جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ پاڵەوانیەتی ژمارە چواردەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
بەمەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٨ی حوزەیران تاکوو ٨ی تەممووز ی ١٩٩٠ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ١–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١١٥ جار گۆڵ ھەژێنراوە، وە یاریکەری ئیتالی سکیلاچی بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ وە ھەر خۆشی بوو بە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ئیتاڵیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٨ـی حوزەیران - ٨ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئاڵمانیای ڕۆژاوا (جاری سێەم) |
پلەی دووەم | ئەرژەنتین |
پلەی سێیەم | ئیتاڵیا |
پلەی چوارەم | ئینگلتەرا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥٢ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | سەلڤاتۆر سکێلاچی ٦ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | سەلڤاتۆر سکێلاچی |
١٩٨٦ → ١٩٩٤ ← |
دەنگدان بۆ موانداریکردنی جامی جیھانی ١٩٩٠ لە ساڵی ١٩٨٤ کرا لە شاری زوریخ لە سویسرا، کە لە کۆتا خولی دەنگدانەکە ئیتاڵیا بە ١١ دەنگ سەرکەوت بەسەر یەکێتی سۆڤیەت کە ٥ دەنگی بە دەست ھێنابوو. بەم جۆرەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات.
لە ساڵی ١٩٨٣ ھەریەک لە وڵاتەکانی نەمسا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، یۆنان، یەکێتی سۆڤیەت، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، و یوگوسلاڤیا ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ میوانداری کردنی جامی جیھانیی ١٩٩٠. پاش مانگێک تەنھا ئینگلتەرا، یۆنان، ئیتاڵیا، و یەکێتی سۆڤیەت مانەوە دوای ئەوەی وڵاتەکانی تر کشانەوە. دواتریش لە کاتی پێشبڕیکێکە ئینگلتەرا و یۆنانیش کشانەوە بەمەش تەنھا ئیتاڵیا و یەکیتی سۆڤیەت لە کۆتا خولی دەنگدانەکە مانەوە. یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری بایکۆت کردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی ساڵی ١٩٩٤ کردبوو. ئەمەش کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر دەنگەکانی بۆ میوانداری جامی جیھانی ھەربۆیە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو بە خانەخوێی جامی جیھانیی ١٩٩٠.
کۆریای باشوور
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
میسر
کامیروون
کۆستاریکا
ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئەرژەنتین
بەڕازیل
ئوروگوای
کۆلۆمبیا
نەمسا
بەلجیکا
کۆماری چیک
ئیتاڵیا
ئینگلتەرا
ھۆلەند
ئەڵمانیای ڕۆژاوا
ڕۆمانیا
ئیرلەند
یەکێتی سۆڤیەت
سکۆتلاند
ئیسپانیا
سوێد
یوگۆسلاڤیا
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانیی ١٩٩٠ |
---|---|
ئەڵمانیای ڕۆژاوا | یەکەم (پاڵەوان) |
ئەرژەنتین | دووەم |
ئیتاڵیا | سێیەم |
ئینگلتەرا | چوارەم |
ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
ڕ | ن. ی | ن. ھـ | ژ. گ |
---|---|---|---|
١ | سالڤاتۆر سکێلاچی | ئیتاڵیا | ٦ |
٢ | تۆماس سکوھراڤی | کۆماری چیک | ٥ |
٣ | مایکڵ (خۆزێ میوگێل) | ئیسپانیا | ٤ |
٤ | گاری لینکەر | ئینگلتەرا | ٤ |
٥ | لۆسەر ماتھاوس | ئەڵمانیای ڕۆژاوا | ٤ |
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|
سالڤاتۆر سکێلاچی | سالڤاتۆر سکێلاچی | ڕۆبێرت پرۆسینیچکی | ئینگلتەرا |
ویکیپیدیای ئینگلیزی
وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.