لیسۆتۆ وڵاتێکی کوێستانی دەورەدراوە کە دەکەوێتە ئەفریقای باشوور.
لیسۆتۆ دەورەدراوە لەلایەن ئەفریقای باشوور. درێژی سنوورەکانی وڵاتەکە ٩٠٩ کیلۆمەتر (٥٦٥ میل) درێژە. ڕووبەری لیسۆتۆ ٣٠٬٣٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١١٬٧٢٠ میل چوارگۆشە) یە، کە بە ڕێژەیەکی سەدی بێبایەخ داپۆشراوە بە ئاو.
گرینگترین زانیاریی جوگرافی دەربارەی لیسۆتۆ، بێجگە لەوەی کە یەکێکە لەو سێ وڵاتانەی کە بە تەواوەتی دەورەدراون بە وڵاتێکی دی، ئەوەیە کە تاکە وڵاتی سەربەخۆیە لە جیھاندا کە بە تەواوەتی دەکەوێتە زیاتر لە ١٠٠٠ مەتر لە بەرزاییدا. خوارووترین خاڵی بەرزایی ١٬٤٠٠ مەتر (٤٬٥٩٣ پێ) بەرزە، بەرزترین خوارووترین پلەی بەرزایی لە ھەر وڵاتێکی تر. بۆھۆی بەرزاییەکەی، ئاووھەوای وڵاتەکە فێنک ترە لە زۆربەی وڵاتینی دی کە لە ھەمان ھێڵی پانین. ئاووھەوای ناوچەیی لیسۆتۆ دەتوانرێ وەک کیشوەری وەسف بکرێت.
لیسۆتۆ وڵاتێکە لە باشووری ئەفریقا، دەکەوێتە ھێڵی پانیی باشووری ٢٩°٣٠' و ھێڵی پانیی ڕۆژھەڵاتی ٢٨°٣٠'. لیسۆتۆ ١٤١ھەمین گەورەترین وڵاتە لە جیھاندا بەوەی ڕووبەرەکەی دەکاتە ٣٠٬٣٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١١٬٧٢٠ میل چوارگۆشە)، کە بە ڕێژەیەکی سەدی بێبایەخ داپۆشراوە بە ئاو. ئەگەر ڕێکەوت بکرێت بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لیسۆتۆ کەمێک گەورەترە لە مێریلەند. لیسۆتۆ بە تەواوەتی لەلایەن ئەفریقای باشوور دەورەدراوە، کە دەیکاتە یەکێک لەو سێ وڵاتانەی جیھان کە بە تەواوەتی دەورەدراون لەلایەن وڵاتێکی دی؛ دووەکەی دی سان مارینۆ و ڤاتیکانن کە دەکەونە ئیتاڵیا. تەواوی درێژی سنوورەکە ٩٠٩ کیلۆمەتر (٥٦٥ میل) درێژە. بەوەی کە وڵاتەکە بە تەواوی دەورەدراوە لەلایەن باشووری ئەفریقا، دەیکاتە وڵاتێکی دەورەدراو و وادەکەت بەشێکی زۆری ناسەربەخۆ بێت و پشتبەستراو بێت بە باشووری ئەفریقا.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئاب ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای لیسۆتۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوگرافیای لیسۆتۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.