ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە.
ڕۆژی جیھانیی ژنانلە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی. وتاری ھەڵبژێردراودایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ ١ی تەممووزی ١٩٦١ – ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک لە خۆشەویستترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا بوو. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش. ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟ویکیپرۆژەکانوەرزشوانی ھەڵبژێردراوسیرینا ویلیامز لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨١، وەرزشوانی ئەمریکی و یاریزانی پیشەگەری تێنسی سەرزەوییە، لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یاریکەرە ژنەکانی جیھانە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز براوەی سێ مێدالیای زێڕە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینە لەساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٨ -٢٠١٢، دەستپێکی بە ئەزموونیی بوونی یاریکردنی بۆ ئەیلوولی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوماری کوری (ماوەی ژیان: ٧ی تشرینی دووەم١٨٦٧ لە پۆڵەندا تاکوو ٤ی تەمموزی ساڵی ۱۹۳٤ لە فەڕەنسا). کەسایەتی زانای فیزیک و کیمیایە ، سەرەتای ژیانی لە وارساو بووە ئەمەش تا ئەوکاتەی ماری کوری تەمەنی ٢٤ ساڵان بووەدوایش چۆتەفەڕەنسا لەوێ ژیاوە ، ماری لەتەمەنی دە ساڵانی خوشکەکەی دەمرێت کەناوی زۆفیا بوو وە کاتێ تەمەنی گەیشتە دوازدە ساڵان دایکیشی دەمریت لەدوای ئەو ڕووداوانە دەچێتە پاریس لای خووشکەکەی بەمەستی تەواوکردنی خوێندنی و لەوێش نمرەکانی بەرز بوو لەوانەکانی زانست ، ژنە زانای بوارەکانی فیزیک و کیمیا بوو. ماری لەگەڵ ھاوسەر(مێرد)ەکەیدا کە ناوی پیری کوری بوو توانیان تووخمی کیمیایی پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم بدۆزنەوە. خاتوو ماری یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشراوە. وە تەنھا ژنێکە لە دوو بوواری جیاوازدا و تەنھا کەسێکیشە لە دوو بواری زانستیدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەست ھێناوە. کتێبی ھەڵبژێردراوئەو کچەی بەجێت ھێشت (بە ئینگلیزی: The Girl You Left Behind) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز . ڕۆمانەکە جگە لەوەی ڕۆمانێکی خۆشەویستی و ڕۆمانسییە، چیرۆکی بوێریی ژنان وێنا دەکات. ئەم ڕۆمانە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ پاڵێورا بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵ. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:ژن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.