ھەڵکەوت مستەفا: دەرهێنەرێکی کورد-نەرویژی

ھەڵکەوت مستەفا (لە دایکبووی ١٩٨٥، سلێمانی) دەرھێنەری سینەمایی کورد-نەرویژییە.

لە ساڵی ٢٠٠٠، بەھۆی چالاکییەکانی باوکییەوە لەدژی ڕژێمی بەعس ئەوا وەک پەنابەر چوونەتە نەرویژ، دواتریش ڕەگەزنامەی نەرویژی وەرگرتووە. ھەڵکەوت دەرھێنانی بۆ فیلمەکانی دڵی سوور و ئێل کلاسیکۆ کردووە.

ژیانی پیشەگەری

لە ساڵی ٢٠١١، ھەڵکەوت لەیەکەم ئەزموونی سینەماییدا فیلمی دڵی سوور دەرھێنا، کە ھەریەکە لە سۆران ئیبراھیم و شەھێن جەمال ڕۆڵی سەرەکیان گێڕا، فیلمەکە لە سینەماکانی نەرویژ، بەریتانیا و چەند فیستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی نمایشکرا. دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، فیلمی ئێل کلاسیکۆ دەرھێنا، دوای کرانەوە سینەماکان لە باشووری کوردستان ئەوا ئەمجارە فیلمەکە لە باشووری کوردستان نمایشی ھەبوو، ئەمەش جگە لە نمایشکردنی لە چەندین وڵات و فیستیڤاڵی جیھانی. فیلمی ئێل کلاسیکۆ بووە نێردراوی عێراق بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم. بەڵام دواتر نەگەیشتە پێنج پاڵێوراوی کۆتایی.

ھەڵکەوت وێرای ئەوەی لە نەرویژ دەژی بەڵام فیلمەکانی لە باشووری کوردستان و عێراق دەرھێناوە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی سینەئوروپادا ھەڵکەوت ئاماژەی بەوەکردووە کە زۆرێک لەدەرھێنەرە جیھانییەکان بۆ سەلامەتی خۆیان ئەوا وێنەی فیلمەکانیان لە مەغریب و ئەردەن دەگرن بەڵام ئەو بۆئەوەی شتەکان بە سرووشتی تر دەربکەوێت ئەوا ھەر لە عێراق وێنەی فیلمەکانی دەگرێت، لەبارەی ئێل کلاسیکۆش ئاماژەی بەوەکرد کە دوو حەفتە لە بەغدا کاریان کردووە وێڕای ناسەقامگیری دۆخی ئەو شارە.

لە ساڵی ٢٠١٥، ھەڵکەوت فیلمێکی بەڵگەنامەیی-تیڤی بەناوی ترسی داعش لە ژنان (The Women ISIS Fears) دەرھێنا.

فیلمۆگرافی

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ھەڵکەوت مستەفا ژیانی پیشەگەریھەڵکەوت مستەفا فیلمۆگرافیھەڵکەوت مستەفا ئەمانەش ببینەھەڵکەوت مستەفا سەرچاوەکانھەڵکەوت مستەفائێل کلاسیکۆ (فیلم)دڵی سوورسلێمانینەرویژڕژێمی بەعسکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیپ مان ٤فوئاد مستەفاسوڵتانیمالاویجەنگی ئوحودڕۆژھەڵاتی کوردستانھاوڕەگەزخوازیمەم و زیندەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان - عێراقبابلشەوی قەدرمحەممەد ساڵح دیلانئەردەوان کامکارموکریانحوزەیرانئیبراھیممایکڵ جاکسنئاریانا گراندێیقوباد تاڵەبانیڕۆژوو لە ئیسلامدائیمپراتۆریەتیی عوسمانیشاڵاوی ئەنفالمەسعوود بارزانیخالید کوڕی وەلید٢٠٢٣شامپەندی پێشینانچینزەکاتتا (نیشانەی نەخۆشی)کەنگرحیزبی توودەی ئێرانناسیۆنالیزمڕۆژژمێری ئێرانیقازی محەممەدپاراسایکۆلۆژیمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریلیۆناردۆ دا ڤینچیفینلاندتەیمووری لەنگدەستوورکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١).acقورئانشەڕی ساردھەولێرپەروەردەئوسترالیافلیپینسەڵاحەددینی ئەییووبیجوگرافیای عێراقپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداچاکەکارینیسان (مانگ)ھەرێمی کوردستانڤێنیزوێلاتاوان و سزابەنداوی دووکانپۆل سێزانکینیاویکیپرۆتینئەحمەد کوڕی حەنبەلگازی سروشتیوزەگوڵنەتەوە یەکگرتووەکانجوگرافیانۆکەندی سوێزکوردمیر محەممەدنوێژی تەراویح🡆 More