تۆماس کروز ماپۆتەر ناسراو بە تۆم کروز (لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٦٢) بەرھەمھێنەری فیلم و ئەکتەرە و سێ جار پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بووە وە سێجاریش خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ٢٠٢٠، سەرمایەی تۆم ٥٧٠ میلیۆن دۆلارە، ھەروەھا ئەو یەکێکە لە گرانترین ئەکتەرانی جیھان. کۆی فیلمەکانی تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە ٤ میلیارد دۆلار لە باکووری ئەمریکا کۆبکەنەوە، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٫١ میلیارد دۆلاریش لە جیھان، ئەمەش وایکردووە کە ناوبراو ببێتە یەکێک لە ئەستێرە ھەرە سەرکەوتووەکانی بۆکس ئۆفیس لە مێژوودا.
تۆم کرووز | |
---|---|
لەدایکبوون | تۆماس کروز ماپۆتەر ٣ی تەممووزی ١٩٦٢ |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨١–ئێستا |
ئایین | سایێتۆلۆجی |
ھاوسەر | میمی ڕۆگەرس (١٩٨٧ تا ١٩٩٠) نیکۆڵ کیدمن (١٩٩٠ تا ٢٠٠١) کاتی ھۆڵمس (٢٠٠٦ تا ٢٠١٢) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
وێبگە | www |
تۆم کروز لەتەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە واتە لە ساڵی ١٩٨١، فیلمی (Taps) یەکەم فیلم بووە کە تۆم کروز ڕۆڵی سەرەکی بینیوە. لە ساڵی ١٩٨٣، بەفیلمی (Risky Business) ھەروەھا بە فیلمی (Top Gun) لە ساڵی ١٩٨٦ ناوبانگی دەرکرد. دوای ئەو فیلمانەش ئەوا تۆم لە چەند فیلمێک دەرکەوت کە توانی ستایشی ڕەخنەگران بەدەستبھێنێت ئەویش لە فیلمەکانی (The Color of Money) لە ١٩٨٦، (Rain Man)، لە ١٩٨٨ ھەروەھا بە فیلمی (Born on the Fourth of July) لە ١٩٨٩. بە ڕۆڵگێرانی کەسایەتی ڕۆن کۆڤیچ لە فیلمی (Born on the Fourth of July)، خەڵاتی باشترین ئەکتەری گۆڵدن گلۆب بباتەوە ھەروەھا بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر. دواتر لە نەوەدەکان، تۆم بەشداریکرد لە چەند فیلمێکی بازرگانیی سەرکەوتوو کە توانیان داھاتێکی باش کۆبکەنەوە لەوانە ھەندێک پیاوی باش، فیلمی ھەستبزوێن (The Firm) لە ١٩٩٣، فیلمی ترسێنەر (Interview with the Vampire) لە ١٩٩٣، فیلمی (Jerry Maguire) لە ١٩٩٦ کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب پێبەخشرا وە بۆ دووەمجاریش بووە پاڵێوراوی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆم کرووز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆم کرووز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.