۆن گودمان، ستیڤ بوسکامی، بۆب پیتەرسۆن، جۆن ڕاتزێبێنگەر، ڕۆڵیان ھەبوو لە فیلمەکەدا.

بڵاوکردنەوە

یەکەم ترایلەری فیلمی زانکۆی دڕندەکان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دووەم ترایلەری لە ١١ی شوباتی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، سێیەم لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، چوارەم و کۆتا ترایلەری کە دیمەنێکی باشی لەخۆ گرتبوو، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ کۆمپانیای پیکسار بەتەواوی لە وێبگە فیلمی زانکۆی دڕندەکانی ئاشکراکرد، لەگەڵ تەواوی زانیارییەکان دەربارەی ئەم فیلمە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

فیلم زانکۆی دڕندەکان پێشوازیفیلم زانکۆی دڕندەکان بەرھەمھێنانفیلم زانکۆی دڕندەکان بڵاوکردنەوەفیلم زانکۆی دڕندەکان سەرچاوەکانفیلم زانکۆی دڕندەکان بەستەرە دەرەکییەکانفیلم زانکۆی دڕندەکانزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خۆشەویستیحکوومەتگەنمئامێدیشۆڕشی پیشەسازانەناوکەیەکگرتنھەڵگوردبلیمەتپەخشانیووسف لە ئیسلامداسووریادامەزراوەی ویکیمیدیاتۆپی دەستتورکیائیسماعیل سەردەشتینەکەرۆزپەردەی کچێنیکوردیی ناوەندیھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٨ئێکزیماموکریانمافی دەنگداندانیشتووانی کوردڤایرۆستەکنۆلۆژیاسنەئاسیافایەق بێکەسمەولانای ڕۆمیڕووسیاھێمنویلیام شێکسپیرڕەگەزپەرستیدەرەبەگایەتیعەلی خامنەییساوارتەیمووری لەنگغەزالیسوننەسۆمەریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانڕەوشەن بەدرخاندیموکراسیھەوکردنی گوێی ناوەڕاستگەردیلەعەباس کەمەندیمانگھێڵی کەمەرەییگوانگیتۆی مەزنکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)کووزەڵەئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامیقوباد تاڵەبانیدەوڵەتی ئەییووبیئەحمەد بارزانیبابلیارانی ئەشکەوت (زنجیرە)کۆیەخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانگۆڕەپانی تەحریرترسنیکۆلۆ مەکیاڤێلیخوێنھێنەرمستەفا بێسارانیجامی جیھانیی یانەکانی فیفاحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانکیشوەرچالاکیی جنسیی مرۆڤئەحمەد ھەردیچینحەمەدی مەولوودیڕۆژژمێری ئێرانیھەوکردنی پەردەکانی مێشکبەقەرەئەفریقا🡆 More