ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ

ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ ھەشتەم ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی سۆنگ بوو، یانزەم کوڕی ئیمپراتۆر شینگزۆنگ بووە، لە ساڵی ١١٠٠ بووەتە ئیمپراتۆر، ئیمپراتۆر ھویزۆنگ لە خۆشنووسیدا ناوبانگێکی کاریگەری ھەبووە، لە ١١٢٦ کاتێک چورچیەکان - ئیمپراتۆریەتی جین ھێرشیان کردە سەر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ و لە داگیرکاری دابوو ئیمپراتۆر ھویزۆنگ، فەرمانڕەوایەتی بەجێھێشت بۆ کوڕەکەی کوڕەکەی ژاوۆ ھوان نازاناوی ئیمپراتۆری وەرگرت و خۆشی ناونیشانی شانازی بۆ ماویەوە وەک (تایشانگ ھوانگ:: ئیمپراتۆری خانەنشین بوو) ساڵی دواتر پایتەختی سۆنگ کەوتە دەست ئیمپراتۆریەتی جین، لە ١١٢٨ خێزانی شاھانەی سۆنگ واتا ئیمپراتۆر ھویزۆنگ و ئیمپراتۆر چینزۆنگ و تەواوی خێزانی شاھانە وەک بارمتە برانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی جین.

ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ

ھەرچۆنێک بێت ئیمپراتۆر بەبەھرەکانی ناسراوە لە شیعر، وێنەکێشی، خۆشنووسی، مۆسیقادا ناسراوبووە، وە پشتگیری لە چەندین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی کردووە، وە وێنەکانی ئیمپراتۆر ھویزۆنگ کە ماونەتەوە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش ھەزار وێنەی کۆکراوە

ژیاننامە

ئیمپراتۆر ھویزۆنگ جگە لەوەی پشتگیری لە ریفۆرم و سیاسەتەکانی وانگ ئانشی کردووە، ئیمپراتۆر ھویزۆنگ کەسێک بووە کە گرنگییەکی زۆری بە ھونەر داوە، وەکوو کۆکەرەوەی تابلۆ، خۆشنووسی، کەلوپەلی ئەنتیک، دروستکردن و بنیاندنانی پێشانگایەک بۆ ھەر یەکێک لەو شتانەی کۆیکردۆتەوە و بەدڵێ بووە، وە نووسینی شیعر بۆخۆی وە شێوازی خۆشنووسی بە تایبەت بۆخۆی دروستکردووە، وە حەزی لە تەلارسازی و دیزاینکردن و ڕێکخستنی باخچە بووە، تەنانەت لە پزیشکیدا بەشداری ھەبووە و شێوازی چارەسەری پزیشکی نووسیوەتەوە وەە ھەروەھا ھاوکاری ئەو کەسانەی کردووە کە ھونەرمەند بوون و ویستوویانە لە تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان بەشدار بن، ریفۆرمی بۆ مۆسیقای شاھانەی سۆنگ کردووە فێربوون و بەشداریکردنی لە چەندین بەھرە و شێوازی جۆراوجۆری ھوونەرەکان وادەکات ئیمپراتۆر ھویزۆنگ بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییە چینیەکان دابنرێت.

داگیرکاری جورچیەکان

وادیارە ئیمپراتۆر ھویزۆنگ زۆر گرنگی بە سەربازی نەداوە، ھەربۆیەش سەربازی وڵاتەکەی لاواز بووە، لەسەردەمی خۆیدا ئیمپراتۆریەتی جین (جورچییەکان) ھێرشدەکەنە سەر ئیمپراتۆریەتەکەی،

ھونەر، خۆشنووسی،مۆسیقا، چاند

ئیمپراتۆر بەھرەیەکی مەزنی ھەبووە لە وێنەکێشی، شیعر، خۆشنووسی، ئیمپراتۆر ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی مامۆستان لە ھونەرە جیاوازەکان، ھەروەھا شوێنێکی دامەزراندووە بەناوی "ھانلین ھوا یوان" (翰林畫院، واتا: خانووی شاھانەی وێنەکێشانی ھانلین) کە شوێنێک بووە باشترین وێنەکێشەکان لە چین بەشداریان تێدا کردووە بۆ کۆکردنەوەی کارەکانیان بابەتە سەرەکییەکانی ئیمپراتۆر لە وێنەکێشان بریتی بووە لە گوڵ و چۆلەکەکان ھەروەھا ئیمپراتۆر ھویزۆنگ ستایلیکی خۆشنووسی تایبەتی داھێناوە بەناوی (瘦金體:: زێڕی بریسکاوە) یەکێک لە ناوەکانی ئیمپراتۆر "سوانھێ" بەکارھاتووە بۆ وەسفکردنی ستایلی وێنەکێشانەکەی لە وێنەکێشی کێو و ئەو تابلۆیانەی کە لوولپێچن.

لە ساڵی ١١١٤ لەسەر داوای فەرمانڕەوای گۆریۆ "یێ جۆنگ" ئیمپراتۆر میوزیک ژەنی وڵاتەکەی دەنێرێت بۆ پایتەحتی گۆریۆ، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە بۆنەیەکی شاھانەی گۆریۆ، دوو ساڵ دواتر، ئەمجارە ئیمپراتۆر دیارییەکی گەورەتری ئامێرە مویزیکیەکان (کە ژمارەیان ٤٢٨ دانە دەبوو) دەنێرێت بۆ شاھانەی گۆریۆ ھەروەھا ئیمپراتۆر بە پشتاوپشت دەگەڕێتەوە بۆ ژاوۆ مانگفو وێنەکێشی بەناوبانگی یوان.

سەرچاوەکان

ئاماژەی زیاتر

(زمانی ئینگلیزی)

  • Ebrey, Patricia Buckley. (2013). Emperor Huizong (Harvard University Press; 2013) 661 pages; scholarly biography online review
  • Ebrey, Patricia Buckley. (1999). The Cambridge Illustrated History of China. Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 0-521-66991-X (paperback).
  • Ebrey, Walthall, and Palais (2006). East Asia: A Cultural, Social, and Political History. Boston: Houghton and Mifflin.
  • Jing-shen Tao (1976) The Jurchen in Twelfth-Century China. University of Washington Press. ISBN 0-295-95514-7.
  • Herbert Franke, Denis Twitchett. Alien Regimes and Border States, 907–1368 (Cambridge History of China, vol. 6). Cambridge University Press, 1994. ISBN 0-521-24331-9. Partial text on Google Books.
  • Huiping Pang (2009), "Strange Weather: Art, Politics, and Climate Change at the Court of Northern Song Emperor Huizong," Journal of Song-Yuan Studies, Volume 39, 2009, pp. 1–41. ISSN 1059-3152.
  • Levine, Ari Daniel (2009). "The Reigns of Hui-tsung (1100–1126) and Ch'in-tsung (1126–1127) and the Fall of the Northern Sung". In Paul Jakov Smith; Denis C. Twitchett (eds.). The Cambridge History of China: Volume 5, The Sung dynasty and Its Precursors, 907–1279. Cambridge University Press. pp. 556–643. ISBN 978-0-521-81248-1.

Tags:

ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ ژیاننامەئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ داگیرکاری جورچیەکانئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ ھونەر، خۆشنووسی،مۆسیقا، چاندئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ سەرچاوەکانئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگئیمپراتۆر شێنزۆنگی سۆنگئیمپراتۆرییەتی جین (١١١٥–١٢٣٤)ئیمپراتۆریەتی سۆنگ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاسیائەسکەندەری مەزنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستاننۆکەندی سوێزئارجون ماتوورئەتلەتیکۆ مەدریدکۆماری کوردستانھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤زێوەریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانپەیمانی سێڤرکار (ڕێزمان)ئەرژەنتینئالینا ڕۆمانۆڤسکیکاردووخەواریجمەلا مستەفا بارزانیئازادیی دەربڕینزمانی کوردیشیعرحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانسەردەشتسەرژمێریی دانیشتووانڕەگی دووجاڕێبازە ئەدەبییەکانفەرموودەناسیکەنگرخاپوورەدێدەزگای خێرخوازیی بارزانیئایزۆ ٣١٦٦-١مەسروور بارزانیڤایرۆسعومەر موختارکۆڵۆمبیاعەبدوڵڵا ئۆجەلانزمانی گورجیسێکسی کۆمیلێبوردەییکوردماکسپێغەمبەرەکان لە ئیسلامدائەفغانستانعەلی کوڕی ئەبووتاڵیببۆسنیا و ھەرزەگۆڤینامحەممەد ئەمین زەکی بەگکاوەی ئاسنگەرمحەممەدمالیک کوڕی ئەنەسزمانە ھیندی و ئەورووپییەکاندوورگەی گەنجینەبەلجیکازیگمۆند فرۆیدنەورۆزبەردە ڕەشەکەپێنجوێنجووڕەمەزانویکیتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانشێرپەنجەنەورۆزی کوردەواریزمانی کۆریشای ئەنگوستیلەکانپەرەسەندنی بەردەوامموعتەزیلەکۆمپیوتەردڵزار١٩٨٥ڕوەکئەدۆڵف ھیتلەرلینوس تۆرڤاڵدس🡆 More