بەرھەمھێنەری تۆمار: کەسێک کە چاودێری تۆمارکردنی مۆسیقا دەکات

بەرھەمھێنەری تۆمار یاخود بەرھەمھێنەری مۆسیقا (ئینگلیزی: Record producer) گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود ئەلبومێکی تەواو بەرھەمبھێنێت.

بەرھەمھێنەرەکان ڕۆڵی زۆر دەبینن لە تۆمارکردندا و ھەر یەکەو بەشێوازێک. ئەوان لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە بۆ پڕۆژەکە و لەگەڵ ھونەرمەنداندا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەڤەر ڤێرژن کە لەگەڵ دەنگ و شێوازی گرووپەکەدا بگونجێت، یاخود گۆرانی ڕەسەن بۆ ھونەرمەندەکان بەرھەم بھێنن، یانیش گۆرانی و شیعرەکانی گۆرانییەکان باشتر بکەن.

بەرھەمھێنەری تۆمار: کەسێک کە چاودێری تۆمارکردنی مۆسیقا دەکات
دەرھێنەر بیڵی بەش لەکاتی کارکردنی لەسەر گۆرانییەک لە ستودیۆدا

بەرھەمھێنەران لەوانەشە ھەندێکجار ژەنیاری کاتی دیاری بکەن بۆئەوەی بەشێکی دیاریکراوی مۆسیقا یاخود گۆرانییەک بژەنن، بەتایبەتی ژەنیارانی ڕیتم، گۆڕانکاری لە گۆرانییەکاندا بکەن، گۆرانیبێژان و ژەنیاران لە ستودیۆ ھانبدەن بۆ ئەوەی کارێکی باشتر بکەن لەکاتی تۆمارکردندا. دەرھێنەرەکان یارماتی ھونەرمەندەکان دەدەن لەوەی کە دەنگی مۆسیقاکەیان چۆنبێت، تاکو دەنگەکەی بە چەشنی خوازراو دەگات. بەرھەمھێنەرەکان لەکۆنترۆڵدان لەکاتی تۆمارکردنی مۆسیقادا، بۆ نموونە ئەوان ئەندازیاری دەنگ دیاری دەکەن و زۆرجاریش لەوانەیە بەشداری بکەن لە میکس کردنی گۆرانییەکان. بەرھەمھێنەرانی مۆسیقا بەگشتی پێشنیار دەکەن بۆ ئەندازیارەکانی دەنگ بۆئەوەی بتوانن مۆسیقاکان باشتربکەن. دەرھێنەران لەوانەیە سەرپەرشتی مۆسیقاکە بکەن تاکو کۆتایی، ھەر لەسەرەتای نووسینەوە تاکو تۆمارکردن و میکسکردنیش، لە ھەندێک حاڵەتیشدا ھەتاکو ماستەرکردنی دەنگ ئەوان ئامادەدەبن.

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئینگلیزیئەلبومکەڤەر ڤێرژن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارێزگای سلێمانیقەزوانڕێزمانی کوردیمیا خەلیفەفەڕەنساسەرۆک وەزیرانی عێراقمیرنشینی مەروانیدایک و باوکئاوات بۆکانینوێژ لە ئیسلامکاغەزی داراییکۆماری چیکمۆبایلئاڵای کوردستانخەمۆکیگەشتیاریئایارئیندۆنیزیاپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیحاجی قادری کۆییمەکسیکنۆستالۆژیاتۆڕی میدیاییی ڕووداودەروونناسیی پەروەردەییلیۆنێل مێسیدەوڵەتی فاتیمیبیرۆشەڕی چاڵدێراندیاکۆڕووناکیپلەی گەرمیکامەران عومەرشێرزاد حەسەنکۆڕەکئایین لە کوردستاندڵزارگوڵگڵاوپێستیفیفاڕیخۆڵەئەستوورەشێرکۆ بێکەسقیبلەمحەممەد ساڵح دیلانزمانی فارسیزانکۆی سەلاحەدین کۆڵێژی ھونەرە جوانەکانکوردیی ناوەندیفیلمئەفلاتوونگەرمیانمافی دەنگداننەخشەمووساحەسار و سەگەکانی باوکممامە ڕیشەبێخودئۆتۆمۆبیلئەشکەوتی شانەدەرقەزای پشدەرتەڵعەت تاھیرحەپسەخانی نەقیبئینسایکڵۆپیدیاکۆمۆنیزمتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیپیتەر ھیگزنێچیرڤان بارزانیکار (ڕێزمان)سیکس ناینئەلبەرت ئاینشتاینڕێکەوتننامەی ١١ی ئازار🡆 More