خۆشنووسی یان خەتاتی بە مانای جواننووسین یان نووسین لەگەڵ خوڵقاندنی جوانیدایە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەو کەسەی لە نووسیندا جوانی دەخوڵقێنێت پێی دەڵێن خۆشنووس یان خەتات.
خۆشنووسی لە تەواو کولتوورەکان، وڵاتەکان و زمانە جۆراوجۆرەکانی ھەیە بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات و بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی پێگە و بایەخێکی زۆرتری ھەیە.
خۆشنووسی لە وڵاتەکانی لاتین یا ڕۆژاوا لە سەدەکانی پازدەیەمی زایینی دروست بوو، و لە سەدەی نۆزدەیەم ئەم ھونەرە بە ڕەسمی ناسرا. لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات زیاتر لە ھەزار ساڵە ئەو ھونەرە بوونی ھەیە و لە کتێب و نامەکان کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.
لە سەردەمی ھاتنی پێغەمبەری ئیسلام ھەتا خولەفای ڕاشدین ھونەری خۆشنووسی بۆ نووسینی لاپەڕەکانی قورئان بەکاردەھێنرا. کۆنترین قورئانی دەستنووس بە خەتی کووفی بۆ دەورەی حەزرەتی عەلی (ڕەزای خوای لەسەر بێت) دەگەڕێتەوە.
لە کوردستان، قورئانەکەی نگڵ و قورئانەکەی شێخ حەسەن مەولاناوا بە خەتی سولس دەسنووس کراون. ھەروەھا میرزا محەممەدڕەزا کەڵھوڕ یان میرزا ڕەزای کەڵھور یەکێک لە گەورەتەرین و بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد لە خەتی نەستەعلیقە.
لە مێژووی ھاوچەرخ ھونەری خۆشنووسی پێشرەفتی زۆری کردووە و گشت جۆرە خەتێک بە تایبەت خەتی نەستەعلیق بە تەواوی گۆڕوە و پێشکەوتنێکی زۆری بە دەست ھێناوە. بە جۆرێ کە ھونەرمەندان، نیگارکێشی یان نەقاشیان لەگەڵ خۆشنووسی تێکەل کردووە و ھونەرێکی نوێیان خولقاندوە بە ناوی نەقاشیخەت.
یەکێک لە نوێتەرین ھونەرەکانە کە بە خۆنووس دەخوڵقێت و پارێزدار زۆری ھەیە. جواننووسی کاری نووسینە کە بە شێوەیەک جوانکاری تێدا کرابێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆشنووسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆشنووسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.