12°27′11″E / 41.904°N 12.453°E / 41.904; 12.453
ڤاتیکان (بە ئیتالی: Vaticano) بچووکترین دەوڵەتی جیھانە. بارەگای سەرەکی کڵێسای کاتۆلیکە. دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا. چەند سەد مەترێک لە ڕووباری تەیبەرەوە دوورە. ڕووبەری ڤاتیکان ٠٬٤٤ کم٢ یە.
Vatican City State Stato della Città del Vaticano | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: "Inno e Marcia Pontificale" (Italian) "Pontifical Anthem and March" | ||||||
ھەڵکەوتەی ڤاتیکان (green) لە ئەورووپا (dark grey) — [ڕێنوێن] | ||||||
پایتەخت | Vatican City 41°54.2′N 12°27.2′E / 41.9033°N 12.4533°E | |||||
زمانە فەرمییەکان | Italian | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | Italians, Swiss (Swiss Guards), other | |||||
دەوڵەت | ecclesiastical, sacerdotal, absolute and elective monarchy
| |||||
- | Sovereign | Benedict XVI | ||||
- | President of the Governorate | Giuseppe Bertello | ||||
یاسادانەر | Pontifical Commission | |||||
Independence | from the Kingdom of Italy | |||||
- | Lateran Treaty | ١١ی شوباتی ١٩٢٩ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٠٫٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (250th) ٠٫١٧ مایلی چوارگۆشە | ||||
- | ئاو (%) | ٠ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی تەممووزی ٢٠١١ | 832 (236th) | ||||
- | چڕی | ١٨٧٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (6th) ٤٨٥٩کەس لە مایلی چوارگۆشە | ||||
دراو | Euro (€) (EUR ) | |||||
ناوچەی کاتی | CET (UTC+١) | |||||
- | ھاوین (DST) | CEST (UTC+٢) | ||||
لای لێخوڕین | right | |||||
کۆدی ISO 3166 | VA | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .va | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +379 |
ڤاتیکان تا ساڵی ١٩٢٩ بەشێک بووە لە دەوڵەتی ئیتالیا بەڵام لەو ساڵەدا پاپا و حکوومەتی ئیتالیا لەسەر ئەوە ڕێکدەکەون کە ڤاتیکان بکرێتە قەوارەیەکی سەربەخۆ. دەوڵەتی ڤاتیکان لەلایەن پاپای ڤاتیکانەوە بەڕێوە دەبرێت کە لە ھەمان کاتدا ڕابەری ڕۆحی نزیکەی ملیارێک کاسۆلیکییە لە جیھاندا. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتووانی ڤاتیکان ٩٢١ کەس بووە و تەنھا دەوڵەتە لە جیھاندا کە منداڵی تێدا نییە، سەرجەم دانیشتووانی ڤاتیکان کارمەندی دەوڵەتن، بەتایبەت پیاوانی ئاینی، بەڵام چەند ھەزار کارمەندێکی دیکەی ھەیە کە لە دەرەوەی سنووری ڤاتیکان نیشتەجێن. زمانی ڕەسمیی ڤاتیکان لاتینیە، کە لە ڕابردوویەکی کۆندا زمانی ڕەسمی دەوڵەتی ئیتالیا بووە، بەڵام ئێستا بووەتە زمانی ڕەسمی ئاینی مەسیحی کاسۆلیکی. ڤاتیکان خاوەنی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و ڕۆژنامەو گۆڤاری تایبەت بە خۆیەتی کە بەزمانی لاتینی و زمانە زیندوەکانی دیکە بڵاویاندەکاتەوە.
خاوەنی سیستمێکی سیاسیی تا ڕادەیەک ئاڵۆزە. پاپا سەرۆکی دەوڵەتە و لەلایەن ئەنجومەنی کاردیناڵەکانەوە ھەڵدەبژێردرێت. پاپا تا لە ژیاندا بێت پاپایە و خاوەنی دەسەڵاتێکی ڕەھای جێبەجێکردن و یاسا دانان و دادوەرییە. ھەر خۆشی ٥ ساڵ جارێک دەستەی بەڕێوەبردن دەسنیشان دەکات بۆ ئەنجامدانی کاروبارەکانی دەوڵەت، وەزیری دەوڵەتیش بریتییە لە کاردیناڵێک کە لەلایەن پاپاوە دەستنیشان دەکرێت و بەرپرسە لە پەیوەندییە دەرەکییەکانی ڤاتیکان و کورسی پاپەوی.
ڤاتیکان لە زۆربەی دەوڵەتانی جیھاندا باڵیۆزی ھەیە، بەتایبەت لە دەوڵەتە کاسۆلیکییەکاندا، ھەروەھا ئەو دەوڵەتانەش باڵیۆزیان لە ڤاتیکاندا ھەیە و بە زۆریش دەبنە باڵیۆزی وڵاتەکەشیان لە ئیتالیا چونکە ڕووبەری دەوڵەتی ڤاتیکان کەمە و ناچارن لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا نیشتەجێببن. ڤاتیکان سیفەتی چاودێری ھەیە بەسەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە و ھەروەھا ئەندامی زۆرێک لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە و زیاتر جەخت لەسەر مەسەلە ئاینییەکان و ئاشتی و ھاریکاریی نێودەوڵەتی دەکاتەوە.
دەوڵەتی ڤاتیکان خاوەنی بچووکترین و دێرینترین سوپای نیزامییە لە جیھاندا کە بە پاسەوانانی سویسرا ناسراوە و لە ٢٢ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٥٠٦ زاییندا لەلایەن پاپا یۆلیۆسی دووەمەوە دامەزرێنراوە و سەرەتا بریتیبوون لە کۆمەڵێک سەربازی بەکرێگیراو کە لە دەوڵەتی کۆنفیدرالی سویسراوە ھاتبوون. ژمارەی پاسەوانەکان نزیکە ١٠٠ کەسێک دەبن کە ئەرکیان پارێزگاریکردنە لە خودی پاپا و دەبێت ھەمویان نێرینە و کاسۆلیکی و سویسری بن. ڤاتیکان ھێزی دەریایی و ئاسمانی نییەو دەوڵەتی ئیتالیا لەبواری بەرگری دەرەکیدا ھاوکاری دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤاتیکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤاتیکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.