فیلم ئێل کلاسیکۆ

ئێل کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El clásico) فیلمێکی ٢٠١٥ی کوردییە لە جۆری دراما.

فیلمەکە لەدەرھێنانی ھەڵکەوت مستەفایە. ھەریەکە لە وریا ئەحمەد و دانا ئەحمەد ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ڕۆژی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە جەژنی قوربان لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش کرا. بەرلەوەش بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی جیھانیی وڵاتانی دەرەوە کردووە. فیلمی ئێل کلاسیکۆ بەربژێری عێراقە بۆ باشترین فیلمی بیانی بۆ خەڵاتی ئۆسکار.

ئێل کلاسیکۆ El clásico
فیلم ئێل کلاسیکۆ
دەرھێنەرھەڵکەوت مستەفا
بەرھەمھێنەرھەڵکەوت مستەفا
نووسینھەڵکەوت مستەفا
Anders Fagerholt
مۆسیقاTrond Bjerknes
وێنەگری سینەماییKjell Vassdal
دەستکاریInge-Lise Langfeldt
ستۆدیۆ(کان)ھێنێ فیلمز
ڕێکەوتی دەرچوون١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (باشووری کوردستان)
وڵاتباشووری کوردستان
نەرویژ
زمانکوردی

چیڕۆک

ئالان (وریا ئەحمەد) کورتەباڵایەکی چایەچییە کە لە گوندێکی ھەورامان دەژی وە لەخۆشەویستیدایە لەگەڵ کچێک بەناوی گۆنا (ڕۆژین شەریفی)، ئالان چەندین ساڵە پارە کۆدەکاتەوە بۆ کڕینی خانوویەک لە گوندەکەی بۆئەوەی خۆی و گۆنا بەیەکەوە ھاوسەرگیری بکەن و لەوێدا بەیەکەوە بژین. باوکی گۆنا ھاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدە و کلاشێکی کوردی بەلۆگۆی یانەکە درووستکردووە و ھیوای ئەوەی ھەیە ڕۆژێک بێت ئەم کلاشە بداتە یاریزانێکی ئەو یانەیە ئەویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە لەشەوی یاری کلاسیکۆدا، ئالان لەچایەخانەکەی یارییەکە لەڕیگای شاشەی تەلەفزیۆنەوە دەگووازێتەوە و خەڵکی گوندەکە ئامادەدەبن و یەکێکیش لەوانە باوکی گۆنایە کە ئالان ئەو کارەی کرد بۆئەوەی دڵی باوکی گۆنا بەدەستبھێنێت بەڵام بەدۆڕاندنی تیمی دڵخوازەکەی (ڕیال مەدرید) ئەوشەوە باوکی گۆنا تووڕەدەبێت و ھەرھەمان شەو ئالان پەیوەندی خۆی و گۆنا بۆ باوکی خۆشەویستەکەی ئاشکرادەکات، ئەمەش باوکی گۆنا زۆرتر تووڕەدەکات و سووکایەتی بە باڵاکەشی دەکات و دواتر برای ئالان کەناوی شیروان (دانا ئەحمەد) لەماڵ و کارەکەی دەردەکات. ئەمکارەی باوکی گۆنا وا لە ئالان دەکات کە بیرۆکەیەکی بۆبێت بۆئەوەی دڵی ئەو بەدەستبھێنێت و بەھاوسەرگیرییەکەی خۆی و گۆنا ڕازیبێت.

بیرۆکەکەی ئالان بریتییە لە بردنی کلاشە کوردییەکەی کەلۆگۆی ڕیال مەدریدی لەسەرە بۆ لای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و بۆئەمەش لەگەڵ براکەی دەچنە شاری بەغدا بۆئەوەی لەوێوە بچنە مەدرید بەڵام ڕێکارەکانی چوونە مەدرید بۆئەوان دژواردەبێت بۆیە پەنادەبەن بۆڕێگای نایاسایی بۆگەیشتن بە مەدرید بەڵام لەھەنگاوی یەکەمییان ڕێگرییان لێدەکرێت لەلایەن چەتە و ڕێگرەکان و پارە و ڤیزا ساختەکانییان لێوەردەگرن، دواتر ئالان و براکەی کۆڵنادەن ئەمجارەیان بۆ چوونە مەدرید ئەوا ئالان گورچیلەکەی خۆی دەفرۆشێت و بەمەش دەگاتە مەدرید و کلاشەکەی دەدات بە ڕۆناڵدۆ و دواتر لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە ڕۆناڵدۆ داوا لەباوکی گۆنا دەکات کە ڕازی بێت بەو ھاوسەرگیرییە. شۆکبوونی باوکی گۆنا بەو کارەی ئالان کردی ئەوا وایلێدەکات ڕازبێت بە ھاوسەرگیری کچەکەی و ئالان.

بەشداربووان

  • وریا ئەحمەد بەڕۆڵی ئالان
  • دانا ئەحمەد بەڕۆڵی شیروان
  • کامەران ڕەئووف بەڕۆڵی جەلال
  • ڕۆژین شەریفی بەڕۆڵی گۆنا

فیستیڤاڵەکان

بەرلەوەی لە جێژنی قوربانی ٢٠١٦ لە کوردستان نمایشکرێت، ئەوا فیلمەکە بەشداریکردووە لەچەندین فیستیڤاڵی دەرەکی لەوانە.

  1. فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی دوبەی (٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥).
  2. لە وڵاتی نەرویژ لە ٢٦ی شووباتی ٢٠١٦.
  3. لە فیستیڤاڵی فیلمی (Tribeca) لە ئەمریکا لە ڕۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠١٦.
  4. لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لە میونشن لە ئەڵمانیا لەڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ نمایشکراوە.
  5. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی شاری فیلمی تراڤیرسی نمایشکراوە.
  6. لە٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سلێمانی نمایشکراوە.

نمایشکردن لە کوردستان

فیلمەکە لەجەژنی قوربانی ٢٠١٦ لە سینەماکانی باشووری کوردستان لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک نمایشکرا و پێشوازییەکی باشی لێکرا.بلیتی فیلمی کلاسیکۆ بەرناکەوێ. لەکاتی نمایشکردنی لەجەژن ئەکتەرەکانیش لە سلێمانی و ھەولێر ئامادەبوون بۆئەوەی لەگەڵ بینەرانی فیلمەکە وێنەبگرن.

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

فیلم ئێل کلاسیکۆ چیڕۆکفیلم ئێل کلاسیکۆ بەشداربووانفیلم ئێل کلاسیکۆ فیستیڤاڵەکانفیلم ئێل کلاسیکۆ نمایشکردن لە کوردستانفیلم ئێل کلاسیکۆ تێبینییەکانفیلم ئێل کلاسیکۆ سەرچاوەکانفیلم ئێل کلاسیکۆ بەستەرە دەرەکییەکانفیلم ئێل کلاسیکۆباشووری کوردستانخەڵاتی ئۆسکارزمانی ئیسپانیکوردیھەڵکەوت مستەفا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەناحیەی سیوەیلدەستوورناسر ڕەزازیقەڵای دمدممیچالیس چارالامپیدسجامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٧دەوڵەتی ئەمەویپارتی دیموکراتی کوردستانپیرباڵ مەحموودکێڵگەی ئاژەڵانمیرنشینی بۆتانپەخشانبەنداوی بێخمەدانمارکدەروونناسیی کۆمەڵایەتیقەزای قەرەداغخشتەی خولیخەلافەتی عەباسیپەیمانی لۆزانمەلاریافەلەکەدین کاکەییبالکانئوسامە بن لادنفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەڕیخۆڵەئەستوورەدەستپێکقەزای سۆرانکارڵ مارکسعیساتاڤگەی گەلیی عەلی بەگدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)بەختیار عەلیئازادیی دەربڕینعەزیز نێسینجەبار فەرمانکلیدەرئەحمەد ھەردییەکتاپەرستی لە ئیسلامداکەلارنەتەوە یەکگرتووەکان٨ی نیسانقانعکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیدیاکۆبەرازئەفغانستانبۆرسەکلیتۆریسبالەفەلسەفەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیانزار قەبانیشەمێراندەوڵەتی ئیسلامیمیرنشینی مەروانیفەڕەنسائیسلامتەرزە جافھەژارشێخ جەعفەر شێخ مستەفاورمێڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆناحیەی بنگردجامی شا فەھد ١٩٩٢ڕۆناڵدینھۆعوسمان کوڕی عەفانجامی کیشوەرەکانی فیفای ١٩٩٩زێی گەورەنەوید محەممەدزادە🡆 More