سەید کامیل ئیمامی

سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون.

سەید کامیل ئیمامی
سەید کامیل ئیمامی لە گرتووخانەی ورمێ، ١٣٢٥ی ھەتاوی

ژیان

ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە.

نموونەیەک لە شیعرەکان

تک تکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منەکاتی ھەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە
ھەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاوھەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە
ھەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکانھەردەمەی جۆرێکە، ھەروەک حاڵی شێواوی منە
ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوەکاکە! ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە
ئەی خودا! بۆچیمە تازە ژینی ھێندە تاڵوتووندوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرە ھەنگاوی منە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

سەید کامیل ئیمامی ژیانسەید کامیل ئیمامی نموونەیەک لە شیعرەکانسەید کامیل ئیمامی سەرچاوەکانسەید کامیل ئیمامی بەستەرە دەرەکییەکانسەید کامیل ئیمامیسەقزنەقشبەندیڕێبازی قادری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کێرشێرپەنجەی خوێنگەرمبوونی زەویئازادیشێخ حەسەنی گڵەزەردەئەفسانەی دەریای شینکانزاھۆزان دینۆسیروانشای ئەنگوستیلەکانپێکھاتەی بازاڕنەخۆشخانەمۆبایلناو (ڕێزمان)شەڕی ساردقەزای دووکانعێراقناوچەی بورجەکانجوگرافیای ئوردنموفتی پێنجوێنیئەحمەدی نالبەندزمانەوانیGزانیاریمافی دەنگدانناڵەی جوداییسۆرانئیدارەی گەرمیانئێزیدیلوبنانکیمیابارانی ھەڵەبجەکەریم بێنزیماکۆڕەکناسر ڕەزازیڕاپەڕیندەنگدانمێژووی ئیسلامڕەمەزانژن، ژیان، ئازادیخوێ (کیمیا)کۆم بۆ دەمجوانیھەڵگوردژاڵەنەورۆزسێکسوەیبەک مەشینبە بیابان بوونفاشیزمکەلارنوێژ لە ئیسلاملەتیف ڕەشیدعەبدولسەلام عارفپانپانۆکێگوڵھۆڵیوودپارتی دیموکراتی کوردستانئیبن قەییمگوڵانکانوونی دووەمتاڤگەی گەلیی عەلی بەگ.cuتێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکانجلی کوردیقەزوانزمانی سیبوانۆڕۆژاوای کوردستانکەودایناسۆڕبەیبوونجیۆپۆلەتیکمێرنێر ٦ و ٧ئەفریقامارتیان شانڕەزا کەریم موجاور🡆 More