ئامێریگۆ وێسپوچی گەڕۆک و دۆزەرەوەیەکی ئیتالیا بووە، لە ٩ مارسی ساڵی ١٤٥٤ لە فلۆرەنسا لەدایک بووە، گەشتێکی زۆری بەناو جیھاندا کردووە، یەکەم کەس بووە کە بیری لەوە کردۆتەوە کە کەنارەکانی باشووری ئەمریکا کیشوەرێکی نوێیە بەپێچەوانەی ھەمووانەوە بە کریستۆفەر کۆلۆمبۆسیشەوە کە پێیان وابووە کەنارەکانی باشووری ئەمریکا بەشێکە لەئاسیا.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەمریکۆ فسبۆتشی لەدوای گەشتەکانی کۆلۆمبۆسەوە دەستی کردووە بە ھەڵمەتێکی دۆزینەوە و بەھەموو دنیادا گەڕاوە، بەگوێرەی ئەو نامانەی نوسیوێتی چوار گەشتی لە ئەمریکا کردووە، تەنھا سێ گەشتی بەرچاوە و گەشتەکەی چوارەمی ھیچ بڵگەیەکی لەسەر نیە بەڵام ئەو خۆی باسی لەگەشتی چوارەمی کردووە کە لە ساڵی ١٤٩٧ ئەنجامی داوە. ئەمریکۆ فسبۆتشی لەساڵی ١٤٩٩ بۆ ساڵی ١٥٠٠ ھەڵمەتێکی گەشتکردنی دەستپێکردووە و گەیشتۆتە ڕێگای سەرەکی باشووری ئەمریکا و سەرچاوەی دەریای ئەمازۆن و ڕایگییاندووە کە ئەو یەکەم کەس بووە ئەم شوێنەی دۆزیوەتەوە، لەساڵی ١٥٠١ بۆ ساڵی ١٥٠٢ گەشتێکی کردووە گەیشتۆتە کەنداوی گەورە کەناوی ڕیو دی جانیرۆیی لێناوە و دواتر ڕۆشتووە بۆ باتاقۆنیا، لەساڵی ١٥٠٧ کەنداوی مەکسیکی دۆزیوەتەوە و جوگرافی زانێکی ئەڵمانی بەناوی فالدسیمۆلەر پێشبینی کردووە کەنداوی مەکسیک بخرێتە سەر کیشوەری ئەمریکا و بەشێوەیەکی گشتیش بیرۆکەکەی قوبوڵکراوە. سەبارەت بەگەشتی چوارەمی ئەمریکۆ فسبۆتشی کە لەساڵی ١٥٠٣ بۆ ساڵی ١٥٠٤ دەستی پێکردووە ھیچ شتێک دەربارەی نەزانراوە و بەڵکو بەدووری دەزانن ئەم گەشتەی چوارەمی کردبێت. گەڕۆکو دۆزەرەوەی ئیتاڵی ئەمریکۆ فسبۆتشی لە ٢٢ فبرایەری ساڵی ١٥١٢ کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامێریگۆ ڤێسپوچی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئامێریگۆ ڤێسپوچی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.