ھاری ئێدوارد کەین (لەدایکبووی ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک ھێرشبەر بۆ یانەی تۆتنھام یاری دەکات و کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.
بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی جیھان دادەنرێت. ئەو ھەم گۆڵکاری یانەی تۆتنھام و ھەم ئینگلتەرایە، ھەروەھا دووەم گۆڵکاری یانەی پرێمەرلیگە. کەین زیاتر لە ٣٥٠ گۆڵی بۆ یانەکان و ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە. تا ئێستا لە دوو وەرزی یەک لە دوای یەک لە ٢٠١٥–٢٠١٦ و ٢٠١٦–٢٠١٧، ھەروەھا ٢٠٢٠–٢٠٢١، توانیویەتی سێ جار ببێتە گۆڵکاری پرێمیەرلیگ بە درێسی تۆتنھام.
هاری کەین | |
---|---|
بە ئینگلیزیی بریتانیایی: Harry Kane | |
لەدایکبوون | Walthamstow، شانشینی یەکگرتوو | ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Harry Edward Kane |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ، national sports team |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
پەروەردە | Chingford Foundation School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٩ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | بایەرن میونخ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 9 |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
خول | English Football League، پرێمیەرلیگ |
خەڵاتەکان | Member of the Order of the British Empire |
لە ٨٤یاری لەگەڵ ئینگلتەرا ٥٨ گۆڵی تۆمارکردووە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا و بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ی کرد. لە ساڵی ٢٠١٧ دوای ئەوەی وێن ڕوونی ماڵاوایی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد، وەک کاپتن دەستنیشانکرا.
بووە گۆڵکاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و پێڵاوی زێڕینی بەدەستھێنا و ئینگلتەرای گەیاندە پلەی چوارەم، کە بەرزترین ئاستیان بوو لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە. ھەروەھا ئینگلتەرای گەیاندە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ بەڵام لە بەرامبەر ئیتالیا دۆران لەگەڵ ئەوەش ئەمە یەکەم یاریی کۆتایی ئینگلتەرا بوو لە دوای ساڵی ١٩٦٦.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاری کەین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاری کەین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.