جۆردن برایان ھێندێرسۆن (لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٠) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە و یاری بۆ یانەی ئیتیفاقی خولی پیشەگەری عەرەبستانی سعوودی و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات.
جۆردن هێندێرسۆن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jordan Henderson | |
لەدایکبوون | Sunderland، شانشینی یەکگرتوو | ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٠
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jordan Brian Henderson |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
پەروەردە | Farringdon Community Academy |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٨ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 6 |
خول | پرێمیەرلیگ، English Football League، خولی پیشەگەری سعوودی، خولی نایابی ھۆڵەندا |
خەڵاتەکان | Member of the Order of the British Empire |
لە ساڵی ٢٠١١ ھێندێرسۆن گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول واژوو کرد و دوای ساڵێک یەکەم نازناوی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ وەک کاپتنی لیڤەرپوول دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی ستیڤن جیرارد بۆ لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ڕۆیشت. ھەروەھا پێش ھاری کەین کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بوو. لەگەڵ یانەکەی ھێندێرسۆن نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جامی سوپەری ئەورووپا و جامی جیھانی یانەکانی فیفای لە ساڵی ٢٠١٩ بەدەستھێنا، لە ساڵی ٢٠٢٠ سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ نازناوی پرێمییەرلیگ، کە یەکەم نازناوی یانەکە بوو لە ماوەی ٣٠ ساڵدا. ھێندێرسۆن لەگەڵ ئینگلتەرا بەشداری کردووە لە پاڵەوانێتییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ و جامی جیھانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. یەکەم یاریزان بوو کە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئینگلتەرای بەدەستھێنا لە ھەردوو ئاستی خوار ٢١ ساڵ و پلە باڵاکان.
ئینگلتەرا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆردن ھێندێرسۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جۆردن ھێندێرسۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.