حەبرۆن: شارێکی فەلەستینی

حەبرۆن یان ئەلخەلیل، شارێکی فەلەستینییە، و ناوەندی پارێزگای حەبرۆنە.

دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٥ کم لە باشووری ئورشەلیمەوە دوورە. لەلایەن کەنعانییەکانەوە لە سەرەتای سەردەمی برۆنزی دامەزراوە، ئەمڕۆ گەورەترین شاری کەناری ڕۆژئاوایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەرەوە، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٢١٥ ھەزار کەس بووە، بە ڕووبەری ٤٢ کیلۆمەتری دووجا. شارەکە بە گرنگییە ئابوورییەکەی دەناسرێتەوە، چونکە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندە ئابوورییەکانی کەناری ڕۆژئاوا. حەبرۆن گرنگییەکی ئایینی ھەیە بۆ سێ ئایینی ئیبراھیمی, وەک چۆن مزگەوتی ئیبراھیمی لە ناوەڕاستی شارەکەدا مەزارگەی پێغەمبەرانی ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقووب و ھاوسەرەکانیان لەخۆدەگرێت.

حەبرۆن: شارێکی فەلەستینی
خۆرئاوابوون لە شاری حەبرۆن

شاری حەبرۆن لە ئێستادا دابەشکراوە بەسەر شارۆچکە کۆنەکە و شارۆچکە نوێیەکەدا، و لەلایەن شارەوانی حەبرۆنەوە بەڕێوەدەبرێت، کە لە ساڵی ١٩٢٧ شارۆچکەکان دامەزراوە، و ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە زیاتر لە ٦٨٤ ھەزار کەسە (٢٠١٤). شارۆچکە کۆنەکە دەکەوێتە تەنیشت مزگەوتی ئیبراھیمی. پێکدێت لە کوچە و خانوو و دووکانە کۆنەکان و چەندین بازاڕیش لەخۆدەگرێت. ئیسرائیل بەشێکی زۆری دادەخات و ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل تێیدا جێگیر دەکات بەھۆی بوونی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی جولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس کە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی خانووبەرە دەدەن لەو لەو ناوچەیە. ئیسرائیل نزیکەی ٢٠٪ی ڕووبەری شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە بەپێی ڕێککەوتنی دووبارە جێگیرکردنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ لە حەبرۆن بەڵام دەسەڵاتی فەلەستین بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی کاروباری سڤیلی فەلەستینییەکانی ئەوێ. ھەروەھا شارەکە بە چەندین نیشینگەی ئیسرائیل دەورە دراوە، گەورەترینیان نیشتەجێبوونی کیریات عەربە، و نیشتەجێبوون و کۆمەڵگاکانی جوولەکەکان لەلایەن دەزگایەکی شارەوانی جیاوازەوە بەڕێوەدەبرێن. شارەکە یەکێکە لە چوار شارە پیرۆزەکەی ئایینی جوولەکەکان.

لە ٧ی تەمموزی ٢٠١٧ ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونێسکۆ) شاری کۆنی حەبرۆن و مزگەوتی ئیبراھیمی خستە لیستی کەلەپووری جیھانی لە مەترسیدا وەک ناوچەیەک کە بە بەھای جیھانییەکەی ناسراوە، شاری حەبرۆن و مزگەوتی ئیبراھیمی زۆرینەی دەنگی وڵاتانی بەشداربووی بەدەستھێنا لە دەنگدانەکەدا کە لە شاری کڕاکۆفی پۆڵەندا بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکان

Tags:

ئایینە ئیبراھیمییەکانئورشەلیمئیبراھیمئیسحاقسەردەمی برۆنزفەلەستینکەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردنکەنعانیەعقووب

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێرزاد حەسەنئایارنۆستالۆژیاسیدەکانئاسنکەریم خانی زەندقەیرانی دەریای سوورکاردانەوەی کیمیاییتەلاسیمیاخولی پلە دووی ئیسپانیکوردڕۆژژمێری ئێرانیشاڵاوی ئەنفالکەنعانئیسلامئۆقیانووسمارکسیزمپانپانۆکێسروشتکۆمەڵەی خوێنبارانعەبدولحەمیدی دووەمجەلادەت عالی بەدرخانئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاواجەنگی جیھانیی دووەمعەلی زەندیبێخودڕیخۆڵەئەستوورەسامسۆنگئایزک نیوتنڕانیەڕۆژاوای کوردستانمیرنشینە کوردییەکانگوندپیتەر ھیگزفڕۆکەخۆشەویستیمافکامەران عومەرشۆڕشی دەستووری ئێرانجامی شا فەھد ١٩٩٥جووڵانەوەی نەوەی نوێپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانڕۆناڵدینھۆقوزسەروەریی یاساسۆمەرپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیبابا تاھیری ھەمەدانیڕیخۆڵەباریکەمەولانای ڕۆمیخاکعەبدوڵڵا پەشێوسەید سادقتەکنۆلۆژیاکەرکووکمیرنشینی ئەردەڵانسوورێژەناسیۆنالیزملایسۆسۆموزەبەنداوی بێخمەتورکیائیمپراتۆریەتیی ساسانیپۆڕندەوڵەتی فاتیمیتوومەغۆلژانی گەل (ڕۆمان)نەتەوە یەکگرتووەکانتەندروستیعەلی مەردانزانیاری🡆 More