ژان دارک (بە فەڕەنسی: Jeanne d'Arc، یان خاتوونی ئۆرلیان (بە فەڕەنسی: La Pucelle d'Orléans)؛ ١٤١٢ – ٣٠ی ئایاری ١٤٣١) کەسایەتییەکی پیرۆزە لە مێژووی فەڕەنسادا، وەک بەرگریکاری نەتەوەی فەڕەنسی دەناسرێت، بەھۆی ڕۆڵی لە گەمارۆدانی ناوچەی ئۆرلیان و سوور بوونی لەسەر تاج لەسەرنانی چارڵزی حەوتەمی فەڕەنسا لە کاتی جەنگی سەد ساڵەدا.
بووە سەرکردەیەکی سەربازی کە وەک ڕزگارکەرێکی فەڕەنسا دەبینرا.
ژان دارک | |
---|---|
Jeanne d'Arc | |
لەدایکبوون | ١٤١٢ی زایینی |
مەرگ | ٣٠ی ئایاری ١٤٣١ (١٩ ساڵ ژیاوە) نۆرماندی (ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی شانشینی ئینگلتەرا بوو) |
ژان دارک، لە دەوروبەری ساڵی ١٤١٢ لە شاری دۆمرێمای فەڕەنسا لەدایکبووە، کچێکی چاو نەترس بووە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە جەنگی سەد ساڵەدا گێڕاوە. بە بانگەشەی ڕێنمایی خودایی، چارڵزی حەوتەمی ڕازی کرد کە ڕێگەی پێبدات سەرکردایەتی ھێزەکانی فەڕەنسا بکات دژی ئینگلیزەکان. ژان دارک یارمەتی ھەڵگرتنی گەمارۆی ئۆرلیانی دا لە ساڵی ١٤٢٩، وەک شایەتحاڵ لە ئاھەنگی تاج لەسەرنانی چارڵزی حەوتەم بەشدار بوو. دوای ئەوەی لەلایەن بۆرگۆندییەکانەوە گیرا و بە ئینگلیزەکان فرۆشرا و دواتر بەھۆی دژایەتیکردنی شانشینی ئینگلتەرا و جادووگەرییەوە دادگایی کرا. لە ساڵی ١٤٣١ لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە سێدارە درا. لە ساڵی ١٩٢٠ وەک کەسایەتییەکی پیرۆز ناوی خرایە مێژووەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژان دارک تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژان دارک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.